تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

دروستکردنی بەرنامە بۆ ئایفۆن

revin

Revin

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو
چۆن بتوانم بەرنامەیەکی تایبەت بە ئایفۆن دروستبکەم کە بابەتەکانی مالپەرەکەم پیشان بدات ، جا لە ڕێگای RSS وە بیت یان هەر جۆریکی تر ، سوپاس بۆ هاوکاریکردنتان .

کاکە تۆ بە چ سکریپتێک ماڵپەڕەکەت بەڕێوە دەبەیت؟ چونکە زۆربەی سکریپتەکان وەک وۆردپرێس، جوملە و دروپاڵ پێوەکراو و زیادکراوی تاایبەت بەخۆیانیان هەیە بۆ دروستکردنی ئەپلیکەیشنی ماڵپەڕ. ناوی سکریپتەکەم پێبڵێ تا بەستەری ئەو زیادکراوە و پێوەکراوانەت بۆ دابنێم.

من سکرێپتی 1.7 بە کاردێنم ، ڕاستە زیادکراو هەیە بەڵام ئەوە پەیوەستە بە ئەو ماڵپەرەی کە دروستی کردوە واتا کە ماڵپەرەکەی ئەوان کێشەیەکی هەبێت ئەوا لای منیش ناکریتەوە ، ئیرۆر دەدات .

1.7 مەبەستت جوملەیە؟ ئەگەر جوملەبێت ئەوا لەم [url=http://extensions.joomla.org/extensions/mobile/mobile-apps]بەستەر[/url]ەدا هەشت زیادکراوەی تێدایە کەدەتوانرێت ئەپلیەکەیشنی ئایفۆنیش و ئەندرۆیدیشیان پێدروست بکرێت. تۆ لەکوێ و لە کێ بیستووتە کە پەیوەستن بە ئەو ماڵپەڕەی کە دروستیان کردووە. چونکە من ئەمە بەڕاست نازانم. بۆ ئایفۆن هیچ شک نابم بە خۆڕایی هەبێت بەس بۆ ئەندرۆید من بە پێوەکراوی feed.nu ئەپلیکەیشنێکی کوردی جوانم بۆ ماڵپەڕی زادی زانست دروستکردووە و زۆر بە باشیش کاردەکات. کە تۆ ئەپلیکەیشنەکەت کرد بە پەڕگەیەک بە فۆرماتی apk.‌ئیتر تەواو وەک بەرنامەیەکی سەربەخۆی لێدێت وپەیوەندی بەهیچ شوێنێکەوە نامێنێت جگە لە ماڵپەڕەکەی خۆت.

ببورە ، بەڵێ من جووملە 1.7 بەکاردێنم ، ئەو پێکهێنەرانە بە [url=http://extensions.joomla.org/extensions/mobile/mobile-apps]مالپەرەکەی[/url] خۆیانەوە پەیوەستن , بۆ سیستەمی ئەندرۆید زۆر هەیە وە دام ناوە بەڵام بۆ سیستەمی ios وەك خۆت دەڵێیت بە خۆڕایی نیە ، ناشزانم کێ دروستی دەکات بە پارە ، وە ئەگەر بەرنامەکە سەربەخۆش نەبیت واتا [url=http://nasin.net/mobile/]بەم شێوەیە[/url] بیت کێشە نیە.

من تێناگەم لەلایەک تۆ ئەڵێیت ماڵپەڕەکەم بە جوملە ئەبەم بەڕێوە لەلایەکیش بەستەری "ناسین" ت داناوە. ئێ خۆ ناسین وەک بەڕێوەبەرەکەی[url=http://kurditgroup.org/comment/72056#comment-72056] لێرە[/url]دا نووسیویەتی سکریپتی PHPFox بەکاردێنێت. [url=http://kurditgroup.org/t/%D8%AF%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C-dictio-%D8%A8%DB%86-%D9%86%D8%A7%D8%B3%DB%8C%D9%86]لێرە[/url]شدا دەڵێت دەمەوێت دیکتۆ بکەم بە ئەپلیکەیشن. هەرچۆنێک بێت دەتوانی هەژمارێک لە [url=http://extensions.joomla.org/extensions/mobile/mobile-apps/17890#action]weever app[/url] دا بکەیتەوە و بە نزیکی 30 دۆلار لیسانسێک بکڕیت بۆئەوەی ئەپی ئایفۆنیش و ئەندرۆیدیشی پێدروستبکەیت.

ڕاستە ناسین بە PHPFox دروستکراوە ئەوەم بە نموونە هینایەوە
هی ناسینیش [url=http://snippetspace.com/iwebkit/demo/]بەم[/url] شێوەیەیە

<< هەرچۆنێک بێت دەتوانی هەژمارێک لە weever app دا بکەیتەوە و بە نزیکی 30 دۆلار لیسانسێک بکڕیت بۆئەوەی ئەپی ئایفۆنیش و ئەندرۆیدیشی پێدروستبکەیت. >>

1- ئەو پێکهینەرەم هەیە بەڵام سوودی نیە .
2- کێشە پارەکە نیە کێشە کارتەکەیە کە نیمە .