لاوێكی چینی گورچیلەی فرۆشت بۆ ئایفۆنێك
الجزیره :
بە گوێرەی هەواڵنێری دەولتی چین بە نێوی Xinhua - لاوێكی چینی بە ناوی لانگ بۆ كڕینی ئایپەد و ئایفۆنێك گورچیلەی فرۆشت و تائێستا ٥ كەس كە هاوبەشیان لەم فرۆشتنە كردوە دەستبەسەر كراوەن . ئەم لاوە تەمەن ١٧ ساڵە كە لە مانگی چواری پار گورچیلەكەی فرۆشت لە ئاستێكی خراپە كە لە ناو دەستبەسەركراوەكان نەشتەرگەری ئەم لاوەش هەیە.سوودی ئەم فرۆشتنە ٣٥ هەزار دۆڵار بوە كە تەنانەت ٣٥٠٠ دۆلار بە دەستی ئەم لاوە گەیشتوە لە راپۆرتەكە باسی وەرگری گورچیلە نەكراوە .ئەم لاوە دانیشتوی پارێزگای Anhui ە كە كاتێك ئایفۆن یان ئایپەدەكەی كری دایكی گوتی كە ئەم ئامێرانەت لە كوێ هاوردوە كچەكە گوتی گورچیلەم فرۆشتوە.شایانی باسە كە ئامێرەكانی ئایفۆن لە وڵاتی چین زۆر خوازیاری هەیە بەڵام نرخی گرانی ئەم ئامێرە بوە بە هۆكارێك كە زۆر كەس بۆی نەكڕیێت. ئەم لاوە لە رێگای چات رووم بە فرۆشی گورچیلەی ئاشنا بوە بە واتەیێك یەك و نیو ملیۆن كەس لە وەڵاتی چین پێویستیان بە گورچیلە هەیە كە تەنانەت دە هەزار كەس بۆیان هەیە گورچیلە وەربگرن. رێگایێكی تر بۆ بەدستهێنانی گورچیلە لە ئەو كەسانەیە كە سجن كراو(لە بەندیخانە )ی كە لە سێ دارە دەدرێن كە گورچیلەیان دەفرۆشن. زۆر كەس لە چینیەكان رۆژانە تەنیا بۆ تێر كردنی زەگیان كار دەكەن وپارە وەرناگرن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون