ئاماری خێرایی داگرتن لە جیهان(ئیفۆگرافیك)
لەم وێنە هەواڵەدا دەتوانن زانیارییەکی باشتان دەستكەوێت لە سەر خێرایی سەرهێڵی وڵاتان بۆ داگرتنی پەرگەكان .[url=http://www.pandonetworks.com/node/81]خزمەتگوزاری پاندۆ[/url] كە لەكۆ كردنەوەی زانیاریەكان لە نێوانی مانگەكانی١کانوونی دووەم تاكو ٣٠ پوشەپەڕی ساڵی ٢٠١١ ئەنجامی دابوو بە سادەیی بۆمان دەردەخات . هیوادارم بە سوود بێت.
خاڵ : یەكێ لە برادەرە بەرێزەكان لە سەر دروستبوونی ئیفۆگرافیك پرسیارێكی كرد ؟
وەڵام : بۆ دروستكردن دەبێت كورتە زانیاریەكان پەیوەند بدەیت بە یەكتر لە رێگای ئایكۆن ، وێنە، هەر وەها جێگایێك كە ئەم شێوازەی بۆ بكار دێنیت دەبێ لە ئاستی ئینفۆگرافیەكەت سەردەربێنن (تا سادەتر بێت باشترە ) رەنگەكان زۆر ده بێ بە یەك نزیك بن(سارد -گەرم ) .بە واتەیێك ئیفۆگرافیكی تێكڵاو بوە لە كورتە زانیاری+وێنە +رەنگ .
ئینفۆگرافێك لەم جۆرانە دەنووسرێت
- رێكلام
- راپۆرت
-زانیاری ولێكۆلینەوە
- پێناسەی كەسایەتی وكۆمپانیاكان
- ئامار بۆ جۆری جیاواز
٦٠٪ بەكارهێنەر ئەو شتە كە دەیبینێ باشتر لەبیری دەمێنیت و هەر وەها لە چاو پێخشاندنێك زۆربەی زانیاریەكان دەرك بكات.
ئێوە تا نمونە چاو لێبكەن كەمترە كەمێكیش دەبێ بە نەرمەواڵەی فتۆشاپ ئاشناییتان بێت. سەردانی [url=http://visual.ly/]ئەم سەرچاوە بكەن[/url]
---------
[img]http://kurdtor.ir/wp-content/uploads/2012/04/world-internet-speeds-pando.jpg[/img]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەگەر بە من بوایە کتێبۆچکەیەکی دروپاڵم (جۆرێکە لە کۆکردنەوەی ناوەڕۆک لە دروپاڵ) بۆ دروست ئەکردیت و ناوم ئەنا: Qezwan Infographics
دەست خۆش مانوو نەبیت
بەس تخوا ئەکرێ پێم بڵێی بۆ لۆگۆی ئەو ٤ سایتەی لەسەرە؟ دوانیان ئاشکرایە تێ ئەگەم... :) بە تەمای بە ناڕاستەوخۆ پێیان بڵێی کاکە چەترێک دروستکەن یان کۆنفرانسێک ببەستن؟ :)
دەستەکانت خۆشبێت... بەراستی ئینفۆگرافەکان زۆر جوان ئامادە دەکەیت و بەهیوای کاری زیاتر... سەرکەووتبیت و سوپاس بۆ وەلامەکەت.