بودجەکەی فەرمانگەی ئایتی و گرنگی بوونی کوردئایتیگروپ
ئەوانەمان کە لە ئەکادیمیاوە هاتوینە ناو دنیای دیجیتاڵ کەیسە گەورەکانی وەک [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Denver_International_Airport]فڕینگەی[/url] دێنڤەری ساڵی 1993 و [url=http://www.comp.lancs.ac.uk/computing/resources/IanS/SE7/CaseStudies/LondonAmbulance/index.html]سیستمی فریاکەوتنی[/url] لەندەن و بەم دوادوایە دیسان لە ئینگلتەرا تێرمیناڵی ۵ی فڕینگەی هیسرۆ تەنها چەن نمونەیەکن کە ئاگامان لە خۆمان بێت بودجەی زەبەلاح بۆ پرۆژەی ئایتی تەرخان نەکرێت لە کاتێکدا [b]دڵنیا[/b] نەبین لەوەی کارەکە بە تەواوی سەرکەوتوو ئەبێت.
دەیان و سەدان توێژینەوە و ڕای پسپۆڕی ڕاوێژکارانی ئایتی لەم بوارەدا ئەبێت شتانێک بن کەوا فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەند وەریان گرێت. بەڕای من گەر مانگانە کۆرسی تایبەتیان هەبێ بۆ کارمەندەکانیان لەبارەی ئەم جۆرە مەترسیانەی "هەڵئاوسانی خودکارانە"ی ئەم جۆرە پرۆژانە ئەوا یەک چرکەی بەهەدەر ناچێت.
ڕۆژنامە/سایتی هاوڵاتی [url=http://www.hawlati.co/babetekan/16616]تیشک ئەخاتە سەر[/url] دوا [url=http://krgit.org/en/knowledge-centre/38-krg-it-finance-and-projects-report/download]ڕاپۆرتی[/url] فەرمانگەی ئایتی حکومەت و بە ناوهێنانەوەی ژمارەکانی خۆشیان بێت منیش هاوڕام ژمارەکان یەکجار گەورەن و هەق وایە ئەمە وانە/دەرسێکی چاک بێت بۆ کاربەدەستانی حکومەت لەلایەک وە فەرمانگەی ئایتیش لەلایەک کەوا ژمارەی لەم جۆرە تەرخان ئەکرێت بۆ هەر کۆمپانیاک بێت هەتا ئەگەر دامەزراوەیەکی سەرچاوە کراوەش بێت وەک لینوکس ئەبێ زۆر وریا بین لەوەی کە لە دنیای ئایتیدا "ئەنجام" گرنگە نەوەک "بەڵێن" و "بۆچون"و زۆرێک لە "تەخمین کردن".
ژمارەیەکی وەک ٤،۷۱۲،٠۳٠ دۆلار بۆ چاپکردنی هەویەی کارمەندان لە دنیایەکدا کەوا بەرەو ناوی بەکارهێنەر و پاسۆرد زیاتر ئەچین وەک لەوەی شتەکان لاسایی کردنەوەی دنیای پەڕەو کەغەز بن ئەبێت شتێک بێت کە ئەگەر ئێستا ۱٠ دۆلاریشی مابێتەوە بوەستێنرێت و تێر و تەسەل قسەی لەسەر بکرێت پێش ئەوەی هەمان هەڵەی وڵاتان و کۆمپانیاکانی تری دنیا دوبارە بکرێتەوە.
بۆیە بە تەواوی لەگەڵ هەواڵەکەی هاوڵاتیم (دیسان ڕای کوردئایتیگروپ نیە) و ئەڵێم جیاواز لە قسە کلاسیکیە کوردیەکان، ئەکرێ تەنها بە ڕا وەرگتنی کەسانێکی بەڕاستی ئەکادیمی لە دنیای ئایتی، بۆ نمونە مامۆستا ئالان کەریمی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامکردنی زانکۆی ئیشق (کە وەک دامەزراوە قسەی خۆم هەیە لەسەر ئیشق) بەڵام ئەکرا ئەم هەڵانە ڕویان نەدایە. یاخود ئاسانتر لەمە بە هاوکاری لەگەڵ کوردئایتیگروپ و کەسانی وەک بەردەقانی ئەکرا زۆر بە وریایانە تر سەرف کرانایە، بۆیە جارێکی تر پێم وایە [b]هاوکاری نێوان کوردئایتیگروپ وەک گروپێکی پرۆفێشناڵ و خۆبەخش لەم دنیا جەنجاڵەی ئایتی لەگەڵ هەر دامەزراوەیەکی تری میری لە کوردستان یان هەتا کۆمپانیا کوردیەکان تەنها مایەی سودی دەزگاکە یان ڕێکخراوەکە خۆیەتی[/b]
ئێمە (بەیارمەتی هاوڕێیان) هەمیشە ئامادەین خۆبەخشانە لە سەکۆی پرسیارو وەڵام بێت یان بە پەیامی ڕاستەوخۆ ڕای خۆمان دەربڕین دەربارەی پرۆژەی وا گەورە و چارەنوسساز.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژی كاك هیوای بەرێز بەراستی جوانە
كاك هیوا دەڵێن دز لە ماڵی خۆی دزی ناكات بەڵام ئەم جۆرە پارانە رووی دزیشی رەش كردوە . ئەمان كاك بەردەی یەرێزیان ناوێت چۆن ئانتی دزە ! باشە كەمێكی تر بخەنە سەری نیوە كۆمپانیای یاهوو دەكرن .هەر بژیت بەرێز هیوای خۆشەویست
کاک هیوا خۆت دەزانی ساڵانە کۆنگرەی ئایتی لە نێوانی حکوومەت دامەزراوەکاندا دەکرێت لەم وڵاتانە، هێندەی گوێ بۆ ڕاپۆرتی گروپە خۆبەخشەکان شل دەکرێ و دەبن بە کارنامەی داهاتوو هێندەش لە زانکۆکان وەردەگیرێت، لای ئیمە هەر کەس بۆ خۆی کاری کردوە، نمونەیەکی زەقیش هەیە، پرۆژەی حکوومەتی ئەلکترۆنی، هەر دەزگایەک بۆ خۆی پارەی تیا خەرج دەکا و بەشێوەیەک باسی دەکا، ئینجا پلانە ستراتیجییەکی پی دەبلیو سی ئەگەر تا ساڵێکی تر جێبەجێ نەکرێ، دەبێت سەرلەنوێ دراسە بکرێتەوە و پارەی تری بۆ خەرج بکرێ.
کاک هیوا، ڕپۆرتەکەی هاوڵاتی هەر ئەوەندەیە کە لەویا نووسراوە یان ئەوە کورتەکەیەتی؟
تەححححح لەم هەموو پارەیە ، باشە ئەم هەموو پارەیەیان سەرف کردووە ،ئێمە چیمان دیوە لەو دەزگایە؟ کامەیە ئیشەکەی؟ کامەیە بەرهەمکانیان؟ کامەیە خولەکانیان؟ کامە حکومەتی ئەلکترۆنی؟
بژین،
ئەوجە لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە بە ماوەی 4 مانگ ئەوجە هەویەكەت دەدەنێ والله 4 مانگ زیاتر بوو ئەوجە من وەرم گرتەوە بەخوای بەس هیچ نیە
کاک هیوا ئێمە زۆر شت نابینین! بینای ئەکادیمیا و ناوەکەی زۆر مۆدێرن و دامەزراوە، بۆ کۆنگرەی ئایتی سەد لە سەد گونجاوە.
ئەگەر کارتی فەرمانبەر ماوەی لەسەر بێ وەکو لەو راپۆرتە هەردەوان باسی دەکا، ئەوا پرۆژەکە هەر سفرە و پارە بە هەدەردانە، خۆ وا دوو ساڵە کارت دروست دەکرێ و هێشتا تەواو نەبووە، کەواتە ئەوانەی کارتەکەیان بۆ کراوە پێش دوو ساڵ دەبێ سەرە بگرنەوە... ئەمە ڕۆتینی نەهێشت یا دروستی کرد؟؟
ئەمەش وەڵامی فەرمانگە لەسەر راپۆرتی هاوڵاتی
http://www.hawlati.co/babetekan/16774
بۆ وەڵامی ماوە بەسەرچوونی ناسنامەکە دەڵێن:
"....[color=#000000][b] کارێکی ئاساییە هەر ناسنامەیەک بەرواری بەسەرچوونی هەبێت و نازانرێت سەرچاوەکەی “هاوڵاتی” بۆ ئەم خاڵە بە هەڵەی گەورە دەزانێت لە ناسنامەکەدا!"[/b][/color]
[color=#333333][b]بەشی پەیوەندییە گشتییەکانفەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریحکومەتی هەرێمی کوردستان[/b][/color]
[color=#333333]
[/color]
[color=#333333]همممم ئەگەر کارمەندی حکوومەت بە ماوە کاری بکردایە و گرێبەستی هەبوایە، بۆنا، بەڵام ئەوانە مووچەخۆری دەوڵەتن و دەرکردنیان نییە، ئەمە هەڵەیە و وەڵامەکەشیان لاوازە، وامدەزانی هۆکاری تر هەیە بۆی..[/color]خۆ خەڵک هەیە دوو ساڵە ناسنامەکەی بۆ کراوە، کەواتە ڕیزبگرنەوە و کۆنەکەش بۆ ئەرشیف.
[color=#333333][b]
[/b][/color]
بابەتێکی شیکاری هەیە کە پەیوەندی بە کار و ئەنجامی خودی فەرمانگە هەیە لەوانەش کاک بۆتان بە تایبەتی کە سەرۆکی فەرمانگەیە، لە چەندین وەزارەت و دام و دەزگا حکوومەیەکان کاری جدی بۆ بە ئەلکترۆنی کردنی ئەو دام و دەزگایە کراوە بە بێ ئەوەی فەرمانگە ئاگای لێبێت یان لە دارشتنی بەشدار بووبێت لە کاتێکدا لە بەرنامەی ستراتیژی تەکنەلۆجیای زانیاری کە جەخت لەسەر حکومەتی ئەلکترۆنی کراوەتەوە، بەو پێیە بێت، سەرجەم ئەو کارانەی کە کراون دەبێ هەڵبوەشێنرێنەوە یان سەر لە نوێ دەستکاری بکرێن، واتا ئێستا هەنگاوەکە دوو جار قورسە! یەکەم کە ئەو ستراتیجە بەرەو بەسەرچوون دەچێ و جێبەجێ نەکراوە، دووەم بەهەدەر دانی ئەم هەموو توانا مادی و مەعنەویانەی کە تا ئێستا بێ ئاگاداری فەرمانگە کراون، ماوەتەوە بڵێین، فەرامانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری دەبوایە بە لایەنی کەمەوە سیستمی پەنجەمۆر لە سەرجەم فەرمانگەکان دابنێ! لە هاتن و چوونی فەرمانبەران رۆتین نەبوایە، هەروەها بیری لەوە بکردایە کە پرۆژەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرهەمی فەرمانگە بوایە کە زمانی یونیکۆدی کوردئایتی بناغەکەی بوو.
باشە ئەوە بۆ شوبات هەر ٢٨ و ٢٩ دەکات، قابیلە ٣٠ و ٣١ تیانەبێ؟