تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

دەزگای نا زانیاری

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔10۔ )

پێشتر لەم سەکۆیە جارجار گوێم لە ئیهانە دەبوو دژی ئەم دەزگایە، وامدەزانی ئەمە تەنها لە بەغالەتە و منیش زانیاریم نەبوو لەسەر دروستی بۆیە موداخەلەم نەدەکرد، بەڵام ئەوەتا لیژنە چاکسازییەکە خوا خێری بنوسێ چاک وەسفیان دەکات، لەوانەیە بڵێن ئەم باسانە لەم مەکۆیە مەوروژێنن، باشە توخوا ویژدان و جورئەت و ئەخلاق هەیە لەبەرامبەر ملیۆنان دۆلاری میللەتدا بێدەنگبێت؟!! وتمان ڕۆڵەی تەکنەلۆجیا کەمێك چاوکراوەترن و دنیادیدەن بەڵام بەداخەوە مرۆڤی ساخ رێزدار بەرەو نەمان دەچێت...
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=38185&Jor=1

١٦ ملیۆن دۆلار بۆ ویندۆز و ئۆفیس، ئێمەش داوای ٠،١٥ سەنتمان دەکرد بۆ وەرگێڕانێک کە بە هەموو فەرهەنگەکە و تەواو بوونی هەر ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار وشەکە دوو دەفتەر دۆلاری نەدەکرد !!
توخوا کاک سەفین سەرمان مەیەشێنە

:) NO COMMENT

ئەوەنەی ئەو هەواڵە ئەخوێنمەوە دوو وتار ئەنووسم .
وازی لێ بێنی زۆر باشترە، و دەردی بڕوا وتی سەری ئێمەش و خۆشت مەئێشێنە .

دەڵێن شا چووبوو بۆ شارێکی بچووک، خەڵکەکە گازندەی ئەوەیان لێکرد چمان بۆ نانێری و پێمان ڕاناگەی. ئەویش چەند سەربازێکی ڕیز کردن و نانێکی وە ئەوەی یەکەم دا و دەستاودەست گەیاندیانە سەربازی دوایی بەڵام هەریەکە پاروویەکی لێکردەوە. ئەوەی ئاخیری کەمتر لە پاروویەکی وەبەر کەوت. شا وتی ئێمە دەینێرین ئەوانەی دەیهێنن وای لێدەکەن. بەڕێزانی حکوومەتی هەرێمیش دیارە پارەیەکی زۆریان تەرخان کردووە و ناردوویانە بەڵام بۆخۆمان گەندەڵین و هەرکەسمان دەگاتە پلەیەکی تەنیا بیر لە گیرفانی خۆی دەکاتەوە ...
بەداخەوە
پەرتووکێک زۆر ڕێکوپێک بە فارسی هەیە لە ژێر ناوی "جامعه شناسی خودمانی" (کۆمەڵناسی خۆمانی) پڕ بە پێستی ئێمەیە. زۆر بە وردی و بە زمانێکی ساکار باسی کێشەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەت ئاکار نزمی ئێمەمانان لە باری خۆنواندنی بەدرۆ، چاولێکەری، گەندەڵی، ڕژدی و ... دەکات. بریا توانیبامان گشتمان خوێندبامانەوە و لە خۆمانڕا دەستمان بە چاکەسازی کردبا. چوونکە هەر ئێمەین دوایە دەبینە دەسەڵاتدار و ئەم دزیانە دەکەین. ئەوانە هیچیان لە ئاسمانەوە نەهاتوون.

شا کە نانەکەی دەنارد خۆی بەقەت هەموو نانەواخانەکانی دنیای دەدزی بۆ نانی بەیانییەک.
بەهەرحاڵ بژی ئۆفیس، ١٤ ساڵە لە کوردستان تەنها "ئەمری ئیداری" پێدەنوسن.

کوڕە کاکە ئەوە ئێوە ئەڵێن چی ها؟!! دە وەڵاهی بەبیلاهی [url=http://xendan.org/dreja3.aspx?=hewal&jmara=38204&Jor=5]ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان کراوە بنەمایان نی یە[/url].

هاورێیان برواتان بێت لەوحەی لایتی دەرەوەی بینای موحافەزە لە سلێمانی ٦٠ دەفتەری تێچووە هههههههههههههه

ئەبێ حکوومەتی هەرمێلە سوپاسی ئەو خوایە بکات کە ئێستا نوسینو فۆنتی کوردی لە وێبسایتەکانو زۆر شوێندا بەکار دەهێنرێت، ئەگەر نا ئێستا دەزگاکەی ئەم کاکە بۆتانە داوای ١٠ ملیۆن دۆلاری دەکرد بەڵکوو تەندەرێک ئامادە بکەن بۆ دروستکردنی تەختەکلیلی کوردی، جا ئیتر چاوەڕێمان ئەکرد پاش دەیان ساڵ لەوانەبوو تەواو بکرایە.
بەداخەوە ناوێکی گەورەو لێهاتوویەکی بچووکوو بودجەیەکی گەورە.

گەندەڵی گەندەڵی هەیلێ وەیلێ
ئەوە گوێز ئەژمێرێ بۆ تەكنەلۆژیای زانیاریی هەرێم یان پارە

2007دا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار
ـــــــــ
2008دا بڕی سێ ملیۆن‌و 500 هەزار یۆرۆ دواتریش یەك ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ فەرمانگەكە تەرخانكرا
ـــــــــ
"بڕی 16 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوە بەمەبەستی كڕینی ویندۆز‌و ئۆفیس،

بە بیرکارییانەش ئەو پارەیە شیکار ناکرێ

قوربانت بم گەندەڵی وا نەبی بۆچی باشی

https://twitter.com/#!/KrgIT/statuses/187491891317719040