تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کوردێک دەبێتە جێگری ستیڤ جۆبز

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

 

لە هەواڵێکی چاوەڕێنەکراودا ئەمڕۆ لە کالیفۆرنیا دکتۆر دلۆڤان بەختیار بۆتانی، وەک جێگری هەمیشەیی خوالێخۆشبوو "ستیڤ جۆبز" دەسنیشانکرا. دیارە بەڕێزییان شوێنی "تیم کووک" دەگرێتەوە کە درێژخایەن نەبوو لەبەر کەم باوەڕی بازاڕەکان بە شێوازی بەڕێوەبردن و نەبوونی کەسایەتییەکی بەهێز.

شایانی باسە دکتۆر بۆتانی دەرچووی بەشی فیزیای زانکۆی سەلاحەدینە و بە یەکێک لە ژیرترین کەسانی جیهان دادەنرێت لە بواری نوێکردنەوەی تەکنەلۆجیای نانۆ و نیمچەگەیەنەرە شلەکان. هەروەها لە پانزە ساڵی ڕابردوودا، وەک کارمەندێکی سەرەکی کۆمپانیای Sun Microsystems، توانیویەتی قازانجەکانی ئەم کۆمپانیایە تا ڕادەیەکی سنوورنەدراو بەرزبکاتەوە. ئەم هەنگاوەش زیانی گەورە دەگەیەنێتە کۆمپانیای ناوبراو.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ‌ کەناڵی ABC بەڕێزییان خۆشحاڵی و ئامادەباشی خۆی دەربڕی بۆ ئارامکردنەوەی بازاڕەکان و باشکردنی ژینگەی کرێکارەکانییان لە وڵاتی چین.

بۆچوونەکان

[i][b]هەواڵێکی زۆر خۆشە . بەڵام ئەگەر درۆی نیسان نەبێت[/b][/i]

[b]من هيچ باوڕم نیە بەم قسەیە ببورە ئەم بابەتە سەروچاوەی نیە؟[/b]

شتێکی ناوازەیە .

کاک بەردەقانى تارادەیەک بروام دەکرد بە هەوالەکەت بەڵام لەم دێرە (ەروەها لە پانزە ساڵی ڕابردوودا، وەک کارمەندێکی سەرەکی کۆمپانیای Sun Microsystems،) دڵنیابووم کەوا نیسانە
دەى دیسانیشتان پیرۆز بێت
هەر بژین و بمێنن بۆ مان

هههه!!! وەڵا بە قوەت بوو کاک بەردەقانی، من لەسەرەتاوە بەتەواوی باوەڕم کرد و خەریک بوو بە دوای کەناڵی ABC دا بگەڕێم بزانم ئاخوا ئەو چاوپێکەوتنە لە ماڵپەڕەکەیاندا نادۆزمەوە.تادوایی کۆمێنتەکانی ئەو برادەرانەم خوێندنەوە ئەنجا تێگەیشتم.

کاک دلۆڤان پورزای منە وتی بەدەستی خۆم ئایفۆنێکت بۆ دروست ئەکەم و لەگەڵ پلاسکۆیەک سێوا بۆت ئەنێرمەوە.

دەستخۆش، مانگی سەوزی نیسانتان پیرۆزبێت!
کاک دلۆڤان کەواتە من و تۆش خزمین، هههههههههه

هههههههههههههههه من بەیانی ئای پادی ٤ دروست ئەکەم

شتێکی باشە ، تەمەنی درێژ بێت ، حەز دەکەم نرخی ئایفۆنی دابەزێنی لە کوردستان باشە پێی بلێن ...!

هههههه کێشەکە ئەوە ئێمە پێشەکی بابەت ئەخوێنینەوە ئەوکات سەیری پەیامەکان دەکەین چی ئەبوو پێشتر سەیری پەیامم بکردایە
هههههه دەستت خۆش زۆر جوانە.!!

لە هەمووی سەیرتر، خەڵکانێک لە گووگڵدا بەدوای "دلۆڤان بەختیار بۆتانی" گەڕاون و گووگڵیش ئەوانەی ڕەوانەی ئێرە کردۆتەوە.
ئەم کاک دلۆڤانە هەر زۆر بەتوانایە.

http://www.sarbast.com/?p=14033
بەرواری بڵاوکردنەوە 27/05/12 , 3,696 جار خوێنراوەتەوە
؟؟؟؟!!!!!

69 جاریش لایکە کراوە.
بەم بۆنەیەوە، ڕێز و سڵاوی تایبەت بۆ بەڕێز دلۆڤان بۆتانی و خانەوادەکەی دەنێرم.