تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

چۆن به رنامه بۆ ئه ندرۆيد دروست كه م

omar77

Omar77

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

[b]سلاو باشن هاوريان[/b]
[b]چۆن به رنامه بۆ ئه ندرۆيد دروست كه م بۆ نموونه من ده مه وێت به رنامه ى قورئان بۆ ئه ندرۆيد دروست كه م گه ر ئه زيه ت نيه يارمه تيم بده ن زۆر سوپاستان ده كم [/b]

زۆر باشە، یەکەم هەنگاو : بە کوردی بنووسە.

بە رێزیت ئەمەش کوردى دڵکەمیت گەر وەلامێکم بدەنەوە زۆر سوپاستان دەکەم

دەسخۆش کاک عومەر کارێکی زۆر باش دەکەیت، خودا جەزای خێرتان بداتەوە.

بەڵام بەرنامەی قورئان چۆنە؟
تەنها پیشاندانی دەقی قورئانی؟

برالە بە کوردی گەڕام بۆت شتێکی وانیە، ئینگلیزی ئەبێت؟
من بیرمە لەوێ دەستم پێکرد. http://developer.android.com/resources/tutorials/hello-world.html

زۆر سوپاس براکانم مەبەستى من وەکو ئەمە دەلیم کە چۆن بەرنامەیک بلاو بووە وابزانم زۆریک لە ئێمە دیتیتمان بەرنامەکە قورئان بوو کە پیش ئەوەى بیکەیەوە دەى گۆت بە کوردى ببێت یان بە عەرەبى وەکو سەع وابە لیت دەدا دەبووە وە لە پاش بوونەوەکە ناوى هەموو سورەتەکانى پیشان دەداى وە دەشت توانى بە نیکست بچیە سەر ئایەتەکان منیش هەر بەم شێوەیە دەلیم ئەوەش بەرنامەکەیە کە باسم کرد http://www.kurdupload.com/files/AK6Sc1324018467.html بەس من دەمەوى هەمان شێوە بۆ ئەندرۆید دروست کە گەر بکریت زمانى ئینگلیزیش بۆ زیاد بکەم گەر یارمەتیم بدەن فیرم بکەن چۆن دروست بکرى وەبى بکریت خێرەکە بۆ هەموو لایک بنوسرێت

لەگەڵ ڕێزم کاک عومەر، خۆت بە شتێکەوە خەریک کەیت، پێشتر نەکرابێت زۆر باشترە. ئەوەی تۆ باسی دەکەیت، بە هەزاران شێوە هەیە:
[url=https://www.google.com/search?q=qoran+android]https://www.google.com/search?q=qoran+android[/url]
- ئایا هیچ لە زمانی چاڤا دەزانیت؟
- ئایا هیچ لە زمانێکی C دەزانیت؟
- ئایا هیچ لە SQL دەزانت؟

پێشتر فێری ئەوانەی سەرەوە بە ئەگەر نایانزانیت، دوایی باس لە ئەندرۆیدەکەش دەکەین.

جاڤا دەزانی؟ ئەگەر بەڵێ ئەوا بە دڵنیایەوە دەتوانی دروستی بکەی .

بژین،

ناوە اللە برام ناى زانم بەس ئینشاء اللە خۆم فیر ئەکەم بەس بە دنلنایەوە بەو ئەکرێــت گەر وابێت خۆم فێرى ئەکەم

کاکە گیان پێویست ناکات خۆت ماندوو بکەیت بە درووست کردنی بەرنامەی قورئان بۆ ئەندرۆید، ئەوەندە بەرنامە دروست کراوە تەسەور ناکەیت پارەی سعودیەو دەوڵەتە ئیسلامیەکان خۆش بێت،
لە گووگل پلەی تەنها بنووسە قرآن یان quran ئەبینیت چەند بەرنامە هەیە!

ئەرێ وەڵا کاکە Omar77 زمانی جاڤا نەزانیت ناتوانیت یەک هەنگاو بنێیت، جا ئەم جاڤایە هەر بەڕاستی جاڤایە ئەمە پێشکەوتووترین زمانی پرۆگرامسازی یە. بەڕای من ئەگەر هیچ زمانێک لە زمانەکانی تری پرۆگرامسازی نازانیت یەکەمجار خۆت لە قەرەی کاکە جاڤا مەدە. سەرەتا بەزمانێکی سووکتری وەک بەیسک یان C و +C و ++C و فۆرتران و ئەوانە دەستپێبکەیت باشترە.
سەرکەوتووبیت

کاک حمیدی گوڵ،
توخوا باسی بەیسیک و فۆرتران مەکە :-)

It is practically impossible to teach good programming to students that have had a prior exposure to BASIC: as potential programmers they are mentally mutilated beyond hope of regeneration.

http://www.cs.virginia.edu/~cs655/readings/ewd498.html

سڵاو کاکە بەردە
بۆ بەیسک لەگەڵتام شتێکی کۆن و بێکەڵکە، بەس بۆ فۆرتران دیارە ئێوە زیاتر لەم شتانەدا کوڵاون بەڵام بەلامەوە سەیرە وا دەڵێیت چونکە ڕاستە ئەمیش کۆنە بەڵام هێشتا لە زانکۆ جیهانیەکاندا هەر دەخوێنرێت. من لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵی ٩٢ فۆرتران ٧٧ م خوێند خوا هەڵناگرێ هیچی لێوەفێرنەبووم، لەزانکۆی تەکنۆلۆجی نەرویجیش ساڵی ٢٠٠٥ فۆرتران ٩٥ م خوێند بەڵام ئەوەی نەرویج چەند پرۆگرامۆکەیەکی باشم پێنووسیوە و ئەنجامەکانی زۆر باش بوون.
بژین