بەکوردی کردنی یەکێک لە باشترین ڕووکارەکانی وۆردپرێس
سڵاو!
ڕووکاری گرافین یەکێکە لە باشترین و جوانترین ڕووکارەکانی وۆردپرێس و لەسەرتاسەری جیهاندا بەکارهێنەرێکی ئێجگار زۆری هەیە تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ ٢٧ زمانی جیهانی وەرگێڕڕابوو (ئێستا ٢٨ زمان دوای وەرگێڕانی بۆکوردی). لەکاتی هەوڵەکانمدا بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵپەڕ[url=http://zadizanst.com]ی زادی زانست[/url] دوای تاقیکردنەوە و دامەزراندنی جوملە و دروپاڵ و وۆردپرێس ئەم وۆردپرێس و ڕووکاری Graphene م هەڵبژارد چونکە ڕووکارێکە کە بەکارهێنەر دەتوانێت هەموو گۆڕانێکی تێدابکات و چۆنی بوێت وا دەربکەوێت ئەمەش بەبێ شارەزاییەکی ئەوتۆ لە کۆد نووسیندا، چونکە ڕووکارەکە لەڕێگەی ئەو هەموو ڕێکخستن و ئامرازانەی تێیدایە هەموو شتێکی بۆ دەستەبەرکردویت.
دوای هەڵبژاردن و بەکارهێنانی منیش بیرم لەبەکوردیکردنی کردەوە و ڕووکارەکەم بەتەواوی کرد بە کوردی بە بەشی ماڵپەڕ و بەشی بەڕێوەبردن دار وبەردیەوە.
ماڵپەڕی ڕووکارەکە: [url=http://www.khairul-syahir.com/wordpress-dev/graphene-theme]http://www.khairul-syahir.com/wordpress … hene-theme[/url]
پەڕگەکانی وەرگێرانەکەش لێرەدا هاوپێجکراون:
[url=http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=11&t=754&p=8013#p8013]http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=1 … 8013#p8013[/url]
گومانی تیا نی یە لەوانەیە ڕووکاری جوانتر زۆربن بەڵام ئەوەی من لێی بزانم هیچ ڕووکارێکی تر ئەوەندەی ئەم ڕووکاری گرافینە ڕیکخستنی تیانی یە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی تاقەت و کات و توانای کۆد نووسینیان نی یە وەک کاک قەزوان وتەنی من.
ئەمە ڕووکارێکە هەموو شتێکی کراواتە کوردی، پەڕگەی وەرگێڕانەکەی زیاتر لە هەزار دێڕە. هەتا بەشی پرسیار و وەڵامەکەشی کراوەتە کوردی. بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕۆژی ٥ تا ٦ سەعات کارم لەسەر کردووە. پەڕتوکێکیشم وەرگێڕایە هەرئەوەندی ئەخایەند.
بەکارهێنانیشی ئازاد و خۆڕایە، لەژێر مافی لەبەرگرتنەوەی گنوی سەرچاوەکراوەدا هەموو کەسێک و بۆ هەر مەبەستێک بێت ئەتوانێت بەکاری ببات، هەتا ئەگەر بۆ مەبەستی بازرگانی پێوەکردنیشەوە بێت. دانەری ڕووکارەکە ئامانجی تەنها کاری خۆبەخشیە، منیش مەبەستم لە بەکوردیکردنیدا تەنها خزمەتکردن بەزمانی کوردی و بردنی زمانی کوردی یە بۆ ڕیزی زمانەکانی تری دنیا.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ماندوو نەبیت کاک حەمید
هەر بژیت كاك حامیدی بەرێز .
کارێکی باشت کردە، ئەی ئەتوانین بەکاری بهێنین؟
بژیت.
کاک حەمید لە کوێ زمانی کوردی هەڵئەبژێری؟ دوای دامەزراندنی شتێکم نەبینی کە بتوانی زمان هەڵبژێری!
لەگەڵ ڕێزم
پەیدام کرد، پەیام کرد، دۆزیمەوە!
کێشەی زمانەوانی!
منیش بیرم چو دەستخۆشیت لێبکەم کاک حامید بەڕاستی ڕوکارێکی زۆر جوانە ئامڕازی زۆری تیایە.
دیسان دەستەکانتخۆش و سەرکەوتوبیت
کاک حەمە ساڵح سەردانێکی ئەم ماڵپەڕە بکە
http://www.wp-kurd.com