تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فەیسبووك ئینستەگرامی بە بڕی 1 بلیۆن دۆلار کڕی

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

سەرەتای دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی[b] 2010[/b] تا یەك هەفتە لەمەوپێش تەنها پشتگیری سیستەمی ئەپڵی دەکرد بۆ ئامێرەکانی [b]Iphone و Ipad و Ipod Tuch[/b] بەڵام هەفتەیەی ڕابردوو بەردەستکرا بۆ بەکاربەرانی سییستەمی ئەندرۆید.

[b]Instagram[/b] یەکێکە لە باوترین بەرنامە بەکاربەرییەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بۆ دابەشکردن و دەستکاریکردنی وێنە پێش بارکرنیان بۆ سەر تۆڕەکۆمەڵایتیەکانی[b]Facebook [i]و[/i]Twitter وTumbl[i]r[/i][/b].نرخی داگرتنی بێ بەرامبەرە[b] (Free)[/b] ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە ڕۆژانە [b]17[/b] وێنە هەڵبژێرن و دەستکاری بالانسی ڕەنگی وێنە بکەن بۆ پێدانی هەستێکی جیاواز بە وێنەکە. کۆمپانیای تایبەت ئەوەی ڕاگەیاند کە ئینستەگرام باوی خۆی سەلماندووە بەوەی کە لە سەرەتای درووستبوونیەوە تا ئێستا 2 ساڵی تێنەپەڕاندوەو خاوەنی نزیکەی 30 ملیۆن بەکارهێنەرە وە ڕۆژانە نزیکەی 5 ملیۆن وێنە باردەکرێت بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

Mark Zuckerberg ی بەڕێوەبەری لاوی فەیسبووک ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە دوای چاودێریەکی باش بڕیاری کڕینی ئەم بەرنامەیان بە بڕی 1 بلیۆن دۆلار ڕاگەیاند وە ئەوەشی ووت کە هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە زیاتر پەرەپێدانی ئەم بەرنامەیە وەك بەرمایەکی سەربەخۆ وە بێرگ ئەم تێکهەڵکێشانە بە بەرژەوەندی هەردوولا دەزانێێت.

ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە تەنها 13 کارمەند سەرپەرشتی کارەکانی بەڕێوەدەبردنی ئەم بەرنامەیەن.

بۆچوونەکان

ئایا کەی voice chate بۆ ئەندرۆید دادەنێت بۆ فەیس بووک ئەمەی
[url=http://www.google.co.uk/url?sa=t&rct=j&q=&esrc=s&source=web&cd=1&ved=0CDsQFjAA&url=http%3A%2F%2Fen-gb.facebook.com%2Fmobile%2Fmessenger&ei=kn6FT4zBOMLH0QXG_PDjBw&usg=AFQjCNG6gUnPlE1tchU1Vzimp_awkhYSkA][i]Facebook Messenger[/i][/url]داناوە تەنها تێکستە

چاودێران یەکێک لەم دوو هەواڵە لادەن یانیش تێکهەڵکێشیان بکەن، ئەمەی کاک هەردی ئەڵێ یەک بلیۆن و کاک شەودێریش ئەڵێ یەک ملیار :)

بژین.

زۆر ڕاستە بابەتێکیان ئەبێ لاببرێت.
کاک Eagle دیسان مەسەلەی ملیار و بلیۆنەکەیە، وەڵا ئەمە خەریکە وەک مەسەلەی نەوتەکەی لێبێت ئەبێ هەموو ڕۆژێک باسی بکەین.
[url=http://kurditgroup.org/comment/72932#comment-72932]لێرە[/url]دا دەمەتەقێێکی باشمان لەسەرکردووە.
بژین

چاوەڕوانی قسە خۆش‌و هەندێ جار تیژەکانی کاک حمید بووم که ئەویش هات. قەت قسەی خۆشت لێنابڕێ.
سڵاو کاک حمید
ڕۆژێ بە دەیان‌‌و بگره بە سەدان بابەتی ڕووداو هەیه که چی لەم ماڵپەڕەدا که چەند ڕۆژه هیچ هەواڵێکی نوێ نەنووسراوه، بەڵام بابەتێک دوو جار دەنووسرێ.هەستێکی خۆش نییه بۆ من و پێموایه ئەو کاتەی بۆ هەواڵەکه تەرخانم کردووه تەواو بە فیڕۆ چووه!

دەستخۆش کاک شەودێر، وەڵا یەکەم شت کە بیرم لێکردەوە ماندوبوونی ئێوەبوو. مەگەر لەمەودوا پێشئەوەی خەریکی ئامادەکردنی بابەتێک بین جاڕی بۆ بدەین :)
بەڕای من مەرج نی یە ئێمە هەر بابەت بڵاوبکەینەوە، گفتوگۆکانیش گرنگن.
لەم یەک دوو ڕۆژەدا چەندین بابەت لە سەکۆ و پڕۆژەکاندا تاوتوێکران. ڕۆڵە قارەمانەکانی کورد چەند بابەتێکیشیان بەداخستندا، یەکێک لەوانە خۆم :)
سەرکەوتووبن.

کاکە حەمید ببورن، بەڕاستی منیش ئێستا ئەوەم بۆ دەرکەوت کە جیاوازیان نییە :)

سوپاس بۆ بۆچونەکانتان هاوڕێیان
شەودێری بەڕێز کاتێك هەواڵەکەم نووسی تەنانەت کاتم نەبوو بزانم دابەزیوە یان نا ؟؟؟ لەبەر ئەوەی چووم بە سەرکار تائێستا گەڕامەوە بۆ ماڵەوە بۆچوونەکانم بینی وە نەشمزانی کە بەڕێزتان هەمان هەواڵتان وەرگێڕاوە بەڵام دڵنیابە کە کاتت بە فیڕۆنەداوە هەندێک جار ئەمە ڕوو دەدات کە ٢ نووسەر لە یەک کاتتدا هەواڵەکە دەنووسن ئەگینا هەرگیز مەبەستم لە کەمکردنەوەی بەهای بابەتەکەی تۆ و کاک قەزوان نەببوە

سەکەوتووبن

دەستان خۆشبێت، بۆ ئەو بیلۆن و ملیارە، ئەگەر تەماشای سەرچاوەکانتان بکردایە، من پار و پێرار لەکاتی هەوڵەکانی مایکرۆسۆفت بۆ یاهوو زۆرجار ئامەژەم پێکردووە.
من تەماشام ئەکرد لەسایتی نەرویجی ملیارە، بەڵام ئینگلییزییەکە بلیۆن.
بۆ ئەو دوو هەواڵەش ئەبێ کاک هەردی کاک شەودێر خۆیان بریاربدەن کامیان لابەرین.