ئوبونتو و ویندۆز
سڵاو هاوڕێیان!
کۆمپیوتەرێکی Sony Vaio م هەس ویندۆزی ٧ یش و ئوبونتوشم لەسەر دامەزراندووە کە ویندۆز سەرەکیە و لە دیسکی C دایە، ئوبونتوی داماویش لە دیسکی H دایە. ئەم دوو دیسکانە قەبارەیان بەقەد یەکترە. من لێرەدا دوو کێشەم هەیە:
١. نزیکی ٩ گیگابایت بە سەربەستی ماوەتەوە نە ئەوەیە بتوانم بیکەمە دیسکێکئ سەربەخۆ نەئەوەشە بتوانم بیخەمە سەر یەکێک لەو دوو دیسکانەی تر.
٢. کە لە ویندۆزدام ئەو دیسکی H ە ی کە ئوبونتوی لەسەرە قەبارەکەی بەڕاستی دەردەکەوێت ٢٣٠ گیگا بەڵام کە دەچمە ئوبونتو ئەڵێ نەخێر ئەم دیسکەی تۆ تەنها ٨٤ گیگایە ئەویش ٦٦ گیگای بوخچەیە کە هی ئوبونتو نیە و تەنها ١٨ گیگا بۆ من مایەوە، کەواتە بەشی من ناکات و من ناتوانم خۆم هەڵکشێنم بۆ ئوبونتوی 12.04.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو،
دەبێت قەبارەی دیسک لە ئوبونتوش بە دروستی دەربکەوێت.
لە ئوبونتو Disk Utility بکەوە لەوێ دەتوانی قەبارە و چۆنیەتی دابەشبوونی دیسک ببینی. هەر لەوێش دەتوانی ئەو بەشە واتە ئەو 8.45 ـە mount بکەی.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش کە چۆن قەبارەی ئەو بەشە گەورە دەکەی کە ئوبونتوی لەسەر دامەزراوە.
بۆ ئەوەی بتوانی دەستکاری قەبارەی ئەو بەشە بکەی کە ئوبونتوی لەسەر دامەزراوە. دەبێت بە live cd بچیتە ژوورەوە و بە پرۆگرامی GParted Partition Editor ئەو کارەبکەی وە بەشێکی دیسکەکەت سەربەستبێت و بەشنەکرابێت.
دەبێت زۆر ووریابیت و بزانیت چی دەکەی ئەگینا لەوانەیە هەموو زانیاریەکانت بفەوتێنی. بۆیە پێش هەر شتێک backup ی زانیاریەکانت بکە.
من دڵنیانیم کە ئایا دوای ئەم کردارە چی بەسەر پەڕگەکانی boot دێت من هەرگیز حاڵەتێکی لەو شێوەیەم تاقینەکردۆتەوە.
سەرکەوتووبی
مادام بەشەکان وەک خۆی ماون, جارێ فۆرمات مەکەوە. تەنها Grub نوێبکەوە وابزانم وا چاکدەبێت. ئاسانترین ڕێگە بۆ نوێکردنەوەی Grub دووبارە دامەزراندنەوەی ئوبونتوە بە live cd.
بەهیوام کێشەکەت چارەسەربێت.
یەکەم جار کە بە ویندۆز دیسکەکان درووست ئەکەیت ئەبێت هەر بە ویندۆزەکەش فۆرماتیان بکەیت، بەر لەوەی ئوبونتویان لەسەر دامەزرێنیت، ئەگینا لە ئوبونتودا ئەو دیسکە فۆرمات نەکراوانە دەرناکەون.
سڵاو،
ئەگەر بتەوێت ئوبونتو و ویندۆزت بەیەکەوە هەبێت ئەوا ڕاستە دەبێت یەکەم جار ویندۆزەکە دامەزرێنی، چونکە ویندۆز سیستەمی پەڕگەکانی لینوکس ناناسێ. بەڵام بۆ ئەمەیان"ئەگینا لە ئوبونتودا ئەو دیسکە فۆرمات نەکراوانە دەرناکەون." خۆی ئەم قسەیە بە پێچەوانەوەیە. لە ئوبونتو هەموو بەشەکانی ویندۆز دەردەکەون. تەنانەت دەتوانی بەشی تریش دروست بکەی لە جۆری Fat16،Fat32,ntfs واتە بەتەواوی پشتگیریان دەکات. پشتگیری بە واتای ، دروستکردن، فۆرمات، سڕینەوە، دەستکاریکردنی قەبارە.