خەسرۆ هەژماری 3 ملیۆن کەس بڵاودەکاتەوە
خەسرۆ فەرید، ئاگاداری بەپرسانی ئێرانی کردۆتەوە و بەڵگەی 1000 هەژماری بۆ ناردوون. بەڵام هیچ کەسێک وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە ئێستا هەموو زانیاری دەربارەی 3 ملیۆن هەژماری بانکانی ئێرانی بڵاوکردۆتەوە، کۆدەکان و ژمارەی هەژمار و کرێدیت کارد و هیتر.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بەڕاستی مەهزەلەین ئێمە! ساڵی ۱٦۵٠ مەگەر لە ڕۆما ئەم جۆرە خۆ بەشت زانینە هەبووبێت.
دەستخۆش، بەتەلەفۆنێک هەژمارەکانیان بلۆک ئەکەن و کارتی نوێیان بۆ ئەنێرن، تەنیا ژمارەی کرێدیتەکە گرنگە، ئەتوانرێت لە نێت کەلوپەلی پێ بکڕرێت، گەرنا ئەوانەی تر سودی بۆ کەس نابێت، تێپەڕوشەش بزانێ ئەی کۆدەکەی کەهەمو جاری ئەگۆڕێت لەکوێ پەیدائەکات کاک خەسرەو؟
Kaka Zandy Rast Daka MNesh Wa Dalem
دەستخۆش كاك بەردەی بەرێز
كاك زەندی خۆشەویست ٤ ساڵ لەمەو بەر بلیمەتێكی تر بانكی تیجارەتی ئێرانی كه سێرڤێرەكەی لە كانادا بوو هەك كرد بە ٣ كۆمپیوتری پەنتیوم ٣ . ئەم كابرایە خۆی لە ئەو كۆمپانیا بوە كە پاڵپشتی لە سیستەمەكانی پارەدان لە شەقامەكان یان بە واتەیێكی تر سیستەمی كڕین و فرۆشی ئەنترنێتی لە رێگای كارتەكانی بانكی نێودەولەتی دەكرد بەڵام لە وێبڵاگی فەرمی خۆی ژمارەیێكی هەژمارە كە بە هەژمارەكان رەقەمێكی زیاد یان كەم كردبوو خستیە بەرچاو تەنانەت مەبەستی ئەوە بوو كە لە هەواڵەكەی كاك بەردە نوسراوە بەڵام جیهانی سێهەم جێگای رخنە گرتن نیە . [b]لێرە هەمو شتێك لە ئەو پەری خراپی، باشە سیر ئەوەیە كەسیش گڵە مەند نیە .[/b]
هەر كارتێكی بەنكەكان وشەی نهێنی دوهەمی هەیە بۆ كڕین وفرۆشی ئینترنێتی لە گەڵ ژمارەیێكی ١٦ رەقەمی لە گەڵ تاریخی بە سەر هات بە مانگ و ساڵ هەر وەها ژمارەیێك بۆ پارە وەرگرتن لە ئامێرەكانی سەر شەقامەكان. ئێران دەلێت سپای سایبێری ئەو بەرادەرەی قۆڵبەستكردوە بەڵام ئەو بەرادەرە ئێستا لە ئالمانیایە.