تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یاهــو ٢٠٠٠ کارمەند دەردەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیای بەناوبانگی یاهو ماوەیەکە بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت بۆیە ناچارە کە ٢٠٠٠ کارمەند لەسەر کار لابەرێت، ئەمەش ڕیژەی ١٤% هەموو کارمەندانی یاهوو پێکدەهێنێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یاهو [b]سکۆت تۆمپسەن[/b] وتی، هەوڵدەدەین بگەڕێینەوە بۆ ئامانجی سەرەکیمان بە گرنگی دان بەبەکارهێنەران و ڕێکلام.
یاهو بەلابردنی ئەم دوو هەزار کارمەندە ساڵانە رێژەی ٣٧٥ ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە.
جێگای ئاماژەپیکردنەوە ماوەیەکە یاهوو گیروگرفتی لەگەڵ فەیسبووک بۆ دروست بووەو چەندجارێک هەردوو کۆمپانیا ڕەخنەی جۆراو جۆر لەیەک دەگرن و سکاڵایان دژی یەک تۆمارکردووە بە هۆی پێشێلکردنی مافی یەکتری و کۆپیکردنی "پاتێنت" ی یەکتر.
هەروەها یاهوو بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە پار مانگی ئەیلول [b]کارۆڵ بارتزی[/b] بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەی لابردوو [b]سکۆت تۆمپبسەنی[/b] لەجێگەی دانا بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەشەوە [b]چێری یانگ[/b] لەبەرپرسانی یاهوو لەهەمان مانگدا دەستی لەکارکێشایەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەو هەواڵە!
زۆر لە مێژە چاوەڕێی ئەم سەرئەنجامەم ئەکرد لە یاهوو چونکە تازەبونەوەیان تێدا نیە و ڕەوڕەوەی ئایتیش بینی گرتوە. ئەمانیش شتی نوێیان پێنیە.