تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ و ریکلامی تەلەفۆن

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

 

لە هەواڵێکی زۆر سەیردا، گووگڵ بەنیازە، داوای موڵکییەتی داهێنانی ریکلام بۆ تەلەفۆن بکات. تەنها ئەم داواکارییەی گووگڵ، ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان نەشبێتە ڕاستی، هەنگاوێکە لەوانەیە ببێتە هۆی داڕووخانی ئەم زەبەلاحە "زۆر ڕا لەخۆیە".
کاتێک بە ئەندرۆیدە نازدارەکەت کە بە چاڤای سەقەت داڕێژراوە، تەلەفۆن لەگەڵ‌ هاوڕێیەکت دەکەیت، تەلەفۆنەکەت گوێ لە دەنگی پشتەوەی قسەکان دەگرێت، ئەگەر دەنگی باران هات، ئەوا دوای داخستنی هێڵ، تەلەفۆنەکەت ڕاستەوخۆ ریکلامی چەترت بۆ دەنێرێت. ئەگەر لە حەمامیش بوویت، ئەوا ریکلامی سابوونی بۆنخۆشت بۆ دەنێرێت و بەم شێوەیە. گوایە ئەمان گوێ لە قسەکان ناگرن و تەنها دەنگەکانی پشتەوە گرنگن.

هەر ئەوەندە ماوە، ئەگەر لە ماڵەوە بە تەنها دانیشتبیت و بڵێیت "ئاخ کە پشتم دێشێت"، لە پڕ دوو دەلاک لەبەر دەرگا ئامادەبن بۆ پشت شێلان.
هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە فەردە.

بۆچوونەکان

هههههه . دەستخۆش كاك بەردەی بەرێز وەڵاهی فكرێكی زۆڵانەیە . هەر بۆی نەكات باشە !

دەستت خۆش ڕاستی جێگای سەرسورمانە هەرچەندە بیرۆکەکە لە جۆرە چاودێری کردنێکەوە هاتووە ئەگینا مەحاڵە کاری لەو جۆرە..

دەست خۆش کاک بەردە هەموشتێک بە خوێ خوێش بە فەردە
وەک من لە هەواڵەکە تێگەشتبێتم ئاوا دەڵێت گۆگڵ توانی داهێنانی ریکلام بەدەست بێنێت
پاشان داهێنانەکە بۆسەر مۆبایل و تاب و تابلێت و کۆمپیوتەریشە دەڵێت پشت بەو دەنگانە دەبەستێت کە لای تۆوە بۆی دەڕوات وە وە بەو ئاو هەواوی دەورت لە گەرمی و ڕوناکی هەواو بەو کەلیمانەش کە تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت بۆ نمونە
کاتێک تۆ لە جێگەیەکیت یاری لێیە لە گۆگڵ دا بۆ ناوی نزیک ترین چێشت خانە دەگەڕێت ئەوا ڕیکلامی ئەو یاریەت بۆ دەنێرێت کە لە ڕێگەی تۆوە بەدەنگ پێی دەگات

سلاو هاورێیان ئرێ من خوێنەرێکی باشی کورد ئایتی گروپ بە باشترین هەنگاوی دائەنێم لە کورد کە کرابێت پرسیارەکم هەبوو لە ئێوەی خۆشەویست ئایا ئێوە یان لە هەموو کۆمپانیاکانی ئایتی جیهان زەخمترن تخوا ئەمەوێ وەڵام وەرگرم چونکە ئەوەی ئخوێنمەوە لێرە مایکرۆسۆفت هیچ نیە و سەقەتە و نازانم چی وتم لەوانەیە ئەمانە حەزیان بە ئەندرۆید بێت ئەوە نوسراوە جاڤای سەقەت ونازانم چی رۆژێکە شتێکم خوێندەوە لەسەر ئایفۆن وا تێگەیشتم راتان لەویش نەبێت ئێستا ئەگەر ئێوە ئۆپەرێتینگ سیستەمێکی تایبەت بە خۆتان هەیە تکایە پێم بلێن با بەکاری بێنم یان کامتان پێ باشترینە

بەڕێز کارێز، هیوادارم هەر خوێنەرمان بیت.

ئێمە نە زەخمین و نە زەخمتریش، تەنها ئەو شتەی ئێرە، لەوانەیە، لە شوێنی تر جیابکاتەوە کە دەزانین باس لە چی دەکەین. جێگای شانازیشە کە ئێمەی کوردیش بۆمان هەیە و لە تواناماندایە ڕەخنە لە جیهان بگرین. زۆرینەی ماڵپەڕە کوردییەکان کە باس لە بابەتێک دەکەن، نووسەر خۆشی نازانێت باس لە چی دەکات. خۆشتان دەزانن، شتێک نییە لە جیهانی کۆمپیوتەر باشترین بێت.

ڕەخنەکەش دەربارەی سیستمی کارگێڕی ئەندرۆید نەبوو، ڕەخنەکە لەسەر چاڤا بوو. سەیری ئەم نوکتەیە بکە:
If Java had true garbage collection, most programs would delete themselves upon execution.

دەسخۆش

دەست خۆش کاك بەردە بۆ ئەم هەواڵە
کورد ئایتی گروپ ئۆپۆزسیۆنی ئایتی کوردیە

کاکە بەردە دەست خۆش.
now take it easy on Java at least it empowers your phone:)
نوکتە/خاڵەکەی گاربج کۆلێکتەر وایە، بەڵام وابزانم دالڤیک تۆزێک باشترە نا؟
http://www.ctoedge.com/content/how-dalvik-virtual-machine-works-google-android
لینکێکی خێرا.

سڵاو کاک بەردەقانی ئەتوانیت رونی کەیتەوە کە مەبستت چیە لە حامام بیت سابونی بۆن خۆشت بۆ دەنێرێت تێناگەم؟

هههههههههه شتێکی نایابە ئەگەر سابونەکە دۆڤە ئەلمانییەکە بێت بۆ حەمام زۆر نایابە ، بژیت کاک بەردە هههه

دەستخۆش کاک بەردە بۆ ئەم هەواڵە،
بەڵێ ئەندرۆید نازدارە وە یەکێکە لە سیستەمە هەرە باشەکانی ئەمڕۆ بەڵام نا بۆ ئەم هەنگاوەی گوگڵ.

کاکە بەردە زۆر سوپاست ئەکەم بە دڵنیایەوە باوەرە بکە زۆر زۆر بە گرنگییەوە کۆمێنتەکانیش ئەخوێنمەوە بۆ ئەوەی بزانم خەلکی چیان پێباشە بەڵام ئەوەی تێبینیم کرد رەخنە لە هەمووی بە تایبەتی مایکرۆسۆفت راستە مایکرۆسۆفت لە دواوەی هەموویانە ئێستا بەڵام نابێت لەبیر کەین کۆمپانیایەکی زۆرگەوەرەیە SDK زۆر بەهێزی هەیە هەر جوانە جارو بار باسی باشیەکانیشی بکەین هەرخۆشە وایە؟ بەڵام ئەوەی من لە ئێوە تێگەیشتبووم زۆرتر پالپشتی ئەندرۆید و لینۆکس دەکەن کە بنچیەیان جاڤایە لەگەل ئای ئۆئێس کە بنچینەی objective C یە هەر بۆیە کە خوێندمەوە نوسرابوو جاڤای سەقەت ئیتر شکم بۆ دروست بوو وتم لەوانیە ئەمانە شتێکتر بەکار بێنن با بە ئێمەشی بلێن بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەین زۆر زۆر سوپاس

کاک کارێز،
گرنگ نییە خەڵک چی بەکاردێنێت. گرنگ ئەوەیە بۆ خۆت چی گرنگە و کام وەشان و کام نەرمەکاڵا و کام زمانی پرۆگرامکردن، دەتوانن بێ-کێشە کاروباری بەڕێزتان ببەن بەڕێوە. دەکرێت ویندۆز بێت. ئەگەر بیل گەیتس نەبوایە لەوانەیە کۆمپیوتەری ماڵەوەش نەدەگەیشتە ئەم ئاستەی ئەمڕۆ.

زیاتری ڕەخنە لەسەر شێوازی مۆنۆپۆلی کردنی جیهانە، ئەگەر گووگڵ بێت یان مایکرۆسۆفت یان سێو یان هەر کەسێکی تر.

چاڤا بنچینەی لینوکس نییە تەنها ئەو زمانەیە کە پرۆگرامەکانی ئەندۆریدییان پێ‌نووسراوە. ڕەخنەی سەقەتی چاڤاش بابەتێکی زۆر دوور و درێژە، دەتوانیت سەیری ئەم بەستەرە بکەیت:
http://www.ski-epic.com/randomstorage/javacritique.html

لەوانەیە چاڤا باش بێت بۆ فێرکردنی پرۆگرامکردن لە زانکۆکان.

دەستت خۆش من لەسەر دۆت نێت کارئەکەم من تا ئێستا لێی تێگەیشتبووم کە جاڤا بە هێزترە لە #c و VB لە زۆر شوێن خوێندمەتەوە کە جاڤا زۆرترین دیڤلۆپەری هەیە ئیتر نازانم سەرمان لێ شێواوە