وێبگەرەكانی تر بناسین.
[b]پێشەكی :[/b]
وێبگەرەكانی كرۆم ، فایرفۆكس ،سافەری ، ئەنترنێت ئێكسپلۆرێر،ئۆپێرا ، بەدڵنیایی هەر بەكارهێنەرێك زانیاری لە سەر یەكێك لەم وێبگەرانە هەیە بەتایبەت ئەگەر رۆژانە زۆر بەكەمیش سەردانی ئەنترنێت بكات .ئەمانەش لە لایان كومپانیاكانی گەورەی جیهان پاڵپشتی دەبن و لە ركابەرییێكی گرم و بێرەحم لەگەڵ یەكەن بۆ داگیر كردنی بازار و رێكلامەكانی ئەنترنێت لە رێگای وێبگەڕەكان. بڕاستی زۆر دشوارە بڵێین كامیان لە بازار لە لوتكەی ئەم كێبەركێیە جێیانگرتوە.
ئەگەر بە شوێنی وێبگەری سادە و ساكار دەگەڕێن دەتوانن لە گەڵم بن تا لەگەڵ یەك ئەم وێبگەڕانە بناسین.
[b]ناوەرۆك :[/b]
١ - وێبگەری [url=http://www.stainlessapp.com/]stainless[/url] وەڵامێك بوو بۆ وێبگەری كرۆمی گووگڵ وەكوو گوگڵ كرۆم لە سیستەمێكی چەند رێكخەری دروستبوە .لە سەر سیستەمی دانراوەی مەك OS X ،كە لە سەرەتا لە لایان گوگل پشتیبانی نەدەبوو دروستبوە . تایبەتمەندی زۆری هەیە كە سەرنجراكێشترینیان ئەوەیە لە خشتەكانی وێبگەر(Tab ) دەتوانی بە چەند هەژمارەی جیاواز بچیتە ژوورەوە.(خشتێك بۆ فیسبووك ،خشتێك بۆ یاهوومەیل،خشتێك بۆ جی مەیلنخشتێك بۆ تویتێرەكەت وە ...)
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/stainless.jpg[/img][/b]
٢ - وێبگەری [url=http://www.maxthon.com/]maxthon[/url] ، زۆتر جەختی لە سەر پاراستنی تۆر كردوە بەتایبەت رێكخستنی زۆریشی هەیە .بەرگیری زۆر باش لە ڤایرۆسەكان ونەرمەواڵە هەرزەكانی ئەنترنێت دەگرێت . بووچەڵ رێكلام لەم وێبگەرە قەپات كراوە . یەكەێك لە بەشە بەهێزەكانی ئەوەیە كە ١٤٠٠ زیادكراوەی تایبەتی هەیە . ئەم وێبگەڕە بۆ وسیستەمی كارپێكردنی وێندۆز دروستبوە. بۆ تاتەبژمێر و ئایفۆنی وشانی هەیە.
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/maxthon.jpg[/img][/b]
٣ - وێبگەری [url=http://www.fenrir-inc.com/us/sleipnir/]sleipnir[/url] وێبگەری خۆشەویستی ژاپۆنیەكان (یابانیەكان ) .زۆرترین بەكارهێنەرانی تۆری ئەنترنێت كڵكی لێوەردەگرن . تایبەتمەندی زۆری هەیە زۆرتر جەخت لە سەر خێرایی و كارایی زۆری هەیە . بۆ سیستەمی كارپێكردنی ویندۆز ، مەك، ئەندرۆید، ئایفۆن-ئایپەد، وێندۆزفۆن وشانی لێدراوە . رووكاری و زیادكراوەیشی زۆری بۆ دروستكراوە . ئەمە گاڵتەی پێناكرێت ئەنا چاوت چكۆلە دەبێت.
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/sleipnir.jpg[/img][/b]
٤ - وێبگەری [url=http://getswiftfox.com/index.htm]swiftfox[/url] ئەگەر فایر فۆكس خێراتر بكەین دەبێ بەم وێبگەرە. لەگەڵ تەواوی زیادكراوەكانی فایرفۆكس خۆی رێكدەخات ئەم هۆكارەش بوە بە پێشكەوتنێكی زۆری .دەتوانم بڵێم بكارهێنەرانی فایرفۆكس ولینۆكس خۆشیان لێیدێت.
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/swiftfox.jpg[/img][/b]
٥- وێبگەری [url=http://www.lunascape.tv/]lunascape[/url] یەكەمین وتەنیا ترین وێبگەری ٣ متۆرەی جیهانە. لە سەر[url=http://en.wikipedia.org/wiki/Gecko_%28layout_engine%29] Gecko،[/url] [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Trident_%28layout_engine%29]Trident[/url] وە [url=http://webkit.org/]WebKit[/url] كاریپێدەكریێت . لە زیادكراوەكانی فایرفۆكس وئێكسپلۆرێر پاڵپشتی دەكات.شایەد جوانتر لە خۆیانیش. بە دڵنیایی دەتانین بڵێین كە خێراترین وێبگەری جیهانە لە بواری سەر تۆر.
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/lunascape.jpg[/img] [/b]
٦- وێبگەری [url=http://konqueror.kde.org/]konqueror[/url] ئەگەر وێبگەر ، سیستەمی بەرێوەبەری رێگای دوور و سیستەمی بەرێوەبەری خۆمالی پەرگەكان تێكەڵ بكەین ئەم وێبگەرە دروست دەكات . كردنەوە وخوێندنەوەی پەرگەكان بێ هیچ نەرمەوالەی تایبەت . ئهم وێبگەرە سەرچاوە كراوەیە وە پالپشتی لە HTML وشانی ٠١ر٤ هەر وەها لە HTML5, Javascript, CSS3 دەكات.ئەم وێبگەرە بەریتیە لە زیادكراوەكانی نێت سكایپ و بۆ لینوكس دروستكراوە.
[b][img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/konqueror.jpg[/img][/b]
٧- وێبگەری [url=http://www.seamonkey-project.org/]seamonkey [/url] لە لایان كۆمپانیای فایرفۆكس پێشكەوتنی بۆ كراوە كەبریتیە لە كۆێیك لە ئەپلیكەیشێنەكان . ئەگەر ئێوە یەكێك لە پەرەپێدەرانی وێبی ئەم وێبگەرە كارەكانت بۆ ئاسان دەكات . هەر وەها Debuger جاوا سكریپتی لە خۆی گرتوە لە سەر ویندۆز ،مەك و لینوكی دادەمەزرێت. جیاوازی لە تایبەتمەندیەكانی ئەم وێبگەرە ئەم ئامێرانەیشی بە باشی لە خۆی گونجاندوە web feed reader, HTML editor, IRC chat and web development tools .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/seamonkey.jpg[/img]
٨ - وێبگەری [url=http://www.omnigroup.com/products/omniweb/]omniweb[/url] لە بنەرەتی WebKit دارێژراوە .ئەو تاقمە كە [url=http://www.omnigroup.com/products/OmniGraffle/]OmniGraffle[/url] و [url=http://www.omnigroup.com/products/omniweb/]omnioutliner[/url] پێشخستوە كاریان لە سەر ئەم وێبگەرە گرتوە .مەبەست لە دروستكردنی ئەم وێبگەرە وەك بەرهەمەكانی تری omni ئاسانكاری و پەیوەندی باشی بەكارهێنەران و تۆرە .ئەم وێبگەرە لە ئەستانداردێكی باش كڵكی وەرگرتوە هەر وەها لە پاشكەوتی وشەینهێنی هەژمارەكانە بۆ چوونەوەژوورەوە دوبارە لە كاتەكانی تایبەتە هەروەها فیدخوێنەری تایبەت بە شێوازی خۆكارانە پاشكەوت . تەنیا لە سەر مەك دادەمەزرێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/omniweb.jpg[/img]
٩ - وێبگەری [url=http://caminobrowser.org/]camino[/url] دەڵێن وەك فایرفۆكسە .بۆ سیستەمی كارپێكردنی مەك نووسراوە .لە متۆری Gecko بۆ وەرگێرانی پەرەكهان كڵك وەردەگرێت. پاڵپشتی بەتەواوی لە [url=http://www.apple.com/macosx/apps/all.html#automator]سكریپتەكانی ئەپڵ[/url] دەكات بەتایبەت .تختە كلیلی تەوای لە پیتەكان .ئینجا رێگە بە نەرمەوالە پووژەلەكان ، رێكلامه و پەرە هەرزەكان نادات .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/camino.jpg[/img]
١٠ - وێبگەری [url=http://www.flock.com/]flock[/url] لە ژمارەكانی سەرتر ناسراوەترە بەتایبەت ئەگەر ئێوە سەروكارتان بە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان لە رۆژ زۆر دەكەوێت .ئەم وێبگەرە زۆرتر بۆ ئەوە دروستبوە كە ئێوە چالاكی تۆرەكۆمەلایەتیەكانتان لە نێوی وێبگەر چاودێری بكەن.
- هیوادارم بە سوود بێت.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 15.21 ک.ب. |
![]() | 22.87 ک.ب. |
![]() | 11.46 ک.ب. |
![]() | 22.03 ک.ب. |
![]() | 18.19 ک.ب. |
![]() | 20.61 ک.ب. |
![]() | 17.86 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، پێم وایە ئێستا وێب گەڕەکانی فایەرفۆکس و سەفاری و ئۆپرا لە یەک ئاستدان، بەڵام کرۆم خێرایەکەی تەواو جیاوازە لەوان، من ساڵانێکی زۆر ئۆپرام بەکاردەهێنا، بەڵام لەوکاتەوەی ئۆپراش ، پشتگیری Add-ons دەکات، خێرایی نەما.
کرۆمیش تەنیا لایەنی خیڕاییەکەی لەوانیتر جیایی دەکاتەوە، گەرنا ئەوەندەی فایەرفۆکس و ئۆپرا کرداری نییە.
سەردەمانێک Maxthon م بەکارەبرد و دواتریش FF لەگەڵیا Flock ئێستاش Seamonkey و FF .
قەت خۆشیم لە Opera و کرۆم نەهاتووە و نایەت .
بژیت .
دەستخۆش کاک قەزوان بابەتەکانت زۆر بەسودن
زۆر سوپاس کاک قەزوان چاوت جوانە.
دەستخۆش منیش تا بینی ئەو بابەتە سەفاری و فایرفۆکس م بەکار دەهێنا بەڵام ئەوەیان سەرنجی راکێشام [url=http://www.fenrir-inc.com/us/sleipnir/]sleipnir[/url] ، دامگرت و وە بەراستی زۆر زۆر خێرایە و وەک خۆشت باست لێوەی کردوە تایبەت مەندی زۆر هەیە
دەستخۆش
@ڕێبین ، ئەنجامەکانی [url=http://www.fenrir-inc.com/us/sleipnir/]sleipnir[/url] پەیوەستە بە IE .