سایتی کوردئایتی گرووپ زۆر درەنگ ئەکرێتەوە لای من!!
سڵاو هاوڕێیان!
ماوەیەکە لای من سایتی کوردئایتی گرووپ زۆر زۆر درەنگ ئەکرێتەوە، بۆ نمونە ئێستا زیاتر ٢٠ چرکە چاوەڕێم کرد تا سەکۆ بکرێتەوە، زۆرجار بێزار ئەبم تاکو دەستکاری هەواڵێک ئەکەم.
ویندۆز ٧ و ویبگەڕی کرۆم دوا وەشانی 18.0.1025.162 m بەکاردەبەم.
ڕامەکەم ٢ گ ، ب
بەمۆبایلەکەم زۆر باشتر ئەکرێتەوە.
نازانم تەنیا لای من وایە یا لای ئێوەش، بۆ مالپەڕەکانی تر کێشەم نییە، کرتەم لەزۆر ماڵپەڕ کرد، بە ٣ چرکە ئەکرێنەوە، بەڵام کوردئایتی گرووپ لە ١٣ بۆ ٢٠ چرکە ئەخایەنێت.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بە بەڕوام دەبێت كەشی وێبگەرەكان بسڕیتەوە لە كرۆم :settings> Under the Hood > clear browsing data
لە فایرفۆكس : tools > options
کاک زەندی، لەوانەیە کێشەکە لە Virtual Server ـی کوردئایتیگرووپدا بێت. تکایە ئەگەر هەر کەسێک هەمان کێشەی کاک زەندی هەبوو، ئاگادارمان بکاتەوە، لەگەڵ کاتی ڕوودانی درەنگکردنەوە، زۆر سوپاسی دەکەین.
کاک بەردە وەڵای لای من وا بوو بەڵام كوكییەكانم سریەوە باش بوو .جا نازانم
DNS ؟
کاکە زەندی هەمان کێشەشەش ڕووبەڕووی من دەبێتەوە هەرچەندە خێراترین هێڵی ئینتەرنێت بەکاردێنم بەهۆی ئەو جێگەی کە کاری تێدادەکەم لەسەر XP و Windows 7 و IOS و Mac OS بەڵام تێبینی ئەوەم کردووە لەو حاڵەتانەدا لەسەر مۆبایلەکەم Iphone 4 زووتر دەکرێتەوە ئەم درەنگ کردنەوەیە بە پێی کات دەگۆڕدرێت واتە کاتیە. بڕواناکەم پەیوەندی بە Settings ی ئینتەرنێت خوێنەرەکانەوەبێت.
وەڵا لای من چ عەیبی نییە!
ئەوانەی لایان خاو دەکرێتەوە، دەتوانن ئەنجامی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Traceroute]traceroute[/url] بنوسن؟
دڵنیام کێشەی DNSـــە.
هیچ کێشەی نییە بگرە لەهەموو ماڵپەڕەکان زووتر ئەکرێتەوە لای من تەنانەت جاری وا هەیە بە 20 چرکە ماڵپەڕی تر ناکرێتەوە ئایتی گرووپ کەمتر لە 6 چرکە ئەکرێتەوە
لای منیش بە خێراترین شێوە ئەکرێتەوە لەگەڵ چاوگ .
بژین،