تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی زمانی کوردی لە ئوبونتوو ١٢

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سڵاو!
لەیەکەم ڕۆژی وەشانی [url=http://kurditgroup.org/comment/73614] ئوبونتوو ١٢.٠٤[/url] وە دامەزراندووە ، پیم وایە لەهەموو وەشانەکانی پێشتری باشتر و خێراترە، بەڵام من کێشەی مانی کوردیم هەیە، ئیتر نازانم هەر لای من وایە.
زمانی کوردیم چالاک کردووە و پێی ئەنوسم دوگمەی CTRL + Shift یشم چالاککردووە بۆ گۆڕینی زمانەکان، بەڵام دوای هەڵگیرساندنەوەی کۆمپیوتەرەکەم ئیتر زمانەکە هەر دیارە، بەڵام ئەو دوگمانە نایگۆڕن، کاتێک بە مشەکەش ئەیگۆڕم هەر بەکوردی ناینوسێت.
ئەبێت جاریکی تر زمانەکە لابەرم و دیابنێمەوە ئەوجار چالاک ئەبێت.
هەروەها لەم وەشانەو پێشتریشدا ، کۆن ئەتوانرا، تولئامرازی ستارت بگوازیتەوە و گۆڕانکاری لە چوارچێوەی پەنجەرەکانی سیستەمەکەدا بکەیت، بەڵام ئێستا ناکرێت، یا من نایزانم.
پێشوەخت سوپاس بۆ هەر وەڵامێک

کاک زەندی بۆ مەسەلەی گواستنەی دوگمەی پەنجەرەکان ئەمە لە تێرمیناڵ بنووسە وەک جارانی لێ دێت:
[code]
gconftool-2 --set /apps/metacity/
general/button_layout --type string "menu:minimize,maximize,close"

ئەوەی کیبۆردەکەش نازانم.

http://askubuntu.com/questions/125903/keyboard-not-working-with-ubuntu-12-04

بژین،

زۆر سپاس کاک جوتیار!
نازانم بە قودرەتی قادر بوو یا خۆم کێشەی تەختەکلیکەم چاک بووە جارێ، زۆر سەیرە ئایکۆنی تەختەکلیلەکەش دیارنەماوە، بەڵام کێشەکەم چارەسەر بووە.
بۆ چوارچیوەی پەنجەرەکان جاران هەر لەبەشی گۆڕینی وێنەی پاشبنەمای ڕوومێز لەوێدا بواری زۆر گۆڕانکاری هەبوو، ئێستا تەنیا ستاندارت و دوو گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی ڕوونتربێت، مەبەستم ئەو توڵەیە قاوەییە تۆخەیە کە لەسەرەوەیە بەعەکسی ویندۆز، ئەتوانرێت شین و سپیش بکرێت، بەڵام جاران زۆر گۆڕانکاری دەکرا، گەورە دەکرا و زۆریتر.........
دووبارە دەستخۆش

کاک زەندی بەرنامەیەک هەیە لە سۆفتوەر سێنتەر بەناوی MyUnity دای بەزێنە ئەوە هەموو کارێکت بۆ ئەکات لەوانەی تۆ باسی ئەکەیت!
http://www.youtube.com/watch?v=ZTN4Thyz_14

لای من بێ کێشه کار دەکات! لەوەیە کێشەیەکی ترت هەبێت!