تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نەرمەواڵەی خۆڕا دابگرە بۆ ئەندرۆید بەشێوازێکی تر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

ئەوەی کە هەموو پێی ئاشناین، داگرتنی بەرنامەبەکاربەرییەکانی (ئاپەکان) ی ئەندرۆید لەڕیگەی گوگڵ پلەیەوە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر ناوی ئەندۆید مارکێت بوو، بەڵام داگرتنی پرۆگرامەکان لە گوگڵ پلەی تا ڕادەیەک سنوور دارە و هەمووشیان بەخۆڕایی نین، بەڵام جێگە و نەرمەواڵەی تریش هەن بۆ داگرتن کە لەخوارەوە ئاماژەی پێ ئەکەین.
[url=http://tinypic.com?ref=2yl8ebn][img]http://i41.tinypic.com/2yl8ebn.png[/img][/url]
[b][/b]
[b][url=http://f-droid.org/]F-Droid[/url][/b]
[color=#000000]ئارەزومەندان هەستاون بەکردنەوەی F-Droid کە بەشێوەیەکی فراوانتر لە گوگڵ پلەی سەرچاوەی کۆدەکانی کراونەتەوە و بەرنامەکانی بەتەواوی خۆڕان و بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە بەرنامەکان مەترسیدار نین و رێکلامیشیان لەگەڵدا نییە وەکو زۆربەی ئاپە خۆڕاییەکانی ئەندرۆید کە زۆر ڕێکلامی بێزارکەریان لەخۆگرتووە.[/color]
[color=#000000]بۆ سوود وەرگرتن و داگرتنی بەرنامەبەکاربەرییەکانی F-Droid ئەبێت گۆڕانکاریەکی بچووک لەبەشی هەڵبژاردنی (Option) تەلەفۆنەکەت ئەنجام بدەیت بۆ ڕێگەدان بە داگرتنی نەرمەواڵە لەجێگەی نەناسراوە، ئەبێت ئەو کرادرە نیشانەبکرێت، بۆ دۆزینەوەی ئەم کرادرەش لە بەسی هەڵبژراردنی مۆبایلەکەت ئەتوانن لەخوارەوە پرسیار و داوای هاوکاری بکەن.[/color]
[color=#000000]لەدوای ئەوە ئەتوانن بەدوو شێوە بەرنامەبەکاربەرییەکان دابگرن ، یەکەمیان ئەتوانن هەر لەڕێگەی وێبگەری تەلەفۆنە دەستییەکانتانەوە ناونیشانی مالپەڕێ [url=http://f-droid.org/repository/browse/]F-droid[/url] بنوسیت و سەردانی مالپەڕەکە بکەیت و هەر نەرمەواڵەیەکت پێوستە کرتەی لەسەر بکەیت ، پاش ئەوە لەخوارەوە پرۆگرامەکە دادەگریت کە پەڕگەکانی لەجۆری [/color]apk ، دوای داگرتنی دایدەمزرێنیت یا دەتوانن[url=https://f-droid.org/FDroid.apk] لەم بەستەرە[/url] نوێترین وەشانی دابگرن.




[b]
[/b]

بۆچوونەکان

هەواڵێکی خۆشە کاک زەندی دەستت خۆش بێت
منیش لە ڕاستیدا ئەو کێشەم هەیە ماوەیەکە گەڵاکسی نێکسیس م کڕیوە یەکەم کێشەم ئەوەیە سەپۆرتی زمانی کوردی ناکات پیتەکات نالکێنێت پێکەوە زۆر گەڕانم کرد نەگەشتمە ئەنجام چەند ڕێگەیەکیان پیشان دام سودی نەبوو. کیبۆردەکەی بەردەقانیشم داگرت هیچ سودی نەبوو لەگەڵ پڵوگێکی سۆرانیش هەر بێ سود بوو.ئەگەر بەڕێزک بتوانێت ڕێنمایم بکات من زۆر سۆپاسی دەکەم..

دە‌ست خۆش کاک زە‌ندی هە‌واڵێکی خۆشە‌، بە‌ڵام پرسیارێکم لا دروست بووە‌ ، ئایا دە‌توانرێت راستە‌و خۆ ئە‌پی پێویست و دڵخوازمان، هە‌روە‌ک لە‌ گۆگڵ پلە‌ی دا ئە‌توانرێت راستە‌و خۆ دابگیرێنە‌ ناو مۆبایلە‌کە‌مان پاش خۆ تۆمارکردن لە‌رێگە‌ی ئە‌نتە‌رنێت و بە‌بە‌کارهێنانی کۆمپیوتە‌رە‌کانمان..... دووبارە‌ سوپاس بۆ هە‌وڵ و ماندووبونتان.

دەستخۆش كاك زەندی بەرێز، هەرچەند كارم بە ئەندرۆید نەكردوە بەڵام شتی مفتەو خورایی زۆر باش و خۆشە دەبێ رێزی لێبگریت ئەوەیش بۆ ئێمەی هەژار .

زۆر سوپاس کا عەبدوڵلا، کاکە ئەگەر ئەندرۆیدی چواری لەسەربێت ئەوە بێ کێشە پشتگیری زمانی کوردی ئەکات.
کاکە مییر، بەڵێ ئەتوانی یەک یەک یا لەوبستەرەی دامناوە، بە مۆبایلەکەت دایبگرە، ئیترە هەر پرۆگرامێکت ویست بەکرتەیەک نوێی دەکەیتەوە، تاقیبکەنەوە شتێکی باشە.
کاک قەزوان، ئەوەندەی سوودم لەم ئەندرۆیدە بینیوە لەهیچ سیستەمێکی ترم نەبینیوە، کاکە لەناو پاسدا ، پارەی ئاوکارەبا بدە بە ١ خولەک ، لەسەر پشتی حوشتر و ئەسپ و ماتۆڕەوە ، بە سکایپ ، گفتوگۆیی ڤیدیۆی ئەنجام بدە لەمپەڕ بۆ ئەو پەڕی دونیا، سەدان بەرنامەی بەسوودیتر هەن بەخۆڕایی و خێراترین سیستەمە.
سەرکەتوبن

زۆر سۆپاس کاک زەندی
بەڵێ ئەندریودی چواری لەسەرە ئەوەی ئاسکریم سەندەویچەکە بەڵام بەداخەوە پشتگیری فۆنی کوردی ناکات ئەگەر تۆ بیت یان هەر بەڕێزێک بتوانێت ڕێنمایم بکات بۆ ئەوەی فۆنی کوردی بەتەواوەتی بخوێنێتەوە

سڵاو!
کاک عەبدوڵا@ وەشانی چواری ئەندرۆید ، فۆنتی ڕۆبۆتۆی لەگەڵدایە، بەڵام هەوڵبدە بە مۆبایلەکەت[url=http://briefmobile.com/download-roboto-font-from-android-4-0] ئەم فۆنتە[/url] دابگرەو دایمەزرێنە لەوانەیە کێشەکەت چارەسەربکات.