ئاسەس- دوو لاپتۆپی نوێی بەرهەم هێنا
بەپێی[url=http://chinese.engadget.com/2012/04/25/zenbook-prime-announced-11-inch-with-full-hd/] engadget[/url] کۆمپانیای بەرهەمهێنی کۆمپیوتەرAsus دوو جۆرە لاپتۆپی نوێی بەرهەمهێناوە کە تەختەی 1080 پیکسڵی لە جۆری IPS لەخۆ گرتووە، پشتگیری لێدانی ڤیدیۆ دەکات بە بەرزترین جۆرایەتی وە هەروەها 1080x1920.
مۆدێلێکیان لە جۆری Zenbook بەناوی UX21A مۆنیتۆرەکەی ١١،٦ ئینجە وە مۆدیلی دووەم لەجۆری UX31A و مۆنیتۆرەکەی ١٣،٣ ئینجە.
شایانی ئاماژەپێکردنە کۆمپانیای ئاسەس بواری نەداوە بە engadget ی چینی بە ووردی تەماشای ئەم دوو لاپتۆپەبکەن، پێدەچیت ئەوەش لەبەر ئەوەبێت کە چارەسەرکەری نوێی نەوەی ئاییندەی کۆمپانیای ئینەتەلیان لە خۆگرتبێت، چونکە چارەسەرکەری نوێی ئینتەل کەناوی (IVy bridge Ulv)ە، تا ئێستا کۆمپانیای ئینتەل بەفەرمی نمایشی نەکردووە.
هەروەها engadget لێی پرسیون دەربارەی جۆری گرافیک کارت کە ئایە لەبەرهەمە نوێیەکەی Nvidia لە خۆ گرتووە لەوەڵامدا وتیویانە، هەموو شتێک ئەبێت.
بڕیارە ئەم لاپتۆپانە لەیەکەم هەنگاودا لە وڵاتی تایوان، دوو مانگیتر لەمانگی جۆزەردان (مانگی ٦) دا بنێردرێنە بازاڕەوە ، بەڵام لە ئێستادا وردەکاری زیاتر و نرخەکانیان ئاشکرانین.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش كاك زەندی بەراستی عەزەمەت . ماشااللە ئەوە شتە ! دەبرۆن كوردستان دیجیتالی بكەن .
دەستخۆش كاك زەندی بەڵام ببورە ئەگەر هەڵەنەبم Asus بە ئاسەس ناخوێندرێتەوە!! بە /ˈeɪsʊs/ ئەیسوس دەخوێندرێتەوە.
سەركەوتووبیت... [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Asus]http://en.wikipedia.org/wiki/Asus[/url]
چۆنییەتی دەربڕینی ئەیسوس لەم ڤیدیۆیەوە [url=http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/]http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/[/url]
Asus بێ تامی کردووە ، ئێژی بیگۆڕم بۆ Asus .
ئەی سیستەمی کارگێڕی لە سەردامەزراو چییە ؟
كاك زەندی گیان من لە زانیاری نامەی ویكیپێدیا خوێندومەتەوە ترانسكریپشنەكەی/ˈeɪsʊs/ ـە ئەگەر لە دەنگسازی ئینگلیزی شارەزابیت ئەوا دیارە چۆن دەخوێندرێتەوە و لە engadgetیش خودی خۆیان شێوازی خوێندنەوەككەیان بلاوكردۆتەوە كە بە ئەیسوس دەخوێندرێتەوە [url=http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/]http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/[/url]
ئەم پێوەكراوەی گۆگڵ كرۆم ئەلیكترۆنییە و پێیدەلێن Electronic Machine translation لە زانستی وەرگێراندا كە باوەڕپێكراونییە چونكە بە تەواوی خوێننەوەی وشەكە دەرناخات..
ئەوە بۆ ئێمە گرنگە كە زارەوەكان وەكو خۆی بهێنیینە ناو زمانی شیرینی كوردییەوە.
لەگەڵ ڕێزمدا
بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/sardaren]Sardaren[/url] ئەم بەستەرەی بەڕێزت داتناوە
[url=http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/]http://www.engadget.com/2010/12/17/how-to-pronounce-asus-video/[/url] بێژەرەکەی بە شێوەی زاری ئینگلیزی تایوانی ووشەکە پرۆناوس دەکات ئەگەر[b][url=http://howjsay.com/index.php?word=asus&submit=Submit] لێرە[/url][/b] گوێبیستی بین بە شێوازێکی ترە کە دەبێت بە[b] (ئەیزەس) لەوانەیە ئەم ووشەیە لە تایوان لە دایك بووبێت بەڵام [/b]مەرج نیە لە هەموو جێگەیەك بە یەك شێواز بخوێنرێتەوە بۆیە[b] بە گوێرەی ووڵاتەکان دەنگی دەستەواژەکە دەگۆڕدرێت هەروەك کاك زەندی ئاماژەی پێداوە.[/b]
[b].ئەگەر کاتت هەبوو هەر بۆخۆشی تۆزێك گوێبیستی ئەم برادەرە بە [url=http://www.youtube.com/watch?v=dABo_DCIdpM]The English Language In 24 Accents[/url] [/b]
براكانم داوای لێبوردن دەكەم، قسەی خۆم بۆ خۆم و نەم زانی هەڵەم كردووە، ببورن...