تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نۆکیاهێمایەکی پیرۆز دەفرۆشێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەپێی[url=http://www.ft.com/home/europe] Financial Times[/url] نۆکیا بە نیازە نیمچەکۆمپانیای Vertu بفرۆشێت بۆ سوڕانەوەی کەشتییەکەی لەو بارودۆخەی تێیکەوتووە، Vertu ئەو کۆمپانیایە کە خاوەنی گرانترین تەلەفۆنی دەستییە لەجیهاندا.
لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای بەرهەمهێنی تەلەفۆنی دەستی نۆکیا، ڕیژەی 90% بەهای بازاڕی لەدەستداوە، بۆیە دەیانەوێت بارەکەیان ڕاستبکەنەوە.
بۆ ئەم مەبستەش سندوقی پشکی (Permira) ی بەریتانی 200 ملیۆن یۆرۆی هێناوەتە سەر مێز بۆ کڕینی ئەم هێما بەهادارەی نۆکیا، Permira خاوەنی ژمارەیەک کۆمپانیای ‌هێماداری جلوبەرگیشە، لەوانە: ‌Hugo Boss و Valentino.
Vertu یەکەم کۆمپانیا بوو تەلەفۆنی دەستی گران بەها بۆ دەوڵمەندەکانی جیهان بەرهەم دەهێنێت کە نۆکیا لە ساڵی 1998 بووە خاوەنی ، ئەم تەلەفۆنە دەستکردە گران بەهایە نرخی دەگاتە نزیکەی 200 هەزار پاوەن، چونکە لە زۆر مادەی گرانبەهای وەکو ئاڵتوون و ئەڵماس دروستکراوە.
ئەم تەلەفۆنانە مۆنیتۆرەکانیان لەمادەی کریستاڵ دروستکراون و تەختەکلیلەکانیشیان لە یاقوت دروستکراون، زەنگەکانیشیان لە مۆسیقای ئۆرکستراو گرووپە موزیکە بەناوبانگەکان هەڵبژێردراون، هەروها کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بەناوبانگی ئۆتۆمبیل، فیراری هەیە.
کۆمپانیای Vertu ڕیژەی فرۆشی ساڵانەی لەنێوان 200 بۆ 300 ملیۆن یۆرۆدایە و بازاڕی فرۆشی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهاندا هەیە، بەڵام دابەزینی بازاڕی نۆکیا ناچاری کردووە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی.
نۆکیا لە ساڵی 2007 بەهای پشکەکانی 110 ملیار یۆرۆ بوو، بەڵام ئێستا دابەزیووە بۆ پلەی چوارەم کۆمپانیای فینەلندی لەدوای Fortum و Kone وە Sampo و بەهای کۆمپانیاکە رۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لەدابەزینە.

بۆچوونەکان

گشتی خەتای مایكرۆسۆفتە ئەگینا ئەم كومپانیا وای لێنەئەهات ئەو بیل جیتسەیە . ئەوە ٥ ساڵە موبایلێكی بەمنە رۆژ لەگەڵ رۆژ باشتر كار دەكات .

MS ڕووبکاتە هەر شوێنێ وێرانی ئەکا.