دامەزراندنی ویندۆز ٧ لەسەر ئەندرۆید
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ویندۆز لەسەر ئەندرۆید. چۆن شتی وا دەکرێت؟
ئەگەر مەبەستیشت ئەوەبێت ویندۆز لەسەر گالاکسی تاب واتا هاوشانی ئەندرۆید، ویندۆزیش دامەزرێنی ئەوا ئەوەشیان ناکرێت. چونکە ویندۆزی 7. پشتگیری چارەسەرکەری(cpu) ـی جۆری ARM ناکات.
ئەگەر بشکرێت ئەوا سەرکەوتوو نابێت. ویندۆز زۆر زۆری ماوە بۆ ئەوەی بتوانێت وەکو ئەندرۆید چالاکانە کاربکات لەسەر ئامێرەکانی مۆبایل و تابلێت.
بیرمە هەواڵێکم بینی ڕێککەوتن کاکە تێکۆشەر.
وابزانم ویندۆزی 8 ئەبێت
http://www.techradar.com/news/mobile-computing/tablets/windows-8-tablets-what-you-need-to-know-916134
کاك هیوا، ئەو ویندۆز هەشتە کەی دێتە بازاڕ؟! دڵمان شەقی برد :(
کاکە زمانیار بۆ وا لێی بە پەلەیت؟! (: کاکە خۆ دڵت شوشە نیە تا شەق بەرێت (:
ئێستا وەشانی تاقیکاری لەبەردەستدایە، بەڵام وەشانی کۆتایی تا کۆتایی ساڵ دەرناجێت.
بە قسەی ئەم برادەرە بێت ئەکرێت، بەڵام زۆر گەڕام بۆ چۆنیەتی دامەزراندنەکەی نەم دۆزیەوە!
http://www.youtube.com/watch?v=RS4UOK-pyRg
هەروەها ئەتوانی ئوبونتوش دامەزرێنی، ئەمە چۆنیەتی دامەزراندنەکەیەتی:
http://www.youtube.com/watch?v=agYEOefFfto
من چاوەڕێی پێچەوانەکەیم، چاوەڕێ وەشانێکی ئەندرۆید بۆ ڕوومێز بێت و لەجیگەی ویندۆز دایمەزرێنم، زۆربەی دابەشکردنەکانی لینکوس و ویندۆز٨ شم تاقیکردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا سیستەمم نەبینیوە وەکو ئەندرۆید، کاکە ئەگەر کێشەی خویندنەوەی کوردیت هەیە چاوەڕێبکە ماوەیەکی تر ئەندرۆید ٤ بۆ تاتەبژمێرەکانیش دەوەشینرێت.
ویندۆز بۆ تاتەبژمێر وەشاندنی هەیە لەگەڵ بەرهەمە هەرگیز نەفرۆشراو ناباوەکانی پەخشکرا و دەکرێ، تۆ ئەو گالاکسییە نازدارەش ویندۆز بخەرەسەری بزانین چی بە چی دەکەی.
دەی
کەم کردنەوە لە گرنگی هەر ئۆپراتیڤ سیستێمێک کارێکی باش نیە هاوڕییان!!
باشە پێتان وانیە نەبونی ویندۆز کەلێنێکی گەورەی ئەخستە دنیای ئای تی وە؟ هەروەک چۆن بونی ئەندرۆید و ئێپڵ و لینوکس و ... پێویستیەکی حەتمی دنیای ئای تی یە!!
سڵاو کاکە هێمن:
"باشە پێتان وانیە نەبونی ویندۆز کەلێنێکی گەورەی ئەخستە دنیای ئای تی وە؟ هەروەک چۆن بونی ئەندرۆید و ئێپڵ و لینوکس و ... پێویستیەکی حەتمی دنیای ئای تی یە!!"بۆ پێویستیە حەتمیەکە دڵنیام ئەویش نەیکردایە هەر ئەکرا، هیچ مرۆڤێک پێویستیەکی حەتمی هیچ شتێک نیە لای من. بەڵام بۆ بەشی یەکەمی نازانم وەڵامەکە چی ئەبوو گەر بیڵ گەیتس لە دایک نەبوایە.
بەڵام بۆ ئەمەیان:
"کەم کردنەوە لە گرنگی هەر ئۆپراتیڤ سیستێمێک کارێکی باش نیە هاوڕییان!!"
کێشەی ویندۆز بەڕاستی جددیە بۆ کەسانێکی وەک ئێمە:
۱. (بەکارهێنان) هەندێک کێشەی بەکارهێنان کە زۆرن پێویست ناکا لێرە لەسەری بڕۆین
۲. (مۆڵەت) نرخی لە نرخی ڕەقەواڵەکەی زۆرجار گرانتربوو، دروستکەرانی ڕەقەکاڵاکانیش ناچار ئەبوون شەخەڵمان پێ بفرۆشن، خۆزگە تۆشیباکەی منت ئەبینی کە 600£ کە هەڵە نەبم ۱٠٠ی بۆ جەنابی بیڵ گەیتس ئەچوو، وابزانم ئەکاتە نزیک ٪۱۵ تا شتێکم بداتێ فایل بکاتەوە و دایخات و نەتوانم یەک نامەشی پێ بنوسم.
۳. (سەلامەتی) ئەی ئەم هەموو ئەنتی ڤایرۆسە؟ ئەزانی بە چی تێ ئەگەشتم بە کەمپەکانی یوئێن، پەنات بۆ ئەبردن تەنها خواردنیان ئەدایتێ لەبرسان نەمریت و دایم بەردەوام بیت لە پەنا بردن
لە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Criticism_of_Windows_Vista#Speed]ویکیپیدیا[/url] شتێکی گرنگ وتراوە کە دوای ماوەیەک ئەبێت بە عەرەبانە لە کاتی کڕینیشدا لامبەرگینیشی نە ئەگەشتێ.ماقوڵ نیە ڤێرژنی ڤیستا لە ئێکس پی خاوتربێت، ئاخر خوا قبوڵی نیە!
من شتێکی تریش ئەڵێم، سەرکەوتنی ئەوکاتەی [url=http://news.bbc.co.uk/1/hi/business/7464074.stm]مایکرۆسۆفت[/url] لە ڕوی تەکنۆلۆجیاوە پشتی بە بەیسیک بەستبوو (کە هی خۆیان نەبوو)، یان بەستوە، وەک ئێستای ئەپڵ ئەگەر ئاگایان لەخۆیان نەبێت هیچ کەسێک تا سەر خۆی نابەستێتەوە بە objective c خەڵک خۆی ژیرەو ئەتوانێ زمانێک بۆخۆی بنوسێت. دور نەبێ لامان کە نەوەی داهاتوی زمانی پرۆگرامکردن شێوە DIYیێک وەرگرێت لە جیای ئەوەی بزمار بە جیاو جێ بزماربەجیا، هەموی لەیەک فەنکشنی جواندا بۆت ئامادە بێت. یان هیچ نەبێ وەک hookی دروپاڵ ڕێت پێ بدات override زیاتر بکەی تا write
واتە: نەوەی یەکەم > نەوەی دوەم > نەوەی سێیەم > نەوەی چوارەم > [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Fifth-generation_programming_language]وە نەوەی پێنجەمیش باس ئەکرێت[/url]. بەڕای تۆ ویندۆز خۆی لە کوێدا ئەبینێتەوە؟
وای بۆ ئەچم :)
ئەمانەم خوێندەوە پێش ئەوەی وەڵامەکەم بنوسم:
http://en.wikipedia.org/wiki/Criticism_of_Microsoft
http://en.wikipedia.org/wiki/Criticism_of_Apple_Inc.#Portable_devices
ڕاوبۆچونەکانی ستیڤ ۆزنیاک لە I Woz
http://bradabrams.com/2010/05/going-google/
حەزم ئەکرد ئەمەش بخوێنمەوە پێش ئەوەی بنوسم بەڵام دەستم نەیگەشتێ هیچ نەبێ چەن لاپەڕەیەکی ببینم:
http://www.amazon.co.uk/Winners-Losers-Microsoft-Competition-Independent/dp/0945999801
کۆڵێک ڕێز
خوا قبوڵ ناکات، ئاخر کاک هیوا. ویندۆز زۆر موحتەرەمە.
دەستخۆش کاک هیوا بۆ ڕونکردنەوەکانت!
نازانم بەڕێزتان تا چەند بڕوات بە ڕێلاتیڤ هەیە؟ من لەگەڵتانم بۆ هەموو ئەو کەموکورتیانەی ویندۆز بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ
بەشێوەیەکی گشتی ویندۆز لە دنیای پان و بەرینی ئایتیدا وەلابنرێت.
پاشان خۆ بەهەزاران ئەگەر نەیشڵێم ملیونان خەڵک هەیە تا ئێستاشی لەسەر بێت ویندۆزی لێ دەربچێت نازانی ئۆپراتیڤ سیستێمی کە هەیە یان نا.
دواتریش وابزانم بە هەموو کەمو کورتیەکانی ویندۆزەوە مایکرۆسۆفت سەردەمانێک بەڕاستی ئەسپی خۆی لە دنیای ئایتیدا تاودا بوو. ئێستاش کێ نەخشی هێنا نۆشی بێت.
لەگەڵ ڕێزم
کێشە لەوەیە کاک هێمن تۆ بەگۆترە و دیوەخانانە سەیری ویندۆز دەکەیت. ئێمە قەوانی جۆرایەتی و ڕکابەری ناڕاست و بازرگانی سووڕی دەڕێسین. نەک ئەوەی گووگڵ پیاوی چاکن و و ماک بە ئەسڵ کاک ستیڤ سووریە و خوێنی شەرقییە.
هەندێ بۆچوونم لەسەر نامەعقولی جگەرەکێشان و ویندۆز نوسیوە، کە هەردووکیان بۆ بەکارهێنەر بەربڵاون، نایدۆزمەوە!ـ
کاک هێمن ئەگەر شتێک باش نەبێت خۆ ناکرێت بڵێی باشە.
سەبارەت بەم پرسیارە "باشە پێتان وانیە نەبونی ویندۆز کەلێنێکی گەورەی ئەخستە دنیای ئای تی وە؟"
پێم وایە مایکرۆسۆفت خۆی بەربەستێک بووە. ئەویش دیارە بەهۆی سیاسەتە قۆرخکاریەکانیەوە.
دەستخۆش کاک هیوا، زۆر جوانت ڕوونکردۆتەوە.
منیش پێم وایە، ویندۆز نایەڵێ بەکارهێنەر لە چۆنیەتی کارکرنی بنەماکانی سیستەم بگات. ئەمەش وادەکا کە بەکارهێنەر هەر لە ئاستی بەکارهێنان بمێنێتەوە. یان ڕۆژێک لە رۆژان ئارەزووی لێبێت دوو دێڕە کۆد فێربێت.
ئەوەی لە ویندۆز فێری دەبیت هەر ئەوەیە next-next-finish
هەرچەندە ئەم بابەتە تا ئەندازەیەک بەسەر چوە بەڵام ناشکرێ وەڵام نەدرێتەوە.
کاک سیا نازانم گۆترە و دیوەخانانە کەی هاتۆتە ناو بواری ئای تی وە من تەنها ئەو دەستەواژانەم لە سیاسەتدا گوێ لێبوە.
من ئەگەر زانیاریم نەبوایە نەم ئەتوانی خۆم لەم بابەتانە هەڵقورتێنم. بەڵام کێشەکە لەوەدا نیە بگرە لێرەدایە کە ئێمەی کورد کاتێ تۆزێک سەرمان لە شتێک دەرئەچێ ئیتر خۆمان بە پرۆفشناڵ ئەنزانین و ئەبێ خەڵکیش وەک ئێمە بیر بکاتەوە و ڕاو بۆجونیش وەک ئێمە بێت. ئەمە نەخۆشیەکە زۆربەی خەڵکی کوردی گرتۆتەوە.
ئەوەی تۆ باسی ئەکەی لەبیر کردنی خەڵکی ئاساییە کە نایانەوێ لەبەکارهێنەرێک زیاتر بن لە بواری ئای تی دا. ئیتر تێگەیشتن لە بنەماکانی سیستێم چ گرنگەکی هەیە لەو کاتەدا کەواتە بونی ویندۆز لەلای ملیۆنەها کەس پێویستیەکی حەتمیە. بەڵام خۆ بونی لینۆکس و ماک OS ئەندرۆید و سولاریس .... بۆ خەڵکی پرۆفشناڵ زیاتر پێویستە ئەگەر نا چۆن بمان توانیایە ویزندۆز فرێدەینە ناو زبڵدانی مێژوی ئای تیەوە.
:)ئێرە مەکۆیەکی ئایتییە و هەموومان خۆمان بە ئایتیناسێکی باش دەزانین، بۆیە ئەم تەوەرانە کە پێویستی حەتمی و نازانم ..هتد زۆر پەرتەوازەن. چونکە نە حەتمییە نە هیچ، تەحەدا دەکەم ئەپڵ هەرزانتری بکات ئەو بنکڕەی کە ماوەتەوە ئەوەش لووش دەکات. هەرچەندە مەحاڵە مایکرۆسۆفت و ئەپڵ بەراورد بکرێن، چونکە ئەپڵ ڕەقەکاڵا و سیستەم لە جۆرایەتییەک دروستدەکات، نەک ماف فرۆشتنەوەی سیستەم بەتەنها. واتا دوو سەرچاوەی فرۆشی زۆر جیاواز و قازانج و مایەش هەمان شت.
خەڵک کە ماک دەکڕێ واتا شارەزا نییە، نەخێر، بەڵکو بە دوای جۆرایەتییەکی دەگەڕێ و کوشتەی ئەو سێوەیە، ئەگینا هەر فەیسبووک و یوتووبەکەیە و لەولا و لەملاش. هەر لەو کوردستانە باشترین دەستی و تاتەبژمێر بدەرەوە ئەو خەڵکە، چۆنە؟ و سیستەمی چییە؟ گرنگ نییە. ئایفۆنە و تاتەکەش ئایپادە، گەر زانی شتێکی ترە نەیگەرەک.
ئەمە ئەپڵ وەکو سیستەمەکەی کە بناغەکەی FreeBSD ـــیە، لینوکس و ڕوومێز و گەنو کە من پشتگیری دەکەم و بەبێ ئەوان هیچ ناگەڕێ، باسێکی ترە.
کاتێکی خۆش
تکایە بابەت :)
ئەرێ ویندۆزی ٧ لەسەر ئەندرۆیدەکە دامەزرا یان نە؟
کاک ئاراس دایئەمەزرنین بۆ کوێ ئەچێ!
کۆمێنتێکی پێش حەوت ساڵ زیاترت هەیە، ئەگەر بەردە بیهێنێتەوە لەسەر ئەم بابەتە لە مەکۆی لینوکس.
ئەوجا دەزانین :)