تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

لومیا ٩٠٠ی نۆكیا بە نرخی ٩٩ دۆلار

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

Lumia ٨٠٠ تەلەفۆنێكی جوان و رێك پێكە بەڵام نرخە گرانەکەی، ٨٠٠ دۆلار، بۆتە هۆی نەکڕینی، بەتایبەت كە سیستەمی كارپێكردنیشی ویندۆز فۆنە . دوای ماوەیەک Lumia ٩٠٠ نوكیا کەوتە بازاڕەکانەوە كە لە بەرەی چوارەمی LTE پاڵپشتی دەكات و بۆ ڕاژەکاری AT&T دێتە نێو بازار. چەند كاتژمێرێک لەمەوبەر نرخی ئەم بەرهەمە نوێیە بڵاوكرایەوە بە ٩٩ $ كە دەبێتە هۆكارێك بۆ فرۆشتنی زۆری ئەم تەلەفۆنە . كرینی ئەم تەلەفۆنەیش گرێبەسێكی ٢ ساڵەی ئەم ڕاژەکارەی هەیە. ئەم نرخە كە لە جیهان تایبەتە ئەتوانێت چاوەڕوانی كەم بوونەوەیشی بین .
تكایە بەرنامەی "showtek" ،كاتێك لێرە وتارێك هەڵدەگری تەنانەت كرداری رەستەكان مەگۆڕە ناوێك لەم ماڵپەڕەیش بوە.

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاک قەزوان، بەرنامەی شۆتێك پەیوەندی بەم هەواڵەوە چییە؟

دەست خۆش بەڵام من لەم 99 دۆلارە ناگەم ئایا ئەمانە هەمووی Unlock کراون؟ یان هەر بۆ AT&T?، کاک سەفیین پێم وابێ مەبەستی شۆو تێکی کوردساتە هەواڵ دەبەن لێرە و ئاماژە نادەن بە سەرچاەوە .

بژین،

کاک قەزوان هەر شتێک ویندۆسی لەسەر بێت ئەوا بیزانە لە 300 بەرەو سەرەوەیە بەڵام نازانم ئەو 99 دۆلارە چ سیستەمێکی لەسەرە سوپاس

شۆتێک چی پەیوەندی هەیە ههههههههههه ، بەڵام دڵنەوایی نییە چونکە ویندۆس فۆنە ...!

دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ئەم هەواڵە.
99$وگرێبەستی دوو ساڵ، بەهیچ شێوەیەک ئەم نرخە هەرزان نییە. بەڵکو زۆر گرانیشە. چونکە لەو گرێبەستە ڕەنگە مانگانە پارەیەکی زۆر بدەیت کە کۆی گشتی نرخەکە زۆر گران بوەستێت لەسەر کڕیار. ئینجا وەرە تاقەتت هەبێت دوو ساڵ ویندۆز فۆنێکیشت پێبێت.

كاك بەردەی بەرێز مەبست بۆچوونی كاك جوتیارە ، كاك جوتیار خۆشەویست وڵاهی بۆ Unlock نازانم ! دەترسم وەك ئەپەكەی لێبێت !:)
كاك رەوندی بەرێز كێبەركێی ئۆپراتۆرەكان لە وەڵاتە ئەمریكی وئەوروپی زۆر گەرمە جا مایكرۆسۆفتیش گەرەكیەتی سیستمی ویندۆز فۆنەكی لە ئەندرۆید بەكارهێنەری زۆرتر بێت ،یارمەتی ئەم پڵانە بەم نرخە دەدات .
كاك كاروانی ئازیز لەمن دەپرسی موبایل بۆ كابرای رۆژ هەڵات هەر نابێت ئەمن مامەیێكم هەیە كاتێك بە موبایل قسە ئەكات لە بەغدا دەنگی دەبیستی خوا عافو بكات وائەزانێت لای مەڕو مانگایە .
كاك تێكۆشەری ئازیز بۆ نموونە لە فینلاند بە نرخی مانگانا ٢٠ یۆرۆ ئایفۆنێكی ٤s -١٦ گیگت پێدەدەن لەگەڵ ئەنترنێتێكی ٥١٢ بێسنور ( بە قسەی هاورێیێكم )
جا لە ئەم كاوڵبوەی ئێمە : تەڵەفۆنەكە لە چین دێت بە نرخی ٢ برانبر ،ئەگەر بیدزن بكەویتە شوێنی ئەزانی سیمكارتەكەت بە ناوی ٢٠٠ كەسی تر تۆمار بوە،ئەنترنێت هەر باسی مەكە كە بێ سنوور نیە !