یونیکۆدە کوردیەکان و ئەندرۆید بە نمونە
پیتە کوردیەکان، هەڵبەتە مەبەست لەم قسەیە پیتەکانی ( ڤ ، ۆ ، ڵ ، ـە ، ێ ، ڕ )ە لەراستیشدا لە یۆنیکۆدیشدا ئەمانە ناودەبرێن بە ( ARABIC LETTER ) .. ئەمانە هەریەکە لە یونیکۆدەکانی (06CB ، 06C6 ، 06B5،06D5،06D5،0695 بە ژمارەی هێکسا دەگرنەوە . ئەمانە پیتە رەسەنە کوردیەکانن ، مەبەست لەرەسەن ئەوەیە کە نە لە عەرەبی داهەن نە لە فارسی و ئەو پیتانەی کە کەس نایە ناونیشانی ماڵەکانیان بەم یونیکۆدانە لە ریگیستەرەکان و میمۆریەکان وەرگرێ و پاشان پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی خوێرخوازی بچێ هاوکاریان بکا و رەنگین و بۆیەیان بکەن بە فۆنتەکان، یاخود بۆ رێنوسمان ناکرێ بەلاتینی ئیتر ئەوەندەش خەم ناخۆین.
خۆمان ئەزانین ئاسکی کۆدەکان Ligatures یان نیە واتا وەک عەرەبی نیە کە گۆران لە یۆنیکۆدەکان رودەدات بە پێی شوێنی پیتەکە لە وشەکەدا و پێکەوە نوسانیان هەبێ ... رونکردنەوەی باشتر، بۆ نمونە گەر لێرە چوار وشەی جیاواز بنوسین
ڤۆڵت
بڤ
بڤە
ئاڤ
سەیری پیتی ( ڤ ) بکەین لە هەر چوار وشەکەدا !!!! باشە هیچ جیاوازیەکی هەیە ؟؟؟ لە هەرسێکیان هەر ( ڤ)ە.. بەڵام لە راستیدا وانیە هەر چوار ( ڤ )ەکە زۆر لەیەک جیاوزن چونکە پیتی (ڤ) چوار گلیفی هەیە واتە چوار یونیکۆدی هەیە .
سەرنج بدە لە پیتی یەکەم (ڤ)ەکە لەسەرەتا وشەیە و هیچ پیتێکی تری لەپێش نیە بۆ پێوەنوسان و ئەمەش یونیکۆدێک ( FB6C ). وشەی دووەم (ڤ) لە کۆتای وشەیە و سەیری بکە (ڤ)ەکە چۆن کۆتایەکەی واتا کلکەکەی بەرز بۆتەوە و بەمەش واتە هیچ پیتێکی تری لەدواوە نەهاتووە بۆ پێوە نوسان ئەمەش ( FB6B ( . وشەی سێیەم ( ڤ)ەیەک لەناوەراستی وشەیە و هەم پیتی لە پێشە هەم پیتیشی لەدوایە ئەمەش یونیکۆدێکی تر ( FB6D ) . وشەی چوارەم نە پیتی لەپێشە بۆ پێوەنوسان نە پیتی لەدوایە بۆ پێوە نوسان ئەمەش یونی کۆدیکی تر ( 06A4 ) ،بەم شێوەیە (ڤ) چوار یۆنی کۆدی هەیە ( ڤــ ، ــڤـــ ، ـــڤ ، ڤ ) لێرەوەش ئەتوانین بەهەر یەک لەمانە نیمچە پیت ( glyph). ((( لە راستیدا ڤ یۆنیکۆدێکی تریشی هەیە بەڵام با باسی نەکەین نەوەک یەک راست بێتەوە بچێ کیبۆردێکی بۆ دروست بکا وەک پیتی بزوێنی کوردی قورمان بەسەر بێ ، کە کارەساتێکی زۆر گەورەیە کە بەسەر زمانی کوردی هاتبوو لە تەکنەلۆجیدا وابزانم هەرماویشە چونکە ئێستاش نازانین کە یۆنیکۆدی بزوێنی کوردی چیە سەریان لێشێواندون بیست کیبۆردی نوسینی کوردی هەیە هەریەکە و لە ئاوازێک، ئەم کارەساتە لە شەری ناوخۆ زۆر گەورەترە چونکە تەنها لە سیستەمی گەران لە ماڵپەڕەکان و گەران لە داتابەیسەکان بەنمونەش mysql و گەران و دۆزینەوە لەزۆر شوێنی تردا کێشە لە دۆزینەوە دروست دەکات بۆ نمونە وشەی هەور و هەور برۆ لە گوگڵ بدە ، پیتی ( ک ) یش نازانین نە ئەمە ( ك ) راستیەکەیە نە ئەمە ( ک ) ))))؟؟؟
ئینجا پیتە عەرەبیەکان ( ARABIC LETTER ) کە پیتە کوردی و فارسیەکانیش بەمە ناسراون ، لە یونیکۆد دا هەمووی بەم شیوەیە ، پیت هەیە چواری یونیکۆدی هەیە (نیمچە پیت ) و پیت هەیە سێ و پیت هەیە دوو و پیت هەیە یەک. وە جگە لە ئەلفابێتە عەرەبیەکان ئەلفابێتەکانی Thaana و Syriac و Hebrew و. ... هەمان ئەم کێشانەیان هەیە بەڵام بە شێوازی جیاوازتر هەیانە زۆر بەکێشەترە ،بۆ نمونە باسمان کرد ئێمە گەر دو پیت لە تەنیشت یەک بنوسین لە عەرەبیدا ئەوا گۆڕان لە یۆنیکۆد رودەدات بەڵام هەندێک شێوازی تر هەیە گەر سێچوار پیت لەتەنیش یەک بنوسرێ هەمووی ئەبێ بەیەک پیتی نوێ و ئەبێ بە تەنها بە یەک یونی کۆد وەک لە رێنوسەکانی Nagari و Devanagari دا ( بۆی بگەڕێن شتی سەیرو سەمەرە ئەبینین)
لەم رۆژانە بەدوای هەندێک شت گەڕام کلاسێکی پی ئێچ پیم ئەویست بۆ ئەوەی پی دی ئێف دروست بکات ،دانەیەکی زۆر بەهێزم دەست کەوت کە بە حیساب کێشەی یونیکۆدی چارە کردبوو ، هاتبوون ئەم هەموو کڵاس و ئینکلود و تروتەشقەڵەی کە پێیەوە بەسترابوونەوە کێشەی عەرەبی و فارسی چارەکردبوو تەنانەت پێکەوە لکانی پیتەکانیشیان چارە کردبوو و فۆنتیشی راستەوخۆ بۆ دروست ئەکرد بۆ دارشتنی پی دی ئێفەکە، تێستێکی کوردیمان پێکرد هەمان ئەو کێشانە هاتنەوە بەر چاومان کە لە چەندین شوێنی تر هاتبوونە پێش چاومان، لە کۆتایدا تارادەیەک ئەویشمان چارەکرد بەس بەتەواوی نا.
چوار مانگ لەمەو بەر بیرۆیەکم بەخەیاڵ داهات و ئەم بەرنامەیەم دارشت بۆ ئەندرۆید خۆشی خۆشی لێی گەرێ ئەتوانین بەهۆیەوە براوسەرێکی کوردی و بەرنامەیەکی نامە ناردن و نامە خوێندنەوەی کوردی دروست بکەین کە بێ کێشە بێ، دواتر خەیاڵەکان هەمووی زەربی سفر بوون.
public class KurdishUnicodeActivity extends Activity {
/** Called when the activity is first created. */
String pitakan;
String glyph2="ورۆڕؤآذإأادژزەة";
String glyph4="قهتیئحپيتێعثشغكسڵفگکلضخصجچڤظبىنم";
@Override
public void onCreate(Bundle savedInstanceState) {
super.onCreate(savedInstanceState);
setContentView(R.layout.main);
//char[] pitpesh={'ی','ێ','ڵ','','','','','','','','','','','','','','','',''}
Typeface face=Typeface.createFromAsset(getAssets(),
"fonts/tahoma.ttf");
TextView tv=(TextView) findViewById(R.id.textView1);
tv.setTypeface(face);
//String st=tv.toString();
String st="سێو س";
char[] pit= new char[1000];
char[] pito= new char[1000];
pit[0]=' ';
for(int i=1;i++)
pit[i]=st.charAt(i-1);
[/i]
pit[st.length()+1]=' ';
// pit[st.length()]='a';
//pit[st.length()+1]=(Character) null;
// char a=(char)0xfbda;
for(int i=1;i++){
if(tedabun(pit[i])==1)
[/i]
pito[i-1]=werger(pit[i-1],pit[i],pit[i+1]);
[/i]
else
pito[i-1]=pit[i];
}
// char b=(char)0xFEDF;
// st.replace(a, b);
String a="";
for(int i=0;i++)
a+=pito[i];
tv.setText(a);
}
private int tedabun(char b) {
pitakan="زضخصجچڤظبىنةماشسدذغفگهکكلڵقويآإأرڕتطیێئعحۆؤپثە";
for(int i=0;i++)
if(b==pitakan.charAt(i))
return 1;
return 0;
}
private char werger(char a,char b,char c) {
int bb=glyphtest(b);
int aa=glyphtest(a);
int cc=glyphtest(c);
if(aa==0&&bb==0)
return b;
if(bb==4){
if(aa==4&&cc==0)
b='2';
if(aa==0&&(cc==2||cc==4))
b=(char)0xFEB3;
if(aa==4&&(cc==2||cc==4))
b=(char)0xE006;
}
if(bb==2){
if(aa==4)
b=(char)0xFEEE;
}
//return (char)(bb+0x30);
return b;
}
private int glyphtest(char test) {
for(int i=0;i++)
if(test==glyph2.charAt(i))
return 2;
for(int i=0;i++)
if(test==glyph4.charAt(i))
return 4;
return 0;
}
}
بەم بیرۆکەیە توانرا کێشەی بەیەکەوە نوسان تارادەیەک چارە بکرێت بە سێ فەنکشن،لەسەرەوە ئەبینی فۆنتی( Tahoma ) مان بە نمونە بەکارهێناوە کە نەخشەی گرافی بۆ زۆربەی یۆنیکۆدەکان دروست کردوە بە یۆنیکۆدە کوردیەکانیشەوە ، بۆ نمونە گەر نوسیبات ( ڤا) ئەندرۆید ئەنوسێت ( ڤا ) بەڵام ئەم پارچە کۆدە هەڵەستا سەیری پیتی پێش و دوای ( ڤ ) ی ئەکرد گەر پیت پێشی چوارگلیف کە لە کۆدەکانا بە( glyph4 ) پیناسمە بۆکردوە هەبوایە ئەهلەن وەسەهلەن و یونیۆدی ) ڤ ( ی ئەگۆڕی بۆ ـڤ ، بەڵام گەر لە پێشەوەی پیتە دوو گلیفەکان هەبوایە ئەوا پێویستی نەدەکرد بیگۆریبا ، بەهەمان شێوە بۆ پیتی دوای خۆشی هەمان کاری دەکرد بۆ نمونە پیتی دوای ( ڤ ) ( ا ) بیت ئەوا پێویستە یونیکۆدی ( ڤ ) بگۆرێت بۆ یۆنیکۆدی گلیفی ڤـ وە بەهەمان شێوە بۆ گشت پیتە دوو گلیف و چوار گلیفەکان ئەمەی ئەکرد
دواتر ئەوەی ئەوەی زۆر خەمم لە ماندوبونەکەم خوارد و وازم لە دارشتنی هێنا ئەوەبوو بۆ نمونە پیتی ( ێ ) بێ کێشە لە ئەندرۆید دەرەکەوێ
ێ
06CE
لە کۆدەکانیش سترینگی st مان نرخی " سێو س" مان پێدا بۆ ئەوەی رەوانەی هەر سێ ڤەنکشنەکەی بکا ئەم وێنەیەمان بینی
ئیتر بۆمان دەرکەوت ئەسڵەن E006 لە ئەندۆید حیسابی بۆ نەکراوە !!!!!!!!!! وە چەندین یۆنیکۆدی تر بەهەمان شێوە ،
بەکورتی:
ئێمە دەمێکە پاڵمان لێداوەتەوە لە باسکردنی پیتە کوردیەکان لە ئەندڕۆید چونکە ئەسڵەن نیمچە گلیفەکانی تری کوردی لە ریگستەرەکان ماڵیان کاولە ، بۆیە ناچارین هەر ئەو رێگایەی کە بەکارمان هێنابوو لە فەرهەنگەکە هەر ئەوە بەکاربهێنین بۆ خوێندنەوەی کوردی لە ئەندرۆید .
لەکۆتایدا : چاوەڕوانی ئەپلیکەیشنی تازەی کوردی بن بۆ ئەندرۆید و ویندۆز فۆن لەلایەن [url=http://www.rukar.net]روکار گروپ [/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سڵاو! دەستەکانت خۆش مامە ڕێباز زۆر بەجوانی کێشەکانی نووسینی کوردی و ماڵ کاولی کوردت لە ئەندرۆیددا ڕوون کردۆتەوە. ئەو فەرهەنگەش کە درووستتانکردووە فەرهەنگێکی زۆر بەهێزە. دەکرێت کەمێک ئەو تەکنیکەمان بۆ ڕوون بکەیتەوە کە لە فەرهەنگەکەدا بەکارهێنراوە بۆ زاڵبوون بەسەر سیستەمە حەپۆلەکەی ئەندرۆیددا و دەرکەوتنی وشەکان بەو شێوە کوردیە ڕەوان و جوانە؟
لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا بۆتان
ماندوونەبیت کاک ڕێباز،
بزانە هەر چارەیەک ئەگەر لە سیستمەوە نەبێت کێشەکان گەورەتردەکات.
- پیتی ڤ هیچ کێشەیەکی نییە
- پیتی ۆ هیچ کێشەیەکی نییە
- سەبارەت بە بزوێن، زۆر دەمێکە لەسەر ئەمەیان ساخ بووینەتەوە
- یونیکۆد ناچارنییە کۆد بۆ پیتەکان لە هەموو حاڵەتێکدا دیاربکات
- E006 نەک تەنها لە ئەندرۆید، هەر لە هیچ شوێنێکی تریش نابینرێت، چونکە ئەم کۆدە لەلایەن کوردئایتیگرووپەوە دابینکراوە (دەکرێت زیاتر وردبیتەوە لە مۆتۆڕی شێوەپێدان)
سەیرێکی ئەم دوو بابەتە بکە:
http://kurditgroup.org/node/14416
http://kurditgroup.org/n/13334
هەر سەرکەوتووبن
1. دەست خۆش
۲. تێ ناگەم چیت زیاد کردوە لەوەی لێرە باسکراوە؟ یان ئاگاداری ئەوانە نیت [url=http://kurditgroup.org/n/%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%B1%DB%86%DB%8C%D8%AF-%D9%88-%D9%BE%DB%8C%D8%AA%DB%8C-%D8%B5%D9%84%DB%8C-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%87-%D8%B9%D9%84%DB%8C%DB%95-%D9%88%D8%B3%D9%84%D9%85]لێرە باسکراوە[/url]؟ کۆدەکە لە code ێک دانایە قسەیەکم لەسەر ئەکرد.
۳. بۆ خۆت ئەڵێی "ئێمە دەمێکە پاڵمان لێداوەتەوە.."ئەی تازە بگەڕێینەوە بۆ قیناع لەسەر کردن؟ خۆ ئاندرۆید کۆتایی دنیا نیە، دواتریش سەرچاوەکراوەیە گەر دەوڵەتۆکەیەکامن هەبوایە، ئەیتوانی بیکات بە مەرج لەسەر هێنەرەکەی و تەواو!
٤. یەک شت تێ نەگەشتم لە هەرسێ فەنکشنەکەت، یان من هیچ تێ نەگەشتوم لە هەوڵی چارەی کێشەکە!
۵. باشە بۆچی ئێمە لە دنیای دیجیتاڵیش وەک سیاسەت بیرکەینەوە؟ یانی چی ئەگەر پێمان نەکرا ئەبێ پاڵی پێوەدەین؟
خۆزگە وزەی خۆت لە شتێکی تر سەرفکردایە، باوەڕ بکە "ڕوکار" هیچ گرنگ نیە، گرنگ سیستمە.
ڕێزم
کێشەی سەرەکی لێرەدا بزوێنی لکاو ( ـە) و پیتی ( ێ ) ە لە ناوەڕاست( ـێـ ) و سەرەتا( ێـ ) ی وشەدا. پیتەکانی ڤ و ٶ هیچ کێشەیان نی یە.
کە فۆنتی سیستەمی ئەندرۆید بەگ پێویستی بە گۆڕین بێت و ئەمیش چاوەڕێ ی وەحی بێت لەلایەن یونیکۆد پاشاوە ئەمانەش بەبێ بوونی دەوڵەتۆکە نەیەنە ڕێ کەواتە دەبێت ئێمە لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تردابین. کاکە بەردە دوای چوار ڕۆژ هەوڵدانی بێوچان گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە مەسەلەکە ماتۆڕی شێوەپێدانە. کاک ڕێبازیش دوای چەندین تاقیکردنەوە دەڵێت وەک فەرهەنگەکە بکەین. بەڕای من ئەمە بکرێتە پڕۆژەیەکی کوردئایتی گروپ و کاری جدی بۆ بکرێت لەلایەن شارەزایان و نەشارەزایانی ئەم بوارەوە کارەکان باشتر بەرەوپێش دەچن. لەوانەیە بتوانین [url=http://kurditgroup.org/comment/67664#comment-67664]١٠ ساڵەکە[/url] بکەینە پێنج.
سەرکەوتووبن
بەڕاست کاکە بەردە ئەنجامێکی نەبو ئەو داواکاریە؟ شتێکی تر بەرز بکەینەوەو بەڵکە ھەوڵ بدەین ئێمەش تۆزێ ئەیمزای بۆ کۆکەینەوە یان کاک ئاراس ئاسایی کۆڕی بۆ بگێڕدرێت؟
بەس دڵنیام ھەموو لامان وەک تۆ ڕون نیە کێشەکان چین بە ووردی و تەواوی لەگەڵ [url=http://unicode.org/charts/PDF/U0600.pdf]خشتەکەی[/url] یونیکۆد
ئەم [url=http://www.unicode.org/charts/PDF/UFB50.pdf]ھەموە[/url] جێگای ھەیە ئەو بزوێنە بێ کەسەی ئێمە جێگای نیە؟
هاوڕێیان، کاک هیوا،
خشتەی یەکەم تەواوە. خشتەی دووەم لەبەر چەند هۆیەکی مێژوویی دانراوە و باشتر وایە لە بیر بکرێت و یونیکۆد سەیرییان ناکات.
http://unicode.org/Public/UNIDATA/ArabicShaping.txt
واتا پیتی ڵ لە دوولاوە دەلکێت = 06B5; LAM WITH V ABOVE; D; LAM
کێشەکەش لەوەدایە، هەندێک لە مۆتۆڕەکانی شێوەپێدان، سەیری خشتەی دووەم دەکەن بۆ دەسنیشانکردنی ڕەفتاری پیتە کوردییەکان. لەم خشتەیەش تەنها پیتی ڤ ۆ پێناسەکراون. کەچی دەبێت ئەم خشتەیە بەتەواوی فەرامۆش بکرێت و سەیری ArabicShaping.txt بکەن. خشتەی دووەم، لەوە دەچێت بە نەوتی "ئال سعوود" هاتبێتە کایەوە.
ئەمەش وەڵامی کاک یونیکۆود:
III. Missing joining forms
The Arabic Presentation forms were encoded for compatibility with some old visual standards and are not being updated for any additions. The modern implementations of Arabic make use of "shaping engine" software that handles such things.
IV. New characters
The suggested shapes for "WU" and "Lam with small V plus Alef" can already be expressed with sequences of letters in the standard, and the committee did not feel they are suitable for encoding.
V. None Kurdish Characters
At this time, we will try to investigate how the annotations on these letters were put into the standard. We believe they have been in the standard for a long time, and they probably came from an earlier character encoding standard. We will try to find out, and take appropriate action once we have done that. (This does not mean they will be removed, just investigated for now to see what action is suitable.)
ڵا ڵا ڵا ڵا ڵا ڵا
committee did not feel they are suitable for encoding
بەڵام:
صلعم
committee DID feel they are suitable for encoding because it was paid by some Saudi assholes who urgently needed to waste their money
ئەکرێ ئەم [url=http://kurditgroup.org/p/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D8%B3%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DB%8C%D9%88%D9%86%DB%8C%DA%A9%DB%86%D8%AF]لینکە[/url] بدرێ بە عێل و عەشرەت تا بڵاوبێتەوە و داوابکەین خەڵکانی تریش بێن بزانین کەس هیچێکی پێیە، یان چۆن بتوانین قەڵەوتر داواکانمان بخەینە بەردەم یونیکۆد کۆنسۆرتیەم!
سڵاو کاکە ڕێباز
١- دەتوانیت چارەی خۆت بەکاربێنیت. بەڵام بزانە فۆنتی عەلی بۆتە ڤایرۆسێک سەد ساڵی تریش لەناوناچێت. من زۆر دەسخۆشی لە کاکە عەلی دەکەم، بەڵام ئەو کارە باشەی ئەم، کاردانەوەکانی زۆر خراپتربوون.
٢- باشە
٣- کێشەی نییە
٤- گووگڵ تەنها ئەوە دەدۆزێتەوە، کە خۆمان نووسیومانە. ئیتر ئەگەر هەر کەسێک پیتەکان لەکاتی نووسیندا ئاڵوگۆڕبکات، ئەوا گووگڵیش بەناچاری دەیاندۆزێتەوە.
سوپاس و ڕێزی تایبەتیش بۆ ئێوە
کاک ڕێباز،
عەلی فۆنت، تەنها نموونە بوو
پیتی ک و ك : هەرچەندە لەسەر هیچ بنامەیەکی زانستی/ زمانەوانی نییە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ک بە ستاندارد هەڵبژێرراوە
کاک ڕێباز
بۆ کۆدەکانت لێرە بیانخە ناو [ code ] ەوە
[code]
function foo(){
return boo;
}
[/code]
ئەگەر پاڵت لێ نەداوەوە دە لە بری 99 فۆنتی ڕوکار شێواو یەک دانەی یونیکۆدیشمان بۆ دروستکە برالە؟
چاوەڕێ مەکە یونیکۆد شتێکت بۆ بکات، تۆش نامە بنوسە، کامپین بکە، سایت دروستکە، تویتەر بجوڵێنە، زانکۆکەت بجوڵێنە، نابێت؟
مەبەست لە ڕوکار سایتەکەت نەبوو، مەبەستم ئەوەیە ئەبێ عیلم چی بێ لە 'ڕوکار' گۆڕینی 06D6 بۆ 06D5 یان هەر نرخێکی تری Windows CP-1256 یان MacArabic؟
تەواو 2012 یە برا یەکجار نەجاتمان بێت خۆ خۆمان ناکەین بە گاڵتەجاڕی کوڕ و کچەکانمان. کەسێک نیە بڵێ ئەرێ تۆ بۆچی خەریکی دروستکردنی پەیکان بویت لە کاتێکا ئینگلتەرا خۆی 1948 فرۆشتی بە ئێران؟
یەکجار دنیا ڕێک کەوتوون لەسەر 06D6 بۆ [size= 16][b]ۖ [/b][/size]
ئێمەش شەڕی خۆمان ئەکەین لەسەر 06D5 ە وە ئەوانی تریش! لە ناویاندا (وو) وە/یان (ڵا)
ئەبێ تازەکردنەوەی ئەو txt. پەڕەیە ئەوەنە قورس بێت؟
کە کەسیک نەبێ داوا بکات وەک چەن جار وتراوە لێرە ئێ خۆ لیژنەی پرسپۆڕی یونیکۆد خەڵکی بیارە نین؟