گوگل درایڤ لە حەفتەی داهاتوو
سەرەتا برۆ بۆ ساڵی 2009 لە كوردئایتیگرووپ و[url=http://kurditgroup.org/node/11824] ئەم هەواڵ[/url] پرسیارە بخوێنەرەوە . لە كۆتایی مانگی ڕابردووی زایینی هەواڵێكیش لە هەواڵنێریەكانی جیاوازی ئایتی بڵاوكرایەوە كە خزمەتگوزاریێكی نوێی گوگڵ بەناوی google drive كە وەكوو خزمەتگوزاری Dropbox ە جێگایێكی خۆڕایی بنێتە بەردەستی بەكارهێنەران تا جێگایێك بێت بۆ بار كردنی پەرگەكانی بكارهێنەران لە راژەكاری هەوری.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/GD1-520x355.jpg[/img]
سەرچاوەی ئەم هەواڵە، بە روونكردنەوەی وەردەكاری زۆرتر لە ناسینی فەرمی ئەم سیستەمە لە حەفتەی رابردوو ئاگاداری كردینەتەوە.گوگڵ درایڤ ٥ گیگ قەبارەش دەخاتە خەزمەتی بەكارهێنەران تا لە رێگای مەك،ویندۆز،ئەندرۆید و iOS كڵكی لێ وەربگرن. شارەزایان بۆچوونیان وایە كە قەبارەی ٥ گیگ ترسێك دەخاتە دڵ خزمەتگوزاری Dropbox كە قەبارەكەی ٢ گیگەكە بۆ بەكارهێنەری HTC ئەم قەبارەیە بوە بە ٢٣ گیگ ئەڵبەت خەزمەتگوزاری SugarSync مانیش هەیە كە زۆر سادەترە و بەهێز تر هەروەها مایكرۆسۆفتیش سكایپ درایڤی هەیە بە قەبارەی ٢٥ گیگ ئایكڵاد وbox.net كە نابێ لەبیرمانی ببەین.تا ئێستا لە وەردەكاری ئەم خزمەتگوزارییەی گوگڵ ئاگاداریمان نیە.بەڵام بەدەڕنیایەوە فەلسەفەیێكی قوڵی لە پشتە.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 32.93 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک قەزوان
بۆ 23 گێگابایتەکەی dropbox بۆ htc ، چەندهەفتەدەبێت ڕاگیراوە ، لەبەرئەوەی بەڕێگەیەکی قاچاخ ئەم کارە دەکرا، دوای پێزانینی وەستاندیان .
دەستخۆش کاک قەزوان
وادیاره هەورەکان هەروا له زیادبوون دان. دەترسم لەو ڕۆژەی که له جیاتی بارانو بەفر، داتا ببارێ!
له ویندۆزی ٧دا دیواری ئاگری COMOD بەکار دەهێنم که زۆری لێڕازیم. هەر ئێستا ئاگادار بووم که کۆمۆدۆش هەورێکی بۆ ئایفۆن و ئایپەد دروست کرد.
سەرچاوە: [url=http://itunes.apple.com/gb/app/ccloud/id514269790]CCloud[/url]
جارو بار که لەگەڵ برا و برازاکانم که له ئێرانن لەسەر ئایتی قسە دەکەم، هەست پێدەکەم که له ئێراندا ئۆگرێکی تایبەتییان به ویندۆز xp و موبایلی n73 هەیه. وابزانم هۆیەکیشی لۆڕ گووتەنی "لەبەر بێ ئیمکاناتییه"!
قەزوان گیان بە قوربانی ئەو چاوه کەسک و شینانه مرم، تۆ لەهەر دەستێکت ٩٩ هۆنەری لێدەبارێ. یاسا بەدەستێکتەوه و ئایتیش بەدەستەکەی دیکەتەوه، ڕاست و چەپ دەیوەشێنی. بەڕاستی لەم ماڵپەڕەدا خۆت زۆر ماندوو دەکەی. تۆ زەحمەتت کێشابوو و بابەتەکەت دەستپێکردبوو، ئیتر به پێویستم نەزانی شوێنێکی جیا بۆ ئەم هەواڵه تەرخان بکەم.
سەرکەوتوو بی قەزوان گیان