تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Readability

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

وێبگەڕی سەفاری ئەپڵ، بەم دواییە لەگەڵ خۆی جۆرێک تایبەتمەندی لەگەڵ هاتبوو کە بەڕاستی بەلامەوە کاریکی نایابە ئەویش دوگمەی Readە. چونکە ئەوەی خوێندنەوە بکات بە پیشەو ئەزانێت لەم سەردەمەدا کەوا بەو ئاسانیەی کتێب یان ڕۆژنامەیەک ئەخوێنیتەوە بەو ئاسانیە ناتوانی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پەڕەکانی ناو نێت بخوێنیتەوە. بە بیرم نایەت لە کوێ خوێندومەتەوە بەڵام شتێک هەبوو کە گوایە خوێندنەوە لەسەر شاشە لەسەدا ۳٠ خاوترە و تێگەشتنیش خاوترە.
[url=http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S002073738880049X]بەپێی ئەم نوسینە زانستیە[/url] بێت ئەوەی سەرەوە ڕاست نیەو هیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان خوێندنەوەی سەر شاشەو خوێندنەوەی سەر پەڕە. بەڵام من هەمیشە هەست ئەکەم خاوترم لەسەر شاشە وەک لەسەر پەڕە. نوسینە زانیستیەکە پشت بەوە ئەبەستێ کەوا جۆری نوسینەکە لەسەر پەڕە و لەسەر شاشە هەمان شێواز و قەبارە بن.
بەڵام بە گشتی[url=http://www.useit.com/alertbox/percent-text-read.html] ڕای نیڵسن[/url] وایە کە بۆخۆی خوێنەر گۆڕاوەو لە بری خوێندنەوە لەسەر هێڵ خەڵک چیتر چاوئەخشێنن وە بەپێی داتاکانی ئەمان تێکڕای دەقی خوێندراوەی پەڕەیەکی ماڵپەڕێک ئەوپەڕی ٪۲۸ە بۆ سەردانێکی ئاسایی بەکارهێنەرێک.
ئەگەر ماک بەکار ئەهێنیت و حەزت ناچێتە سەفاری، وە ئەگەر بێ ماکیت و پێت خۆشە شتێک هەبێت نوسینەکانی سەر سایتێکت بۆ دەربهێنێت لە ناو جەنجاڵی وێنەو شتی دیکەی ناو سایتەکەو بۆ خۆت بە ئیسراحەت بیخوێنیتەوە ئەوا [url=http://www.readability.com]Readability[/url] بکە بە هاوڕێت. تەنها گلەییەکم لێی وەک زۆریک لە پرۆگرامەکانی ئەم چەرخە تۆزێک زیرەک نیە بزانێت بۆ نمونە پەڕەی HTML ئەدیتەرەکەی ئێرە شتێک نیە بۆ خوێندنەوە بەکاربێت یاخود زیادکەری بەستەرەکەی ناو ئەدیتەرەکەی ئێرە. بەڵام ئەوەش چاک ئەبێت.
هیوادارم بە سود بێت.

بۆچوونەکان

ده ست خۆش کاک هیوا .دامگرت لێره http://www.readability.com/ به سووده زۆریش له سه ر بنامای ده قی ناو تاگی ماڵپه ڕه کان دروست کراوه کۆنڤێرتی ئه کات بۆ تێکست.

دەستخۆش کاک هیوا، شتێکی عەنتیکەیە. بۆ ئندرۆیدیش هەس. لێرە: [url=http://www.readability.com/android]http://www.readability.com/android[/url]
بەلای منەوە قەت خوێندنەوەی ڕاپۆرت و ڕۆژنامە و کتێب لە کۆمیوتەرەوە تامی خوێندنەوەی پەڕە نادەن. من خۆم ئەوەی لە نوسراوێکی سەر پەڕە دەیخوێنمەوە چەند قاتی ئەوەی لە ئەنتەرنێتەوە دەیخوێنمەوە باشتر لێی تێدەگەم و باشتر لە مێشکمدا دەچەسپێت.

كورە هەر بژیت كاك هیوای بەرێز بەڕاستی نایابە من لە كرۆم تاقیم كردەوە عەزەمەتە ، بۆ بەشی ماڵپەرە یاساكان پێویستیم بە شتێكی وا بوو . دیسان هەربژیت

دەستخۆش کاك هیوا! بەڕاستی بەسوودە.
بەڵام بەداخەوە پاڵپشتی دەقی ڕاست بۆ چەپ ناكات (وەکوو ئەم دەقەی ئێرە)!!!

ببوورە، کێشەکە هەر تەنیا ئەم بابەتە بوو کە بە باشی لەڕاستەوە بۆ چەپ ناگۆڕێت! لە بابەتی تر تاقیم کردەوە، گرفتی نییە. سوپاس!