htc desire hd
من مۆ بایلی htc desire hd هەیە وە شانی بیلادی لە سەرە نازانم چەندە وەشانەکەی
جا پیتی عرەبعی ناخوێنێتەوە وشەکان لێک جیادە کاتەوە بۆ کوردیش هەروایە چۆن چادەبێ
http://www.webchinupload.com/files/201905118-images%20(1).jpg
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو کاکە Kurd boy بەتەواوی لە کێشەکەت تێناگەم، ئایا هەر بۆ نووسین وایە؟ یان بۆ خوێندنەوەش؟ ئەم htc ە یەی تۆ ئەوروپی یە یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی یە؟
هەر چۆنێک بێت من جارێ ڕیی ڕووتکردن و بە عەرەبیکردنی تەواوت نیشان نادەم، بەڵام بەڕای من یەکەمجار ئەپلیکەیشنی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=jp.co.c_lis.ccl.morelocale&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImpwLmNvLmNfbGlzLmNjbC5tb3JlbG9jYWxlIl0.]moreLocale2[/url] تاقیبکەیتەوە لەوانەیە کێشەکەت چارەسەربکات. هەر بچۆرە Googleplay لەوێ بەدوایدا بگەڕێ دەیدۆزیتەوە، دایبمەزرێنەو بەکاریبێنە. وابزانم لێتێگەیشتنی ئەوەندە زەحمەت نییە.
بژین
کاکە وانی یە، من HTC Desire HD م هەیە ئەوروپیەو و واشم لێکردووە عەرەبی و کوردی وەک ئاو و دۆ بخوێنێتەوە. ئێ خۆ ئەگەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت هەر خۆی ئەبێ پاڵپشتی عەرەبی تێدابێت. نازانم تۆ سەیری menu>>Settings>> Languagege & keyborads>> select language ت کردووە. لەوێدا عەرەبی تێدانیە هەڵیبژێتیت. براکەم ئەگەر لەوێ عەرەبی تێدانی یە بڕۆ ئەو [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=jp.co.c_lis.ccl.morelocale&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImpwLmNvLmNfbGlzLmNjbC5tb3JlbG9jYWxlIl0.]moreLocale2[/url] ە تاقیبکەرەوە لەوانەیە کێشەکەت چارەسەربکات.
ئەو لینکەی دامناوە ئەپلیکەیشنەکەیە بە فۆرماتی apk. یە، ئەمە کاتێک دەتوانی بەکاریبهێنیت ئەگەر تەلەفۆنەکەت بە کۆمپیوتەرەوە بەستبێت. بەڵام ئەگەر تەلەفۆنەکەت ئەنتەرنێتی هەبێت ئەوا واباشترە بچیت لە Googleplay بەدوای ئەپەکەدا کە moreLocle2 ە بگەڕێیت و هەر لەوێ install ی بکەیت.کە ئەمەت دامەزراند لەوێ عەرەبی تێدایە هەڵیبژێرە.
ئەگەر تەلەفۆنەکە ئەنتەرنێتی نەبێت ئەوا دەتونیت لە کۆمپیوتەرەکەوە ئەنتەرننێتی بدەیتێ. سەرەتا بچۆرە تەلەفۆنەکە لە menu>>Settings>> Applications>>Development>> لەوێدا USB debugging هەڵبژێرە. پاشان کەئەمەتکرد بەرنامەی [url=http://htc-sync.en.softonic.com/]HTC Sync[/url] لە ناو کۆمیوتەرەکەتدا دابمەزرێنە. بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە ناتوانیت هەموو شتێک بخوێنیتەوە بەس دەتوانی Contacts و sms و ئیمەیل و ئەو شتانە بخوێنیتەوە. چۆنێتی بەکارهێنانی ئەم بەرنامەیە [url=http://www.htc.com/mideast/help/install-htc-sync/]لێرە[/url]دایە.
کە دوای ئەمە تەلەفۆنەکە بە کێبڵ لە کۆمپیوتەرەکە دەبەستیت و لە تەلەفۆنەکەدا ئاخیر هەڵبژاردن کە Internet pass-through ە هەڵبژێرە. کە ئەمەت هەڵبژاارد ئیتر تەلەفۆنەکەشت ئەنتەرنێتی دەبێت وەک کۆمپیوتەرەکەت. ئێستا دەتوانیت بچیتە Googleplay لەوێوە هەچ ئەپێکت دەوێت داایبەزێنیت و دایبمەزرێنیت.
هیوادارم تێگەیشتبیت ئەگەرنا هەچ پرسیارێکی ترت هەبوو بەسەرچاو.
بەڵێ وەک ووتم دەبێ بچیتە Googleplay یان ئەوەی جاران پێی دەوترا Market، ئەمە هەر لە تەلەفۆنەکتدا لە ژێر All apps دا ئەبێ هەبێت، لەوێوە دەتوانی هەموو بەرنامە/ ئەپێک دابەزێنیت.
من لەمە بەتەواوی تێناگەم. خۆئەگەر ئەم مۆبایلەی تۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوایە ئەوا هیچی پێویست نەبوو دەبوایە خۆی ڕاستەوخۆ عەرەبی بخوێندایەوە. کە ئەمەش هەر نەبوو ئەبوایە بە morLocale ە چاک ببێت. ئەبێ مەسەلەکە شتی تر بێت، وەک تێیگەیشتووم تۆ لە کوردستانی و لە هەولێریت، هیج دوور نی یە ئەمەی تۆ ئەوروپی کۆپیکراوبێت. هەرچۆنێک بێت کێشەکانت هەمووی بەڕووتکردن (شکاندنی کۆدەکەی) چاک دەبن، بەڵام ئەم ڕووتکردنە تاقەتی باشی دەوێت. لێرەدا بە [url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=841076]ئینگلیزی[/url] و [url=http://www.ce4arab.com/vb7/showthread.php?t=264012]لێرە[/url]شدا بە عەرەبی مەسەلەی ڕووتکردن ڕوونکراوەتەوە. بەس ئاگاداربە ئەمە ووریاییەکی ئێجگار زۆری دەوێت هەموو شتێک لەسەر مەسئولیەتی خۆتە، کە ئەمەت کرد ئیتر تەلەفۆنەکەت هیچ گرنتیەکی نامێنێت.
شایەنی نیە براکەم ئەزیەت نی یە ، چاوی منی. هیوادارم پارەیەکی زۆرت پێنەدابێت.
بژین
بەڵێ مەبەستم ئەوە بوو. دەی باشە گران نی یە. لێرە لە نەرویج بە ٥٠٠ تا ٦٠٠ دۆلارە.
براکەم سەرەتا تۆ فۆنتی کوردیەکەت چاک بکەرەوە [url=http://kurditgroup.org/downloads]لێرە[/url] دایبگرە و دایبەمەزرێنەوە. پاشان بوونە نووسەر هیچی ناوێ من ئێستا هیچ دەسەڵاتێکم لەتۆ زیاتر نی یە لەم ماڵپەڕەدا. لێرە هەموو شتێک ئازادە بۆچوون نووسین، بابەت نووسین وەڵامدانەوە هەموو شتێک.
سەرکەوتووبیت