ماڵئاوایی له ویستا
مایکرۆسۆفت کۆتایی به پاڵپشتیکردنی-ماینستریم "Mainstream Support" بۆ ویندۆز ویستا هێنا
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو واته دۆینێ ١٠.٤.٢٠١٢ مایکرۆسۆفت کۆتایی به پاڵپشتیکردنی-ماینستریم (Mainstream Support) بۆ ویندۆز ویستا هێنا.
بەدوای ئەمەدا کاتی پاڵپشتیکردنی نوێکراوەیه (Extended Support). ئەم قۆناغه تا ١١.٤.٢٠١٧ درێژەی دەبێ.
مایکرۆسۆفت ئیتر بۆ سیستەمێکی که پێنج ساڵ بەسەر تەمەتیدا تێپەڕیبی یارمەتی بە خۆڕایی بۆ گرفتو گارانتیو چاککردنەوەی لەسەر داڕشتنی نادات.
بۆ ئایتی پیشەییەکان (پسپۆڕ) و ئەو بەکارهێنەرانەی که پێوستییان به چارەسازی تایبەتی کۆدەکانی ویندۆز بۆ بازرگانییه، مایکرۆسۆفت گرێبەستی چارەسازی نوێکراوەیان (extended hotfix) لێ داوا دەکا. لە دوێنییەوه تا نەوەد ڕۆژی داهاتوو بۆ بەستنی ئەم گرێبەسته مۆڵەت هەیه.
وەک بەشێک له قۆناغی پاڵپشتیکردنی نوێکراوە، بەکار هێنەرانی ویستا وەک جاران نوێکراوەکانی پاراستن بۆ سیستەم وەردەگرنو دەتوانن خزمەتگوزارییەکان بکڕن چ بۆ کێشەیەک بێ یان یارمەتی که به کاتژمێر بۆیان لەبەر چاو دەگیرێ.
دیاره لەمەو بەدواش زانیاری لەسەر ویستا وەک کالایەک لەسەر هێڵی بنکەی زانیاری (Knowledge Base) هەر لەبەر دەستدا دەبێ.
له ئۆکتۆبەری ٢٠١٠دا مایکرۆسۆفت فرۆشتنی بەدانەیی ویندۆزی ویستای ڕاگرت. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کۆمپیوتەری کەسی له ئۆکتوبەری ٢٠١١وه ئیتر هیچ کۆمپیوتەریکی کەسییان نەفرۆشت که بە سیستەمی ویستا کار بکەن.
ویستا یەکێ [url=http://www.pcworld.com/article/211242/25_years_windows_worst_moments.html]له شکستە گەورەکانی مایکرۆسۆفت[/url]و یەکێ له [url=http://www.pcworld.com/article/162866/the_10_worst_operating_systems_of_all_time.html]خەرابترین سیستەمەکانی کارا[/url]ی ویندۆز بووه.
سەرچاوه:
[url=http://www.pcworld.com/article/253431/microsoft_ending_windows_vista_mainstream_support_on_tuesday.html]PCworld[/url] [url=http://windows.microsoft.com/en-us/windows/products/lifecycle]Windows Lifecycle[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاکە شەودێر، مایکرۆسۆفت بە وەشاندنی ویندۆز ڤیستا توشی هەڵەیەکی مێژوویی بوو. ویندۆز ٧ نەبوایە ئێستا دەمێک بوو مایکرۆسۆفت پوکابۆوە.
بەکوردی پیتی ( V ) ی ئینگلیزی بە (ڤ) دەخوێنرێتەوە و دەنووسرێت نەک بە (و). دەڵێین ڤیستا نەک ویستا.
سەرکەوتووبن
هەرچەندە وشەی ڤێستا دەمێکە نەماوە! بەڵام کاک شەودێر تەنها لە ئێرانو ابغانستان و وابزانم کوردستانی ئێرانیش پیتی V ڤ یان نییە، بەڵام ئێمە هەمانە و دەشبێت بە ڤ بیخوێنیەوە.
ڤێستا.
دەستخۆش.
دەست خۆش شەودێری بەڕێز
منیش کاتێک لەگەڵ هاوڕێ فارس و کوردەکانی ئێراندا گفتوگۆ دەکەین هەست بەوە دەکەم کە لە بری پیتی [b](ڤ)[/b] پیتی[b] (و)[/b] بەکاردێنن. بە داخەوە زمانی فارسی کاریگەری دەبێت لەسەر زمانی کوردی لەو شارو شارۆچکانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئێرانەوە.[b] مەریوان_مەریڤان[/b] یاخود [b]وان_ڤان[/b] و زۆری تر. کاک [url=http://www.kurditgroup.org/u/hamid]Hamid[/url] حەمیدی خۆشەویست زانیاری زیاتر هەیە دەربارەی ڕێزمانی کوردی ئێران هەرچەندە لە دوای لابردنی دوایین هەواڵی هیچ پەیامێک و هەواڵێکی نەنوسیوە ئەگەر خوانەکردە تەندروست باش نیە ئەوا هیوای زووچاکبوونەوەو ژیانێکی پڕ تەندروستی بۆ دەخوازم وە ئەگەر لە سەفەرە ئەوا بە هیوای سەفەرێکی خۆش ئەگەر دڵی لە هاوڕێیانی کوردئایتگرووپ ڕەنجاوە لەبەر لابردنی یەکێک لە هەواڵەکانی ئەوە بە گەورەی خۆی بمان بورێت هەمیشە خۆمان بە دەست پەروەردەی بەڕێزت و هاوڕێیانی کوردئایتیگرووپ زانیوە بەڵام کاک حەمید بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر لەدەرەوە بووەو چەند ساڵێکە لێرە هەواڵ و بۆچوونی زۆری لێرە نووسیە ئەو کاریگەریە لەسەر بابەتەکانی بەدی نەدەکرا بە هیوای زوو گەڕانەوەت بۆ باوەشی کوردئایتیگرووپ مامۆستا حەمیدی بەڕێز.
بمبوورن وابزانم کەمێک لە بابەتەکە لامدا.
بژین
دەستان خۆش بۆ ئەم بابەتە
منیش ئەو تێبینیەم هەبوو لەوەی ئیوەش زیاتر فارسەکانی ئێران بەتایبەتی تارانیەکانیان W بە ڤ دەخوێننەوە وە بە پێچەوانەشەوە V ڤی بە وو دەخوێننەوە
دەستخۆش كاك شەودێر-هەر بژیت
بەڕای من هەر پیتی - و- بنوسین باشترە ، بۆ ؟ كابرا وەك من تەمنی لە سەر بێت دیانەكانی بەرۆی دابكەوێت پیتی ڤ-ی بۆ نایێت بەڵام پیتی - و- كاریگەری بە دیان نیە.
دەست خۆش ،
بیرم دێ کەمترین رۆژ بەکارم هێنا زۆر زۆر کێشە دروست کەر بووم ئاهــ
ئێستاش ٧ و رۆژی داهاتوو ٨ !