فەرهەنگی ئۆنلاین ٦٣ زمان بۆ کوردی وە بە پێچەوانەشەوە
google translate api کڵاسێکی زۆرباشی بەرهەم هێنابوو لە ڕێگەیەوە نوسینێکت بۆ کڵاسەکە ئەناردوو و پاشان وەرگێری هەر زمانێکی ترانسلەیتی گوگڵت بویستایە ئەو نوسینەی بۆ وەرەگێڕایت ، ئێمەش هاتین لە داتەی وشە کوردیەکان بەرامبەر ئینگلیزی وشەی ئینگلیزیەکەمان ئەنارد بۆ ئەم کڵاسە و بەم شێوەیەش ٦٣ زمانی گوگڵ ترانسلەیت وەرئەگێردرا بۆ کوردی وە بە پێچەوانەشەوە .
بۆ نمونە گەر لە وشەی " ناو " بگەڕێین بەرامەبەرەکەی " name " لە ئینگلیزیدا ، ئێستا گەر وشەی " ناو " بۆنمونە بگۆرین بۆ ئیتاڵی فەرهەنگەکە " name "ی ئینگلیزی بەهۆی ئەم کڵاسەوە ئەگۆرێت بۆ ئیتاڵێ و پاشان وەری ئەگرێتەوە و ئەنوسرێ " nome " ، وە بە پێچەوانەشەوە
بەڵام زۆر بەداخەوە وەستانی google translate api زەرەرێکی زۆری بە پرۆگرامەرەکان و پرۆژەکان گەیاند، بەداخەوە تا ئەوەی پرۆجەکەمان تەواو نەکرد نەمانزانی کە وەستاوە چونکە پێش وەستانی تاقیکردنەوەی بۆ کرابوو بێ کێشە ئیشی دەکرد بۆیە لە پارەوە پرۆژەکە دواخرا لە بڵاوکردنەوەی ، ئێستاش ناچار بووین هەر بەم خەلەلەوە بڵاوی بکەینەوە واتا تەنها کوردی بۆ ئینگلیزی وە بە پێچەوانەشەوە ، گەر چاکبوویەوە ئەوا ئەم فەرهەنگەش چاک ئەبێتەوە !! گەر نا هەر بەم شێوەیە ئەبێ.
ئەمەش فەرهەنگەکەیە چل هەزار وشە
[url=http://rukar.net/f/]http://rukar.net/f/[/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
هەر بژیت ،كارێكی نایابە كاك رێباز .هیوای بەردەوامی
دەست خۆش کاکە ڕێباز بۆ ئەم پڕۆژە جوانەت هەربژیت
دەسخۆش کاکە ڕێباز،
ئایا ئەم پرۆگرامە تاقیکراوەتەوە پێش بڵاوکردنەوەی؟
ماندوونەبیت
وابزانم پەڕگەکانی چاڤای کەمە
کوردی بۆ ئینگلیزی کار دەکا،کارێکی جوانە، سەرکەوتوو بن.
هەربژى [url=http://kurditgroup.org/u/ribaz-font]Ribaz Font[/url]
دەست خۆش بەڕاستی شتێکی جوانە بە تایبەتی وەشانی ئاندرۆیدەکەی