تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ ئەپڵ تێکدەشکێنێ

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ڕۆژی هەینی سامسۆنگ هەموو پێشبینییەکانی شرۆڤەکەران و ڕووناکبیرانی تێپەڕاند بەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو، بەمەش ڕیژەی فرۆشی لە ٢٠١٢ زۆر لە ئەپڵ زیاترە.
بەپێی[url=http://www.bloomberg.com/] بلومبەرگ[/url]، کۆمپانیای ئەکترۆنی سامسۆنگ لە سێ مانگی یەکەم ٢٠١٢ دا ڕیژەی فرۆشی ٥،١ ملیاردۆلاربووە ، ئەم ڕێژەیەش زۆر لەسەرووی پێشبینییەکانی ڕووناکبیرانەوەیە.
بە بەراورد لەگەڵ لەگەڵ پار ساڵ سامسۆنگ ڕیژەی فرۆشی دوو بەرانبەرە، هۆکاری ئەم گەشەکردنەش دەگەرێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی چەند تەلەفۆنێکی دەستی زیرەک لەوانە سامسۆنگ گالاکسی نەوت و تەلەفزیۆنی ٣ دووری و تەلەفزۆنی زیرەکن (تەلەفزیۆنی ئینتەرنێت).
جەیمس سۆنگ شرۆڤەکەری باژێڕ لە سیئۆل وتی، بەم ئەنجامە سامسۆنگ ڕێژەی فرۆشی زۆر لەسەروی ڕکابەری سەرەکی (ئەپڵ)وەیە.
شایانی ئاماژەپێکردنە سامسۆنگ چاوەرێ دەکات لە تێکڕای ساڵی ٢٠١٢ دا ریژەی فرۆشی یەکە دەستییەکان بگاتە ٣٨٠ میلۆن یەکە لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١١ دا ریژەی فرۆشی ٣٠٠ ملیۆن یەکە بووە.
لە ئۆکتۆبەری ٢٠١١ وە سامسۆنگ پێنج ملیۆن تەلەفۆنی سامسۆنگ گالاکسی نەوتی فرۆشتووە و لەماوەی ١٠ مانگدا ٢٠ ملیۆن تەلەفۆنی سامسنۆگ گالاکسی ئێس دووی فرۆشتووە.
یەکێک لەناسراوترین شرۆڤەکەرانی سامسۆنگ یۆنگ پارک لە هۆنگکۆنگ[url=http://www.washingtonpost.com/business/park-says-samsung-stock-may-rise-25-30percent-in-12-months/2012/04/05/gIQACkyfyS_video.html] لەگفتوگۆیەکی ڤیدیۆییدا[/url] بۆ واشنتۆن پۆست وتی، لەدوای ئەم ئەنجامە بەرزە، پێشبینی ئەکەم پشکەکانی سامسۆنگ بەڕیژەی ٢٥ بۆ ٣٠% بەرزدەبێتەوە تا کۆتایی ٢٠١٢.

بۆچوونەکان

من چاوەڕێ تێک شکاندنی حەتی ئەپڵ دەکەم وەک چۆن نۆکیا شکا بەهەمان شێوەش مایکرۆسۆفت بەرەو داڕوخان دەڕوات