هەموو نەرویج دیگیتالیز دەکرێت
لەماوەی دوو ساڵدا هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکانی وڵاتی نەرویج بە دیگیتاڵ ئەکرێت و پەیوەندییەکان بە ئەلیکترۆنی ئەکرین. سەرۆک وەزیرانی نەرویج یەنس ستولتنبەرگ ڕایگەیاند، چیتر کاغەز بەکارناهێنین بۆ کاروباری ڕۆژانە ئەمەش هەردوو بواری گشتی و تایبەت دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسانێک بخوازن کاروبارەکانیان بە کاغەز بۆ بێت، ئەو مافەیان ئەبێت و ئەتوانن ئەو داوایە بکەن.
پێرێ سەرۆکی حکومەت و وەزیری نوێکردنەوە ریگمور ئۆسرود پلانێکی نوێی حکومەتیان ئاشکرا کرد بۆ بەتەواوی دیگیتاڵکردنی هەموو خزمەتگوزارییە حکومییەکان.
ڕیگمور وتی، ساڵانیکە حکومەتی نەرویج لە لیستی پێشەوەی وڵاتە دیگیتاڵییەکانی جیهان بوو، بەڵام چیتر ئێمە لە لیستی پێشەوە نین، هەروەها وتی، دیگیتالێزکردنی تەواو ئەوە نییە کە فۆرمێکی بەتاڵ دابگریت و پڕیبکەیتەوە بە پۆستی ئەلکترۆنی بینێرێت، بەڵکو بە دیگیتاڵکردن واتە بەڕێوەبردن و پشکنینی ڕووداوەکان و وەڵامەکان هەمووی ئەبێت ئەلیکترۆنی بێت.
سەرۆک وەزیران وتی، کاروباری خانەنیشنی کەسێک پێشتر دوو مانگی دەخایاند تا تەواو دەبوو، بەڵام هەنووکە فەرمانگەی خانەنشینی دیگیتالیز کراوە تەنیا چەند خولەکێک دەخاێنێت، بۆیە ئەبێت هەموو فەرمانگەکان دیگیتاڵیز بکرێن.
لە وڵاتی دانیمارک وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی هاوڵاتیان، ئەگەر خۆی ئامادە بێت، بڕی ٨٠ کرۆن خەرجی تێدەچێت و ئەگەر بەتەلەفۆنیش بێت ٤٠ کرۆن خەرجی دەبێت، بەڵام پشکنین و وەڵامدانەوەیەکی دیگیتاڵ تەنیا ٣ کرۆنی (٨٠٠ دیناری ئێراقی) تێدەچێت، بەمەش حکومەت پارەیەکی یەکجار زۆری بۆ دەگەڕێتەوە و کاروبارەکانیش زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەبرێن.
سەرۆکی حکومەت وتی، ئەو پارەیەی بۆمان دەگەرێتەوە لەم بوارەدا لە ئەرکە گەورەکاندا بەکاریان دەهێنین وەکو خزمەتی بەساڵاچووان و خوێندنگەکان.
بۆ ئەوەی ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت ئەبێت خزمەتگوزاری ڕەگەزنامەی (ناسنامەی ئەلکترۆنی) ( e-id) جێبەجێبکرێت لەیەکەم هەنگاودا، واتە زانیاری تەواوی هاوڵاتیان وەکو ناوی سیانی و ڕۆژی لەدایکبوون و ناونیشانی تەواویان ئەلکترۆنی بکرێت و بە باشترین شێواز بپارێزرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەڕێگەی کورتەنامەو پۆستی ئەلکیکترۆنیییەوە ئاگاداربکرێنەوە لەکاتی هاتنی نامە.
لە ڕیزی پێشەوەی ئەم پلانە دوو بوار دیگیتاڵ ئەکرێن ئەوانەش پێدانی باجی ساڵانەی ئۆتۆمبیل و پسولەی دەرمان لەکاتێکدا دکتۆرەکان بۆ نەخۆشەکانی ئەنوسن، چیتر پێوسیت ناکات لەسەر کاغەزبێت ، نەخۆش دەچێت بۆ دەرمانخانەکان و لەوێ لەدوای پێشاندانی ڕەگەزنامەکەی ئەتوانێت دەرمانەکانی وەربگرێت. هەروەهاجگە لە ( e-id) ئەبێت حکومەت هەندێک گۆڕانکاری لە یاساکانی وڵاتدا بکات پێش دەستبەکاربوونی ئەم پرۆژەیە.
شیاوی باسە بە دیگیتاڵکردنی حکومەت جگە لەوەی کاروباری وڵات و خزمەوتگوزارییەکان بەشێوەیەکی خێراتر بەڕیوەدەبرێن و حکومەت، کارمەندی کەمتری پێوسیت دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی فەرمانگکان و برێکی زۆریش خەرجی کاغەز دەگەرێتەوە، ئەمەش کاریگەری لە سەر کەمبوونەی خاشاک و پاکوخاوێنی ژینگەش ئەبێت.
[b]ئــــەبێت ئەو رۆژەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دیگیتالیز بکرێت و بەچاوی خۆمان بیبینین؟[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک زەندی حکومەتی کوردی جارێ ڕووی لە خانووەقورەکانە، زۆری ماوە ڕووبکاتە دیجیتڵ .
دەستخۆش کاک زەندی بۆ هەواڵەکە
ئەرێ کاکە کام وەرگێڕانە بۆ وشەی Digital ڕاستە؟!
دیگیتاڵەکەی جەنابت یان دیجیتڵەکە Student گیان یان ئەمانە [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=digital]zkurd[/url] ، [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/digital]Dictio[/url].
بژین
کاك زاندی کاتێك کە ووتار ئەنووسرێت، پیویستە بە ووریایەوە ووشەکان بەکار بهێنرێت یان وەربگێرێت، نازانم "خزمەتگوزاری ئەلکترۆنی ڕەگەزیی" چیە؟ ڕاسترە بنووسرێت "پێناسی ئەلەکترۆنی" یان "ناسنامەی ئەلەکترۆنی" ، لە نەرویجدا ئەلەکترۆنی ڕەگەزی نیە.
نەخۆش دەچێت بۆ دەرمانخانەکان و لەوێ لەدوای پێشاندانی ڕەگەزنامەکەی ئەتوانێت دەرمانەکانی وەربگرێت) ماوەی 4 ساڵ لەسوید ژیام، ئەوەندەی من یادمبێت لەسوید ئاوهابوو دکتۆر هیچ پسۆلەیەکی نەدەدا پێت تەنها لەکاتی سەردانی دەرمانخانەکان ID خۆت نیشاندەداو دەرمانەکانت وەردەگرت!! بەگوێرەی ئەوەبێت سوید زۆر لەپێش نەرویجە..
دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم بابەتە
برای خۆت یەک تێبینیت بداتێ ئەگەر وشەکە نەتوانین ماناکەی بکەین بە کوردی ئیتر دەبێت وشەکان بە زمانی تەکنەلۆجیا بینوسین بدوێین لەبەر ئەوەی زمانی زانست ئەمڕۆ ئینگلیزیە دەبێت بەزمانی چاو شینەکانی ئەو بەر کەناڵی مانچی بێت
ئەگەر کەسێک وشەیەکی ئینگلیزی نەزانێت چۆن دەخوێنرێتەوە ئەوە لە گۆۆگڵ ترانزلەیت دابنێ بۆشت دەخوێنێتەوە
زمانی تەواوی دونیا دیجیتاڵە وە جی مەیڵ هەر جی مەیڵە لەساڵی ٢٠٠٠ بەدواوە هەندێک خەڵک نازانم لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا بوون نەیان دەوت گۆگڵ بڕوا دەکەن دەیان وت قۆخڵ یان کۆخڵ لەوانەیە ئەم کاک سیامەندە بیری مابێت ئەو کاتە سەردانی ژورەکەی ئامۆزای دەکرد