تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وردەوشەی "له"، جووت دەبێ؟

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاوتان لێ بەڕێزان
پرسیارێکی ڕێزمانی
ا) کامەیان ڕاسته: "لەسەر" یان "له سەر"، "لەئاسماندا" یان "لە ئاسماندا" لەماوەی" یان "له ماوەی"، " لەبەر ئەوەی که" یان " لە بەر ئەوەی که"؟
ب) ئایا دەبێ له مابەینی "لە" و "سەر"دا بۆشایی هەبێ یان نا؟ ئایا له کوردیدا شێوازێکی دیاریکرای ڕێزمانی بۆ ئەم بابەتە هەیه؟
گەر هەڵەم نەکردبێ ئەمە دەبێ "وردەوشه، پرۆپێزیشون (preposition)" بێ!
بەسوپاسەوە
شەودێر

وابزانم لە باشور شتێکی تری پێ ئەوترێ.
وابزانم جیایە.. [لە دڵەوە] لاپەڕە 221 ی ئێرە هاتوە http://www.fileformat.info/info/unicode/char/6ad/index.htm بەڵام شتێکم نەدی لە سەر [لە] خۆی بەس بەخوا من دایم پێکەوە ئەیان نوسم :)
پرسیارێکی بەجێیە/ بە جێیە :)

ناتوانم پێت بڵێم پێویستە بۆشایی بدرێتێ بەڵام بەپێی نووسراوە ئەدەبییەکان بۆشایی دەدەنێ وە من وەکو خۆم پێم جوانە بۆشایی بدرێتێ
چونکە (لە) پەیوەندییەکی ئەوتۆیی بە وشەی دوای خۆیەوە نییە واتا لکاو نییە ..

Preposition ئامرازی پەیوەندی
(لەسەر) نەک (لە سەر) چونکە ئەمە وەک یەک وشە وایە
ئەوانی تر هەمووی بە جیا دەنووسرێن.
سەرچاوە:
- سی و حەوت ساڵ کوردبوون
- سیانزە ساڵ خوێندنی ڕێزمانی کوردی (١٢ ساڵ سەرەتایی و ئامادەیی + ١ ساڵ کوردی لە زانکۆ)
- بیست ساڵ خوێندنەوەی کوردی
- دە ساڵ ووتار نووسین بە کوردی

کاکه حمید دەستەکانت خۆش‌و ئاواتەخوازم تەمەنێکی بەروبوومدارت بێ بۆ خزمەت به زمانی کوردی