تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئوبونتو و ویندۆز

حمید صاڵح

حمید صاڵح

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

سڵاو هاوڕێیان!
کۆمپیوتەرێکی Sony Vaio م هەس ویندۆزی ٧ یش و ئوبونتوشم لەسەر دامەزراندووە کە ویندۆز سەرەکیە و لە دیسکی C دایە، ئوبونتوی داماویش لە دیسکی H دایە. ئەم دوو دیسکانە قەبارەیان بەقەد یەکترە. من لێرەدا دوو کێشەم هەیە:
١. نزیکی ٩ گیگابایت بە سەربەستی ماوەتەوە نە ئەوەیە بتوانم بیکەمە دیسکێکئ سەربەخۆ نەئەوەشە بتوانم بیخەمە سەر یەکێک لەو دوو دیسکانەی تر.
٢. کە لە ویندۆزدام ئەو دیسکی H ە ی کە ئوبونتوی لەسەرە قەبارەکەی بەڕاستی دەردەکەوێت ٢٣٠ گیگا بەڵام کە دەچمە ئوبونتو ئەڵێ نەخێر ئەم دیسکەی تۆ تەنها ٨٤ گیگایە ئەویش ٦٦ گیگای بوخچەیە کە هی ئوبونتو نیە و تەنها ١٨ گیگا بۆ من مایەوە، کەواتە بەشی من ناکات و من ناتوانم خۆم هەڵکشێنم بۆ ئوبونتوی 12.04.

سڵاو،
دەبێت قەبارەی دیسک لە ئوبونتوش بە دروستی دەربکەوێت.
لە ئوبونتو Disk Utility بکەوە لەوێ دەتوانی قەبارە و چۆنیەتی دابەشبوونی دیسک ببینی. هەر لەوێش دەتوانی ئەو بەشە واتە ئەو 8.45 ـە mount بکەی.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش کە چۆن قەبارەی ئەو بەشە گەورە دەکەی کە ئوبونتوی لەسەر دامەزراوە.
بۆ ئەوەی بتوانی دەستکاری قەبارەی ئەو بەشە بکەی کە ئوبونتوی لەسەر دامەزراوە. دەبێت بە live cd بچیتە ژوورەوە و بە پرۆگرامی GParted Partition Editor ئەو کارەبکەی وە بەشێکی دیسکەکەت سەربەستبێت و بەشنەکرابێت.
دەبێت زۆر ووریابیت و بزانیت چی دەکەی ئەگینا لەوانەیە هەموو زانیاریەکانت بفەوتێنی. بۆیە پێش هەر شتێک backup ی زانیاریەکانت بکە.
من دڵنیانیم کە ئایا دوای ئەم کردارە چی بەسەر پەڕگەکانی boot دێت من هەرگیز حاڵەتێکی لەو شێوەیەم تاقینەکردۆتەوە.
سەرکەوتووبی

کاک تێکۆشەر دەستخۆش بۆ ڕوونکردنەوەکانت. وەڵا برا شتەکەم قەوماند. boot ی کۆمپیوتەرەکەم تێکدا. چوومە ئوبونتو 8.45 گیگاکەم mount کرد هیچ ڕووینەدا منیش چووم delete کرد ووتم بەڵكە کە سڕیمەوە سەربەستی بکەم و بیخەمە سەر ئەوانی تر. بەڵام ئەم سڕینەوەیە ماڵی کاولکردم. دوای ئەوەی کۆمپیوتەرەکەم restart کردەوە پێی ووتم شەکرت شکاند No operating system found.
ئێستا کارم کەوتۆتە dos و Command prompt ەوە لەوێدا دەبینم هەموو پارتیشن و پەڕگە و دار و بەرد وەک خۆی ماوەتەوە بەس کێشەکە ئەوەیە boot تێکچووە یان هەر نەماوە. کەمێکی تر خەریکی دەبم بۆ recover کردنی boot یان دامەزراندنی دانەیەکی تر ئەگەر هەرنەبێت مەجبورم مام فۆرمات دەبمەوە.

مادام بەشەکان وەک خۆی ماون, جارێ فۆرمات مەکەوە. تەنها Grub نوێبکەوە وابزانم وا چاکدەبێت. ئاسانترین ڕێگە بۆ نوێکردنەوەی Grub دووبارە دامەزراندنەوەی ئوبونتوە بە live cd.
بەهیوام کێشەکەت چارەسەربێت.

وەڵا برا تێکۆشەرەکەم فۆرماتم نەکرد [url=https://help.ubuntu.com/community/RecoveringUbuntuAfterInstallingWindows]Boot Repair Disk[/url] م بەکارهێنا ووتم بەڵکو بەمە چاک بێتەوە. لەسەرەتاوە کردارەکان زۆر بەباشی ڕۆیشتن هەتا ئەوەی پێشی ووتم Boot Recovery was successful بەڵام کە هەڵم کردەوە چاک نەبوو بوو. ئێستا ئەڵێت: BOOTMGR is missing هەروا خەریکم.
بژین

یەکەم جار کە بە ویندۆز دیسکەکان درووست ئەکەیت ئەبێت هەر بە ویندۆزەکەش فۆرماتیان بکەیت، بەر لەوەی ئوبونتویان لەسەر دامەزرێنیت، ئەگینا لە ئوبونتودا ئەو دیسکە فۆرمات نەکراوانە دەرناکەون.

زۆر ڕاستە کاک فەتاح ئەبێ هەروا بێت. لەڕاستیدا ئەو دیسکەی ئوبونتوم لەسەر دامەزراندبوو فۆرماتم نەکردبوو و خۆی لە ئەسڵا بۆ Backup م تەرخانکردبوو، هەر بێ فۆرماتکردن و هێشتا ٦٠ تا ٧٠ گیگای شتی تری تیابوو کە ئوبونتوەکەم لەسەر دابەزاند. ئەمجارەیان واناکەم. دیسکەکان بە تەواوی ڕێکدەخەم و پارتیشنی ڕێک و پێک دروستدەکەم ئەنجا ئوبونتوەکە دادەنێمەوە.
ئێستا هەرچۆنێک بێت کۆمپوتەرەکەم هێنایەوە سەرخەت. چونکە دوای ئەو پەیامەی دوایی سیدی ویندۆزەکەم خستەناوەوە و لە Cmd دا ئەمەم نووسی: Bootrec/FixBoot ئیتر بۆخۆی وەک پیاو چاک بۆوە و سیستەمە دزێوەکەی بیل گەیتس دەرکەوتەوە.
بژین

سڵاو،
ئەگەر بتەوێت ئوبونتو و ویندۆزت بەیەکەوە هەبێت ئەوا ڕاستە دەبێت یەکەم جار ویندۆزەکە دامەزرێنی، چونکە ویندۆز سیستەمی پەڕگەکانی لینوکس ناناسێ. بەڵام بۆ ئەمەیان"ئەگینا لە ئوبونتودا ئەو دیسکە فۆرمات نەکراوانە دەرناکەون." خۆی ئەم قسەیە بە پێچەوانەوەیە. لە ئوبونتو هەموو بەشەکانی ویندۆز دەردەکەون. تەنانەت دەتوانی بەشی تریش دروست بکەی لە جۆری Fat16،Fat32,ntfs واتە بەتەواوی پشتگیریان دەکات. پشتگیری بە واتای ، دروستکردن، فۆرمات، سڕینەوە، دەستکاریکردنی قەبارە.

کاک تێکۆشەر وابزانم مەبەست لە دەرنەکەوتن لێرەدا ئەوەیە کە mount نابن و ئەگەر سەربەست نەبن وەک ئەو حاڵەتەی من هەر ناتوانیت بەکاریشیان بێنیت. دەتوانی تەنها سەیریان بکەیت و دەستکاریشیان بکەیت. بەڵام لە ویندۆزدا ئوبونتو و بوخچە و پەڕگەکانی هەر دەرناکەون. بۆ ئەم مەبەستە پێویستیت بە بەرنامەیەکی وەکو [url=http://www.softpedia.com/get/System/File-Management/ext2explore.shtml] ext2explorer[/url] دەبێت.
بژین