نۆکیا و ئەنجامێکی خراپ
بەپێی پەیامێک رۆژی چوارشەممە نۆکیا ئاگاداری میدیاکانی کردەوە کەوا ئەنجامەکانی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ لە بواری ئامێر و خزمەمەتگوزارییەکان دا بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزییوە.
چاوەرێ دەکرێ ئەنجامەکانی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕیژەی ٣% کەمتربێت بەبەراورد لەگەڵ پارساڵ، ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بازاڕی بۆرسەی نۆکیا هەبوو، بۆیە بەهای پشکەکانی کۆمپانیای نۆکیا لەماوەی تەنیا ١ کاژێردا بەڕیژەی ١٤% دابەزی، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە نێوان خاوەن پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵـــە لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا بەهای کۆمپانیای نۆکیا ٣ ملیار دۆلار دەبەزی لە بازاڕی بۆرسەدا.
بەڕیوەبەرانی نۆکیا هۆکاری ئەم ئەنجامە خراپەیان گەڕاندۆتەوە بۆ بارودۆخی ڕکابەریی نێوان کۆمپانیاکان، چونکە نۆکیا ڕیژەی فرۆشی تەلەفۆنە دەستیەکانی و ڕەقەواڵەکانی بەڕیژەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چین و ئەفەریقاشدا دابەزیوە.
جێگای باسە شرۆڤەکەران چاوەڕێی ئەنجامێکی هاوشێوەی چارەکی یەکەم یا بەڕێژەیەکی خراپتر ئەکەن بۆ چارەکی دووەمی ئەم ساڵ (٢٠١٢).

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون