تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

تەختەکلیل (کیبۆرد) ی کوردی سەرهێڵ (ئۆنلاین)

توانا

توانا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔18۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Capture.JPG62.83 ک.ب.

سڵاو
لە گەڕانەکانمدا لە گوگڵدا ئەم سایتەم بەرچاوکەوت حەزم کرد ئێوەش پێی ئاشنا بن
لە تاتبژێەکان و مۆبایلە بەربڵاوەکانی ئەندرۆید تەختە کلیلی کوردی تێیدا نیە و زۆر کات ئیشمان پێی ئەبێت یان لە کۆمیوتەرێکدا ئیشمان بە بە نوسینی کوردی هەیە بەڵام تەختەکلیلی کوردی تێیدا نیە ئەم سایتیە ئەم کارەی بۆ ئاسان کردوین کەزۆر تەختەکلیی تێدایە یەکێك لەوانە زمانی شیرینی کوردیە ئیتر نازام چ پیاو باشێك ئەم کارەی کردوە دەست خۆشی لێدەکەین
کار ئاسانی زۆر کردوە دەتوانیت ڕوونوسی(کۆپی) بکەیت یان بینێرێت بۆ گەڕانی گوگڵ و تویتەرو فەیسبوك
ئەم لینکەی خوارەوە تەختە کلیلی کوردیەکەیەتی
[url=http://gate2home.com/Kurdish-Keyboard]http://gate2home.com/Kurdish-Keyboard[/url]

ئەمەت تاقی کردۆتەوە کاکە توانا؟
http://www.chawg.org/kurdi-nus/

بەڵێ کاك هیوا تاقیم کردۆتەوە زۆریش ئیسفادەم لێکردوە
من مەبەستم ئەم تختە کلیلەیە نەك وەرگێڕ کاکە هیوا

من وامزانی:
۱. کیبۆردەکەی کوردئایتیگروپ بەکەڵکت نایەت
۲. وامزانی لەسەر ئاندرۆید بەکاری ئەبەیت
۳. وامزای ئاندرۆیدەکەشت شاشەکەی بچوکە
بۆیە لەو حاڵەتەدا پەڵک تەنها نوسینەکەت نیشان ئەدات و پێویست ناکا لەسەر شاشەکەت کیبۆردەکە ببینیت.
بەهەرحاڵ :)

.زۆر دەمێکە ئیش بە کیبۆردی کورئایتی گروپ ئەکەم زۆر لێی ڕازم هیچ مەبەستم ئەوە نیە کیبۆردەکەی ئێرە بەکەڵك نایەت بەڵکو زۆریش باشە
کوا کیبۆردی کوردی بۆ ئەندرۆید؟ نەم بینیوە تا ئێستە

https://play.google.com/store/apps/developer?id=Bardaqani

دەست خۆش کاك هیوا من تا ئێستا نەم زانی بوو بژیت

نازانم کاک توانا ئەو کیبۆردەی لە بەستەرەکەی یەکەمجاردا داتناوە چۆن بە دڵتە، خۆئەوە لە ئومەتی محەممەد ناچێت. کوا نە بزوێن لە ووشە جیادەبێتەوە و نە دەتوانی چەندین پیتی تری وەك ۆ ، ێ، ئ، ء ی لەناوەڕاستی وشەدا بەشێوەیەکی دروست پێبنووسیت. ئەمە وەک کیبۆردە سەقەتەکی ویندۆز هەشت وایە بێکەڵکە.
کیبۆردی تریش بۆ ئەندرۆید بەڕێوەن،دوو کۆمپانیا بەتەمان بەم نزیکانە کیبۆردی کوردی بەرهەمبهێنن. کیبۆردی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.klye.ime.latin&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwyLDEsImNvbS5rbHllLmltZS5sYXRpbiJd]MultiLanguage[/url] لە گوگڵ پلەیەرەوە دابگرە و زمانی کوردی هەڵبژێرە، سۆرانیش و لاتینیش.

زۆر سوپاس کاک توانا بۆ بابە‌تە‌کە‌تان و سە‌رجە‌م بەش داربووان. براکانم من پێویستم بە‌کیبۆردێکی کوردی هە‌یە‌ بۆ مۆبایلە‌کە‌م کە‌ لە‌جۆری ZTE balde و سیستمی ئە‌ندرۆیدی 2.3 ی لە‌سە‌رە‌. تە‌ختە‌ کلیکی فێرشنە‌کۆنە‌کە‌ی کورد ئایتی ئیش ناکات لای من (نازانم هۆکارچی یە‌) و فیرشنەنوێکە‌ی تەختە‌کلیکی کوردئایتیش ئە‌ڵێت ناگونجێت بۆ ئە‌و فێرشنی ئە‌ندرۆیدە‌ی سە‌ر مۆبایلە‌کە‌م ، تکایە‌ هاوکاریم بکە‌ن لە‌ جارە‌سە‌ری ئە‌و کێشە‌یە‌و هیوادارم رێگە‌جارە‌یە‌کی گونجاوم بۆ بدۆزنە‌وە‌ و زۆر پێویستم بە‌تە‌ختە‌کلیکی کوردی هە‌یە‌ بە‌تایبە‌ت ئە‌وە‌ی کورد ئایتی کە‌ جە‌ند ساڵێکە‌بە‌کاری دە‌هێنم لە‌ سە‌ر کۆمپیوتە‌رە‌کە‌م و راهاتووم لە‌گە‌ڵی داو هیچ کێشە‌م نیە‌ ، بۆیە‌ زۆر حە‌ز ئە‌کە‌م هە‌مان کی بۆردیش هە‌بێت لە‌ ناو مۆبایلە‌کە‌م دا......هاوکاریتان مایە‌ی رێزو پێزانینمە‌.

سڵاو کاک میر مەبەستت چی یە تەختە کلیلەکەی کورد ئایتی گروپ بۆ ئەندرۆید کارناکات؟ هەر کارناکات یان پیتەکان بەیەکەوە نانوسێن و نووسینەکە جوان دەرناکەوێت؟
ئەگەر ئەو کێشەیەی دواییان بێت ئەوە مەسەلە تەختەکلیلەکە نی یە مەسەلەکە ئەندرۆیدە، چونکە ئەندرۆیدی وەشانە کۆنەکان لە وەشانی 4.0.3 بەرەو خوار کوردی بەجوانی ناخوێننەوە چونکە فۆنتی کوردی لەسیستەمەکەدا نی یە. لە وەشانی 4 دا کە پێی دەوترێت ئایسکریم ساندویچ بەهەوڵی کورد ئایتی گروپ ئەندرۆید فۆنتی کوردی بۆ سیستەمەکەی زیادکرد. ئەم ئایسکریمە وەشانێکی نوێ یەو هێشتا هەموو جۆرە تەلەفۆنەکان نوێکردنەوەیان بۆ نەنێرراوە ئەوەی من ئاگام لێبێت تەنها مۆتۆرۆلا و [url=http://kurditgroup.org/node/14322]سامسۆنگ گاڵاکسی[/url] بەڕەسمی ئەم وەشانە نوێەیان ناردووە بۆ بەکارهێنەران. لەبەرئەوە جەنابت کە ZTE balde ت هەیە یان دەبێت چاوەڕێ بکەیت تا نوێکردنەوەی سیستەمەکەت پێدەگات یان ئەوەیە ئەگەر خۆت سەلیقەت هەبێ و حەزت لە یاریکردن بە سیستەمەکە هەبێت وەکو ئێمە دەتوانی سیستەمەکەت ڕووت بکەیت و ئەم ئایسکریمە حەسیری یە دابەزێنیت و کێشەی خوێندنەوە و نووسینی کوردیش چارەسەر بکەیت.
[url=http://kurditgroup.org/n/13327]لێرە[/url] ئەم کێشەیە ڕوونکراوەتەوەکاک بەردەقانی باسی فۆنتی کوردی کردووە و کاک جوتیار لە کۆمێنتێکی هەمان بابەتدا و [url=http://kurditgroup.org/n/13842]لێرەش[/url] باسی چۆنێتی ڕووتکردنی کردووە.

کاك حەمیدی خۆشەویست سوپاس بۆ ڕونکردنەوەکانت ببورن لە سەقەتی بابەتەکەم
بەڕێز میر وەك کاحەمید وتی چاوەڕێبکە تا ڤێرژنێکی نوێی بۆ دەنێردرێت یان root بکەو ڤێرژنی بەز بکەرەوە

کاک حە‌مید و کاکە‌ توانای خۆشە‌ویست زۆر سوپاس بۆ روون کردنە‌وە‌کە‌تان و وە‌ڵامە کانتان. برا بە‌رێزە‌کانم خۆزگە‌ ، زیاتر بۆتان روون ئە‌کردمە‌وە‌ کە‌ جۆن بتوانم root بکە‌م تاکو فێژنێ تە‌لە‌فوونە‌کە‌م بە‌رزبکە‌مە‌وە‌، لێم ببورن برایان من زۆر شارەزاییم نیە‌ لە‌م تە‌لە‌فوونە‌ نوێ یانە‌و بە‌تایبەت ئەندرۆیید ، خۆزگە بە‌ووردتر و هە‌نگاو بە‌هە‌نگاو جۆنیە‌تی ئەو کارە‌تان بۆ روون ئە‌کردمە‌وە‌ وە‌ هە‌روە‌ها لینکی پێویست بۆ داگرتنی فێژنە‌نوێ یە‌کە‌شتان بۆ دیاری ئە‌کردم...... من لێرە‌وە‌ پێشە‌کی کۆڵێک سوپاس و خۆشە‌ویستیم بۆ ئێوە‌و سە‌رجە‌م ئە‌ندامان و سە‌ردانی کە‌رانی کورد ئایتی هە‌یە‌....... جاوتان ماچ ئە‌کە‌م و هاوکاریتان مایە‌ی رێزو ستایشمان‌‌‌.

بەم بەرنامەیە بزانە ڕۆتی ئەکات
لینکی بەرنامەکە
[url=http://www.4shared.com/android/HvHnis8C/Universal_Androot_v161.htm]http://www.4shared.com/android/HvHnis8C/Universal_Androot_v161.htm[/url]
ڕونکردنەوە لە یوتوب
http://youtu.be/cw4G74nqJJw

کاک میر بەداخەوە من ناتوانم ڕووتکردنی ئەو جۆرە تەلەفۆنەی تۆ ڕوون بکەمەوە چونکە قەت نەم بینیوە. وەک من بزانم ڕووتکردن لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر دەگۆڕێت. بەڕای من چاوەڕێ ی وەشانی ڕەسمی بکەیت باشترە چونکە ئەم ڕووتکردنە گرنتی تێدانی یەو لەسەر مەسئولیەتی خۆتە، دەبێ تااقەتی باشت لەگەڵیدا هەبێت. ئەگەر هەر حەزبکەیت دەتوانی بچیتە ماڵپەڕی پەرەپێدەرانی سیستەمی ئەندرۆید کە ناویان xda-developers ە لەم[url=http://forum.xda-developers.com/forumdisplay.php?f=906] بەستەر[/url]ەوە هەموو شتێک تایبەت بە ZTE Blade ڕوونکراوەتەوە، ئایسکریم ساندویجیش هەر لەوێدا دەدۆزیتەوە.

زۆر سوپاس بە‌رێزان کاکە‌ تواناو کاکە‌ حە‌مید گیان ، هە‌روە‌ک دە‌فە‌رموون کە‌ رووتکردنە‌وە‌ شارە‌زایی و تاقە‌تی باشی دە‌وێت و من هە‌روە‌ک لە‌سە‌رە‌تادا ئاماژەم پێ دا کە‌ بە‌راستی شارە‌زاییم نیە‌ لە‌ مۆبایل داو بە‌تایبە‌ت لە‌م مۆبایلە‌ تازانە‌ ، بۆیە‌ هە‌روە‌ک کاکە‌ حە‌مید فە‌رموویە‌تی منیش جاوە‌رێ دە‌کە‌م تا وە‌شانی فە‌رمی دە‌کە‌م ، دووبارە‌ زۆر سوپاستان دە‌کە‌م بۆ وە‌ڵام و روونکردنە‌وە‌کانتان ، هە‌ربژین و جاوتان ماچ دە‌کە‌م.

منیش تەختەکلیلی کوردی سەرھێڵم بۆ ماڵپەڕەکەم داناوە بزانن جوانە؟
http://kurdpower.ir/keyboard/index.html

کوردپەوەر کاتێک بە تەختەکلیلەکەم دوو شت دەنووسم و پاشان دەمەوێت بە ماوسەکە کرتە لە دوگمەکان بکەم و تەختەکلیلەکەم بەکار نەهێنم، کار ناکات..

ڕاست دەکەی کاک ئاراس سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت

باشە ئێوە دەفەرموون کە گوایە فۆنتی کوردی لە سامسۆنگ گالاکسی کێشەی نییە
بەس من هەمە و کێشەشی هەیە پیتەکانی ێ نانووسێت بە پیتەکانی ترەوە