تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

HDD Password پاسۆردی هارددیسک

hemn

Hemn

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/05

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش،
هاوڕێیەکم ی نهێنی لەسەر پەپکەڕەقی لاپتۆپەکەی داناوەو ئێستا بیری چووەتەوە دواتر چەند جارێک ووشەی تێپەڕبوونی هەڵەی داوەو ناتوانێت بیکاتەوە.
وەک دەزانن ناشتوانرێت بە سیدی بووت بکەیت تەنها دەتوانیت بچینەناو بایۆس .
ئەم هاوڕێ یە نایەوێت هاردەکەی لەدەست بچێت لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک دۆکمێنتی زۆر و کۆرس ۆرکی زانکۆی تێدایە. گەر وانەبوایە هاردێک و ویندۆسێکی نوێ کێشەکەی چارە دەکرد.
ئایە بەڕێزتان چارەیەک شک دەبەن بۆ ئەم کارە؟
کاتتان شاد.

بە سیدییەکی لینوکس بچۆرە سەر پەپکەڕەقەکە. یاخود بە چی بەرنامەیەک ئەو تێپەڕەوشەی بۆ داناوە؟

لینوکسی تووتەڵە "Linux Puppy" بۆ ئەم کارانە زۆر باشە بە تایبەتی بۆ کوردستان چونکە قەبارەکەی 132 مێگا بایتە بۆ داونلۆد، لەسەر سی دیەک وەکو ISO ئەی سوتێنیت، زۆر زۆر خێرایە، ئەگەر ویندۆزەکەت کاریش نەکات بەهۆی ڤایرۆسەوە ئەتوانیت چاکی بکەیتەوە بەبێ ئەوەی هیچ داتایەک لەدەست بدەیت.
لەم لینکەوە ئەتوانیت لینوکس تووتەڵە دابگریت:
http://ftp.nluug.nl/ftp/pub/os/Linux/distr/puppylinux/puppy-5.2.8/lupu-528.005.iso

بەڕێز کاک سیا گیان سوپاسم بۆ هاوکاریت، بەهیچ جۆرێک ناتوانیت سیدی بووت بکات لەکاتێکدا لە بایۆس سیدی دەستپێکی یەکەمە..
لەگەل داگیرسان داوی پاسۆرد دەکات ئەمە لە کاتێکدایە کە HDDم لەکارخستووە لە بایۆسدا .
نازانێت چۆن ئەم کارەیکردووە.
سیدی لینۆکسیشم هەیە ناتوانم سودی لێوەربگرم!
ئەگەر بەڕێزت سەرنجێکی ترت هەبێت لەبەر ئەوەی بەڕێزتان ئەم کارە گەر هەڵەنەبم پرۆفیشۆناڵی خۆتانە کۆدو پرۆگرامکردن.
سوپاسم بۆکات وماندووبونتان.

کاک فەتاحی خۆشەویست،
کۆمێنتەکەت کات و ماندووبونتانی پێوەدیارە، بەڕێزەکەم لینۆکسی دەم لایە کێشەی قەبارەم نی یە لە داگرتندا لە بەریتانیا دەژیم هێڵی نێتم خراپ نی یە.
هەروەک بۆ کاک سیام نوسیوە کێشەکە ئەوەیە نایەڵێت سیدی بووت بکات.
ئەگەر تێبینیەکی ترتان هەبێت سوپاستان دەکەم.
لەگەڵ ڕێزم.

سڵاو...
کاك هێمن ڕونکردنه وه ی زیاتر بنووسه ، ئامێره که ت چی یه ؟ دیسک تۆپ یاخود لاپ تۆپ چی سیسته م به کار ئه هێنی ؟ ئه گه ر لاپ تۆپه مۆدێل وجۆره که ی بنووسه.

بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/goranit]Goranit[/url]
بەڵێ لاپتۆپە ئەمەش مۆدیلەکەیەتی toshiba satellite L500-19x جۆری HDD ئەوەی پاسۆردەکەی لەسەرە بریتی یە لە Toshiba disk drive HDD2H21 V UL01 S ، P/N MK5055GSX پاسۆردەکە لەسەر هاردەکەیە نەک سیستەم واتە HDD Password پێش ئەوەی بووت بکات لە ڕێگەی سیدیەوە داوای ووشەی تێپەڕبوون دەکات،
جۆری OS ویندۆسی٧...... ٣٢بایت .
بەهیوام زانیاریتان هەبێت و هەربژین کاتتان شاد.

باتری بایۆسەکەی دەربهێنە، ئەو باتریەی لەسەر مەین بۆردەکەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 چرکەو بیخەرەوە شوێنی خۆی، بەم کارە ئەگەر پاسۆردەکەش لانەچێت، ڕێکخستنی بایۆسەکە ئەخاتەوە سەر دیفۆڵت، واتە ئەم جارە ئەبێت سی دی بووت بکات.
دڵنیابە یەکەم جار باتریە گەورەکەی لاپتۆبەکەت دەربهێنیت بەر لەوەی باتری بایۆسەکە لابەریت.
ئەگەر بەمەش چاری نەکرا سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە:
http://www.youtube.com/watch?v=eCPdsF0HjkY&feature=related

کاک فەتاح سوپاسی زۆرم بۆ ماندووبونت براکەم ئەم پاسۆردە پەیوەندی بە بایۆس وە نی یە تەنها لەسەر هاردیسکەکەیە ئەم هارد دیسکە بیخەیتە سەر هەر لاپتۆپێکی تر هەمان کێشەی هەیە، زۆر ئاسان ئەتانیت هەرگۆڕانکاریەک لە بایۆسدا بتەوێت دەیکەیت تەنانەت هارددیسکەکەشم لە بایۆس دیسەیبڵ کرد هەرسودی نەبوو.
ئەگەر پاسۆردی بایۆس و سیستەم بوایە کاری ٥ بۆ ١٠ خولەک زیاتر نی یە،
دەستەکانت خۆش ماندوو بوویت.

ئێستا زانیمان پاسۆردله سه ر په پکه ی ڕه قه..باشترین شت بۆ لابدردنی
Hiren’s BootCD به کاربێنه بیسوتێنه سه ر هه ر شتێك فلاشیش ئه بێت ..له بایٶس بوت بکه به ئه و به شه ی که له سه ر سوتاندووه پاشان ئه گه ر بووت هایرن کرایه وه خۆت سه یری بکه له به شی کراک hdd crack تیا یه.http://www.hirensbootcd.org/hbcd-v140/ڕێگای تریش هه یه جارێ ئه مه تاقی بکه ره وه دڵنیام سه ر که وتووه.
هه ر بژین.

بـــــەڕێزم [color=#aaaaaa; background-color: #fcfcfc] [/color][url=http://www.kurditgroup.org/u/goranit]Goranit[/url] ، هاوڕێیانی خۆشەویست،
سڵاو هاوڕێیان کێشەکە ئەوەیە ناتوانی بوت بکەیت بەهیچ شتێک تەنانەت HDDم دیسەیبڵ کردوە تەنها یەکەم بۆت سیدیە بەڵام نایەڵێت سیدی بووت بکات.
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/goranit]Goranit[/url] هارین بۆتم ئەیە ئەم ڤێرشنەیەتی Hirens' Boot DVD 15.1 Restored Edition V 1.0 (PROTEUS بەڵام فریای بۆت ناکەوێت.
ئەگەر چارەسەرێکی ترتان لابێت سوپاس بۆ هاوکاریتان.
کاتتان شاد.

تۆ باتریەکەت لابرد کاکە هێمن؟ دڵنیا بین لەسەر چیپەکە نیە؟
من شتێک لە ئێوە فێر بووم، بەڵام لەمە باشترم دەست ناکەوێ بۆت:http://www.guardian.co.uk/technology/askjack/2010/apr/09/laptop-hdd-password-locked
ئەبێ مەسەلەی سەلامەتی لە پشت بێت کە ئەم کارە دیارە تەقریبەن موستەحیلە، بۆیە ئەو لینکەم دانا تا بزانن داوا لە Toshiba ناکەن یارمەتیتان بدات؟'
هیوادارم بەسود بێت

کاک هێمن گیان ئەم هارد دیسکە لەسەر ٣ لاپ تۆپی تر دام ناوە بەهەمان شێوە داوای پاسۆرد دەکات.
پاسۆردەکە لە بایۆس بۆ هارد دیسکەکە دانراوە نەک بۆ بایۆس.
سوپاس بۆ ماندوو بوونت ئەو لینکە سودی تایبەتم لێوەرگرت. هەرچەندە وەک خۆت ئاماژەت پێداوە چارەسەر نی یە.
سوپاس بۆ ماندووبونتان هەر بژین.

ئەمە نەدزراوە؟ گەر نا! بەچی نەرمەکاڵایەک ئەو کارەت کردووە؟
مەحاڵ بوونی نییە لە ئایتی.

کاکە سیا خۆ قایلم منیش بەس ئەکرێ ئینکریپشنێک هەبێت و پاسفرەیزەکەش بەس بە شا۱ هەڵگیرابێت؟ خۆزگە ئەمانزانی چۆنە!

سڵاو،
نەخێر کاک سیا نەی دزیـــــــــوە ( نرخی هاردێکی نوێ ) ٢٠ پاوەنە. واتە گەر کابرا بیدزیایە یان لە دزی بکریایە هاردەکەی دەگۆڕی!!!
ئەوکارە لە ڕێگەی بایۆسەوە کردوە هیچ نەرمە کاڵایەکی پێویست نی یە منیش تۆش دەتوانین لە ڕێگەی بایۆسەوە پاسۆرد بۆ هاردیسکەکانمان دابنێن ( مەبەستم پاسۆردی بایۆس نـــــــــــــــــی یە). وە منیش لەگەڵتم لە ئایتی دا مەحاڵ نی یە ... بەڵام هەندێک کات و زۆر شت هەن کە ئێمە پەی پێنابەین. دەستخۆش برام.

کاک هیوا گیان ئەم کارە کراوە هیچ زانستێکی گرنگی تێدا نی یە ! وەک بۆ کاک سیایی بەڕێزم نوسیوە تۆش ئەتوانی لە بایۆسی لاپتۆپەکەت پاسۆرد بۆ HDD یەکەت دابنێت ئەمە جگە لە پاسۆردی بایۆس.
کاتتان شاد.