تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاکیان بکە و خەڵاتت ئەدەنێ

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

دامەزراوەی گوگڵ پاداشت ئەدات بە هەرکەسێک بتوانێت کەلێنی بەرنامەسازی لە بەرهەمەکانیدا بدۆزێتەوە. [url=http://googleonlinesecurity.blogspot.com/2012/04/spurring-more-vulnerability-research.html]لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا[/url]، خەڵاتەکەیان کردوە بە دوو هێندەی ڕابردوو و بڕی ٢٠٠٠٠ دۆلار ئەدەن. هاوکات بڕی ١٠٠٠٠دۆلار ئەدەن بۆ دۆزینەوەی هەر کەلێنێک لە بنکەدراوەکانیاندا کە لە ڕێگەی هێرشی (SQL Injection) ئەنجام ئەدرێت. ئەم کارەی گوگڵ لە پێناو دۆزینەوەی کەلێنی بەرنامەکان و خێرا بنەبڕ کردنیانە، بۆ ئەوەی پێش تێکشکێنەران (hackers) بکەون و لە کەموکورتی بەرهەمەکانیان بە ئاگا بێن و نەهێڵن درزی پاراستن متمانەی بەکارهێنەرانیان لەدەست بدات.
شایەنی باسە، لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە گوگڵ لە ڕابردوودا زۆرتر لە ٧٠٠ کەلێنی بنەبڕ کردوە لە بەرهەمەکانیدا، تا ئەمڕۆ بڕی ٤٦٠٠٠٠دۆلاریان داوە بەو بەرنامەداڕێژەرانەی کە هەڵە و کەلێنەکانیان ڕاپۆرتی گوگڵ کردوە.
هەروەها بڕوانە:
[url=http://www.chromium.org/Home/chromium-security/vulnerability-rewards-program]separate bounty programme[/url]
[url=http://www.h-online.com/news/item/Google-expands-its-security-rewards-programmes-1432037.html]Google expands its security rewards programmes[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك ئاراس براستی هەموو شتێك لە خۆیان جوانە لێرە كابرا دەڵێ بابەم كێشەكەت لێرەیە پارەیێكم پێبەن كە تەنانەت ژیانم بەرێوە چێت لە مانگدا ، قولبەستی دەكەنوو تا مانگێگ تێی هەڵدەدەن كەواتە دێتە دەرەوە ناوی خۆیشی لەبیر نامێنێت.ئەوەش وڵاتی پێشكەوتوو.

وەڵا وامزانی ئەڵێن هەرکەس هاکمان بکات ٢٠٠٠٠ شەقی تێهەڵ ئەیەن لەسەر ڕەقەم!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
کاک ئاراس و هاوڕێیانی بەرێز ئەوە نیشانەی کار کردنە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانج و ستراتیژی کۆمپانیاکەیان. ئەو برادەرانەی ئێمەش لە کوردستان کە پێیان ئەڵیین ئێمە پرۆژەمان هەیە بۆ ئایندەی ووڵاتکەمان لەبەر ئەوەی نەک خوانەخواستە چەند هەزار دۆلارێکی تێبچێ هەر ئاوڕیشمان لێنادەنەوە. ئەوەش بێ بەرنامەیی و نەبونی ستراتیژە لای خەڵکی ئێمە. ئینجا وەرە یەک تەشت قور بەسەرم بڵێین هاکتان ئەکەین وەڵا بیست هەزارەکە ئەکەن بە سەد قات بەس بە دۆلار نا بەوەی کەیان.