تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بە ڕێژەی ٢٨%ی بەکارهێنەران لە ئەڵمانیا نەرمەواڵە بێ مۆڵەت بەکاردەهێنن

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

چەتەی نەرمەواڵە دیسان لە بەرزبوونەوەدایە، دامەزراوەی ([url=http://www.bsa.org/country.aspx?sc_lang=de-DE][b]Business Software Alliance[/b][/url] (BSA هاوپشتی دوو دەزگای بەدواداچوون و توێژەینەوە[b] (IDC و IPSOS)[/b] لە دوا ئاماریاندا ئاشکرایان کرد، کە دانیشتوانی ئەڵمانیا بەڕێژەی ٢٨%دا نەرمەواڵە ناکڕن و مۆڵەتی بەرنامەکان بێ یاسایی ڕوونووس دەکەن. ساڵی پار ٢٠١١ ئەم ڕێژەیە ٢٦%دا بوو، تێکڕا ئەمساڵ بایی ٦،٧ملیار دۆلاری ئەمەریکی مۆڵەتی نەرمەواڵە بەخشراوە لە ئەڵمانیا، کەچی لەو پارەیە تەنیا ٤،٩ملیاری دیارە، بەو شێوەیە دەرکەوتووە مۆڵەتەکان بە نایاسایی بڵاوبوونەتەوە. لە ئامارەکەدا هاتووە، کە ٦٦%ی بەکارهێنەرانی ئەڵمانیا هیچ کاتێک بیر لە [url=http://www.heise.de/thema/Raubkopien]نەرمەواڵەی دزراو یا شکێنراو[/url] ناکەنەوە، لەم ڕێژەیە تەنیا ٣٢%دا لەبەر ترسی یاسایی ئەو کارە ناکەن، ئەوانی تر لەبەر ڕێز و مافی بەرانبەر نایکەن. ساڵی ٢٠١١ لە جیهاندا ٤٢%ی نەرمەواڵە بەکاربراوەکان نایاسایی بوون و ئەمساڵ ٢٠١٢ ڕێژەکە بەرزبوەتەوە بۆ ٥٧%، نەرمەواڵەکان مۆڵەتیان تێکدەدرێت و نایاسایی بەکار دەهێنرێن. کە نرخەکەی بە ٦٣ملیار دۆلاری ئەمەریکی خەمڵێنراوە. بەرزترین ڕادەی چەتەی نەرمەواڵە لە ئەمەریکا و چیندا دەکرێت، لە ئەمەریکا بایی ٩.٨ملیار دۆلار و لە چین بایی ٨.٩ملیار دۆلار مەزەندە کراوە. لە وڵاتی چین چەتەیی ڕێژەکەی لە ٧٧%دایە، چوار هێندەی قەبارەی دزینە لە ئەمەریکا، وە تەنیا بایی ٢.٧ملیار دۆلار نەرمەواڵەی یاسایی بازاڕی هەیە، کە بەرامبەر ئەمە لە ئەمەریکادا بایی ٤١،٧ملیار دۆلار بە شێوەی یاسایی و مۆڵەتدار هەن.
لە وڵاتانی ئاسیاش ئەم ڕێژەیە بەرزە، ئەگەر چی لە هەندێک ناوچە لەو وڵاتانە ئامارێکی ڕێکوپێک نییە و دەزگایەک نییە کە ساڵانە بەدواداچوون بۆ بازاڕی نەرمەواڵە و تەکنۆلۆجیا بکات. بەڵام ([url=http://portal.bsa.org/globalpiracy2011/downloads/press/pr_mea_ar.pdf]BSA[/url])[url=http://portal.bsa.org/globalpiracy2011/downloads/press/pr_mea_ar.pdf] ئاماری ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست[/url]دا بە ٥٨% دا خەمڵاندوە.

لەم ساڵانەی دوایدا لە ئێراقدا پارە تەرخان کراوە بۆ کڕینی مۆڵەتی نەرمەواڵاکان، بە تایبەتی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیس. لە باشووری کوردستانیش [url=http://krgit.org/en/knowledge-centre/38-krg-it-finance-and-projects-report/download]حکومەتی هەرێم بۆ بنەبڕ کردنی بەکارهێنانی نەرمەواڵەی نایاسایی[/url] چەند ملیۆن دۆلارێکی بۆ دابین کردنی ئەو مۆڵەتانە تەرخان کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماری (BSA) بۆ ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئێراق دەڵێ ٨٦%ی مۆڵەتی نییە و بایی ١٧٢ملیۆن دۆلار نەرمەواڵەی دزراو بەکار هێنراوە.
زیاتر: [url=http://portal.bsa.org/globalpiracy2011/]http://portal.bsa.org[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاکە ئاراس
[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Copyleft]CopyLeft[/url]

جوتێ سیدی ویندۆز بە هەزار !

ئەی بەخۆڕایی نی‌یە وا لەئەڵمانیا حیزبیشیان بۆ دروست کردووەو ئەچنە پەرلەمانیش!

کاک فەتاح، نە بە خۆڕایی نییە. ئەو حیزبەش بۆ کرانەوە و بەکارهێنانی نەرمەواڵەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوە کار دەکەن، نەک بۆ دزین و شکاندن.

کاک هیوا هەموو شت پێچەوانە بۆتەوە، ئەزانی لەو شوێنەی تۆی لێیت کەمترین دزی و تێکشکانی نەرمەواڵە هەیە.. پێم سەیر بوو..

ئاخر کاک ئاراس ڕەوایە ئێستەش ویندۆزی 98 بە پارە بێ؟