تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پەیجی کوردئایتی گرووپ لە فەیسبووک

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/02/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔31۔ )

سڵاو هاوڕێیان!
وابزانم هەموو ئاگادارنین کە[url=http://www.facebook.com/?ref=logo] کوردئایتی گرووپ لە فەیسبووک [/url]پەیجێکمان هەیە، کاک Safa DC سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام ئێستا بێ نازە، تکایە بۆچوون پێشنیارەکانتان بنووسن، چالاکی بکەینەوە یا ؟
[url=http://www.facebook.com/?ref=logo]بۆ لاپەڕەی کوردئایتی گرووپ لە فەیسبووک[/url]

[url=http://www.facebook.com/kurditgroup]http://www.facebook.com/kurditgroup[/url]
کاک Safa دەتوانێت خەڵکی تریش بکاتە بەڕێوەبەر، تا کەمێک دەسکاری بکەین.

کاک سەفین ئەوەی تۆ داتناوە ئەوە من بەڕێوەبەرم ،کاتی خۆی کە هەژمارەکەم ڕیپۆرت کرا و پەیجەکەش لادرا ،ئیتر لەم ماوەی پێشوو هەژمارەکەیان بۆ گەڕاندمەوە ،ئەوەی کە کاک Safa بەڕێوەبەرە ئەمەیە:
https://www.facebook.com/Kurditgroup1
جا سیفەتێک هەیە لە پەیجەکانی فەیسبووک کە دەتوانرێ دوو پەیجی هاوشێوە تێکهەڵکێش بکرێن ،من لەوەی یەکەم کاک زاندیم زیاد کرد وەکو ئەدمین. کاک Safa وەڵامێک ؟

بژین.

وا بە کاک سەفینم وت .

دەستخۆش کاک هەڵوی کورد@ مەبەستم تەنیا ئەوەیە ئەگەر تۆ یا کاک سەفین، سەرپەرشتی ئەم پەیجانە ئەکەن، ئەبێ بابەتەکانی ئێرە بگوازنەوە بۆ ئەوێ و ڕیگەش نەدەن گۆرانی داواکراو ببێتە پەیجی ڕێکلام بۆ خەڵکی تر ناوەکەش کورد ئایتی بێت.
پێم باشە دانەیەکیان بسڕینەوەو ئەوەی تریش ئەگەر ئێوە کاتتان هەبوو ئەوە زۆر چاکە، ئەگەریش نا لە کۆبونەوەی ئەم جارەیاندا ئەدمینێکی بۆ دەستنیشان ئەکەین ، کاتی زۆر ناوێت، رۆژانە ئەو چەند هەواڵ و بابەتانەی ئێرە لەوێ بڵاوبکرێنەوە.
سەرکەتوبن

كاك زەندی بەشكەم كاك بەردە زیادكراوەیێك دابنێت كە هەر كات بابەت دەنووسرێت خۆكارانە بلاو بێتە سەر تۆرەكان ئەمن بۆ مالپەرەكەم لە تویتێر وام كردوە زۆریش كارم پێی نیە خۆی دەراوت .

سڵاو...
ببورە بۆ درەنگ جواب دانەوەم دەمێکە ئاگام لێرە نییە.
کاک بڕوا وەختی خۆی دانەیەکی دروستکرد بەڵام هەژمارەکەی بلۆک کراو پەیجەکەش لەگەڵی، بۆیە منیش ئەوەی دووەمم دروست کرد کە یوسەر نەیمەکەی
[url=https://www.facebook.com/Kurditgroup1]Kurditgroup1[/url] یە. کاک زەندیشم بۆ کردووە بە ئەدمین کێی تر ئەیەوێت ڕیکوێستم بۆ بنێرێت با بیکەم، چونکە ڕاستی خۆم کاتی ئەوەندەم بەدەستەوە نییە، بەڵام تابی RSS م بۆ زیاد کردووە بەڵام نازانم کۆدەکەی بۆ دابنێم، یەکێک لە ئێوە بە شارەزایی خۆی دەتوانن تەرتیبی بکەن، ئەوکاتە پێویست ناکات کەس بابەت بڵاو بکاتەوە خۆکارانە بابەتەکانی ئێرە دەچنە ئەوێ.
کاک بڕوا ئەوەی من دروستم کردووە نزیکەی ١٠٠٠ ئەندامە، ئەوی تۆ ٥٠٠ دەبێت، گەر پێت خۆشە من دەیسڕمەوە یان برادەران بڕیار بدەن.
سوپاس بۆ کاک ئاکار کە ئاگاداری بابەتەکەی کردمەوە.
شادبن.
سەفین

دەستتان خۆش ،شتەکی باشە ئەمنیش حەز دەکەم لەوێ ئەو بابەتانەی ئامادە دەکرێ بەشێوەیەکی تایبەتی بلاو بکرێتەوە یاخود خۆمان بلاوی بکەینەوە ، گرنگییەکی تریش پەیجی دووەم ئەوەی ژمارەی برادەران نزیکەی 1000 ئەو باشترە و زۆرتریشە ، بەلام ئەوە سەیرم کرد زۆریك لە پەیامەکانی کراوەیە خەلک زۆری تێدا نووسیوە ، ئەدمینێك زیاد بکەن یاخود ، یانیش چەند ئەدمینێك بەتایبەتی خۆم ...!

من کێشەیەکم نییە ،کاک سەفین تۆ وەرە ببە ئەدمینی هەردووکی و ئەنجا دەتوانی Duplicate ـی بکەیت کە خاسیەتێکە لە پەیجەکانی فەیسبووک ،پەیجە ٥٠٠ کەسییەکە دەخەیتە ناو ١٠٠٠ کەسیەکەوە بەمەش تەنها هەوادارەکان دەگوازرێنەوە و یەک پەیج دەمێنێتەوە ،یانیش بە پێچەوانەوە ئەوەی ١٠٠٠ کەسییەکە بۆ ٥٠٠ کەسییەکە لەبەر ئەو پاشگری kurditgroup ـە .

ئینجا وەکو دەڵێن (هەرکەس لای خۆیەوە شەیری بکا) بۆ هاوڕێکانی.

پاشگری kurditgroup باشترە وابزانم و ئەوی تریان دابخرێت. دەستان خۆش

وەك کاکە کوردیش باسی کردووە ئەو پەیجەکان بکرێت بەیەك پەیج و دواتر هەندێکمان بابەتەکانی کوردئایتی لێوە شەیری و بلاو بکەینەوە ..

دەستتان خۆش، من ئەوەی لای خۆمم ناچالاک کرد.
شادبن.

RSS ـم زیادکرد بۆی ،کاک بەردەقانی ئایا info@kurditgroup.org چالاکە؟ یاخود کام ئیمەیڵ بۆ پەیوەندی ؟ :) بەنیازبووم هی خۆت دانێم.
وە ئەگەر سەیرێکی (دەربارە) ـەکە بکەن ،من هەر ئەوەی ئێرەم کۆپی کرد کە دانرابوو پێشتر. لۆگۆکەش کە لەوێ دانراوە هەر ئەوەیە کە کاتی خۆی من دروستم کردبوو ،جا کێ شتێکی جوانی لایە با داینێن.

بژین.

کاکە '' Kurdish EAgle '' دەست خۆش برام ، بەلام پێم باش نییە ئەو RSS راستەوخۆ خۆیی بابەتەکان بلاو بکاتەوە خۆمان بابەتەکان بەشێوەی وێنەو دانانی بابەتەکە بە کۆپی کراوی لە کوردئایتییەوە ببەین و لەویادا خۆمان بلاوی بکەینەوە باشتر واتە ئەوانەی کە ئەدمینن لە پەیجەکە بلاوی بکەنەوە زۆر چاکتر و باشتر بلاو دەکرێتەوە هەم نیشاندانیشی جوانتر ئەبێت لە کاتی کردنەوەی هۆمی فەیسبووك ...!

بژین ./

ئیتر چۆن دەفەرموون وای لێدەکەین :) کاک بەردە وەڵامێک.

وابزانم ئێستا فەیسبووک پشتیوانی بڵاوکردنەوەی خودکار ناکات. بەڵام دەکرێت لە تویتەرەوە بۆی بنێرین.
ئیمێلێکم بۆ کاک هەڵۆ و زەندی ناردبوو لەم بارەیەوە

دەستانخۆش ، کەواتە کاک هەڵۆ ، ئەو لۆگۆیە دابنێ کاک بەردەقانی بۆمانی ناردبوو.

پشتیوانی دەکات کاک سەفین ،نەرمەواڵەیەک هەیە کە RSS تۆماردەکات .ئێستا کە دامناوە بێ کێشە کار دەکات.
وەڵامیشم نارد بۆ ئیمەیڵەکە ،دەستخۆش و بژین.

هەر کەسەو لای خۆی پەیجەکە بڵاو بکاتەوە و ئەوەی کە پەیجی تری هەیە لەوێش دەردی ئەڵێن ڕیکلامی بۆ بکەنو بیناسێنن وەک من چۆن [url=http://goo.gl/IWdhZ]لێـــرە[/url] ناساندوومە.

دەستان خۆش ، ئەوە ئەمنیش ناساندم

دەستان خۆش ، ئەوە ئەمنیش لێرەوە رێکلامەکم لەبۆ کرد https://www.facebook.com/all.about.pc.and.net

کاک زاندیش بە دەستە ڕەنگینەکەی بیکات بە هەواڵێک زۆر خاس دەبێ ،یان هەر برادەرێکی تر. من خۆم نازانم ئەو جۆرە هەواڵانە بنووسم :(

ئەمیش باشە بیکەن بە هەوالێک بە ئەمرۆ جێگەی خزمەتەکەیی تورك و فەیس بگرێتەوە..

[url=u/kurdish-eagle]Kurdish EAgleئەهو نەرمەواڵەیە کامەیە کە ئەو کارەی تۆ دەڵیی RSSتۆمار دەکات بێ کێشە
[/url]

https://apps.facebook.com/rssgraffiti/ فەرموو کاک ڕەوەند
،ئێستا بە دیزاینی نوێوە کوردئایتیگرووپ بەردەستە :) ،وە خێرخوازێکیش بەڵکو دیزاینی ئەو کەڤەرەمان بۆ بکا .

منیش ڕیكلامم بۆ كرد كە 5000 هاوڕێم هەیە ئحم ئحم ببورن ئەمەی خوارەوە لینكی پڕۆفایلەكەمە
http://www.facebook.com/profile.php?id=100002592341979

کاک Kurdish EAgle
ئەرێدەتوانى پێمتن بڵێی چۆن RSSەکەت چاکرد منیش دەمەوێ بۆ پەیجى سایتێک داینێم.
گەر نا دەت کەمە بەڕێوبەر گەر بتوانى خۆت بۆم چابکەى.
لینکى پەیج : http://www.facebook.com/pages/mndalkcom/393167494030598

کاکی من ئەمە نەرمەواڵەیە بکەرەوە https://apps.facebook.com/rssgraffiti
بۆشاییەکان پڕ بکەوە، بۆ نموونە داوای Feed URL واتا بەستەری RSS ـی ماڵپەرەکەت، کە هی کوردئایتیگرووپ بریتییە لە http://kurditgroup.org/rss تۆش هی خۆت بنووسە لە خانەکە، ئەنجا بۆشاییەکانی تریش پڕ بکەوە و چالاکی بکە و وەسەلام :)

هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزمان بێت ١٠٠٠ هەوادارمان تێپەڕاند :)

دەستخۆش كاك هەڵۆ بە سوود بوو.
پیرۆز بێت براستی كارێكی زۆر باش بوو .

زور سووباس