كێشەیێك لە ماڵپەرەكەم
نزیكەی ٥ مانگێگ دەبێت كە هۆستێك و دۆمینێكم كڕی بەم ناوە www.kurdtor.ir . خاوەن هاست (بەرێوەبەری سێرڤێر )هۆستی گۆرا بە هۆستی "القدیر "-بە واتەیێك لە غدیر كردی بە قدیر - ئینجا تا ئێستا هەم ئاماری ماڵپەرەكەم تەواو دێتە خوار یانی لە ٢٥ هەزار دێتە سەر ١٨ هەزار و رەنكی ئەڵێكسایش لە ٣٠ ملیۆن دێتە سەر ١٠ ملێۆن . پرسیارم كرد لە بەرێوەبەر وتی دەبێ هۆستی داگرتن وەر بگری ئەمنیش گوتم كە ماڵپەرەكەی من بۆشایی بێ سنوورە ، بۆ داگرتنیش نیە بلكۆ ئاڵشتی بەستر هەیە بۆ داگرتن ، ... تا ئێستا ئەمە ٤_رەمین بارە هەژمارەكەم دادەخرێت نازانم كێشەكە بۆ كام لایانە ؟
[b]This Account Has Been Suspended[/b]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
وێبهۆست ڵاپەرەکەی داخستووه و هۆیەکانی لەوانەیه یەکێ لەوانه بێ:
-یاسای کەڵک وەرگرتن پێشیل کراوه
-ماڵپەڕ زیاتر لەو ئەژمارەی که دیاریکراوه میوانی هەبووه، سەردانی لێکرابێ
-ڕادەی پەیوەندی ماڵپەڕ لەوەی که دیاریکراه تێپەڕیوه
-کرێکەی نەدراوه
هەرچی بی کێشەکه له وێبهۆستەوەیه و ئەوەی دەیدات ئاگاداره
ئەوە لەگەل ئەو باسی بکەی بێهترە .
یەک جار ئەم سەر ئێشەیە لە کۆڵ خۆت کەرەوەوە و بیگوازەوە ICDsoft .
من کە بە پێی کات سەردانی ماڵپەڕی تۆم کردووە و چەندین کتێبم داگرتووە ، هیوای بەردەوامی !
باشە کاکە قەزوان ئەی نەمکردی بە ئەدمین لە سێرڤەرەکەی خۆم ئەی نەمگووت بەئارەزووی خۆت سوودی لێوەرگرە. ئێ براکەم بۆ ماڵپەڕەکەت ناخەیتە سەر سێرڤەرەکەی زادی زانست؟! مەترسە لێرە نەڕژێمی ئاخوندی هەیە سانسۆرمان بکات و نە منیش مەلا کرێکارم تا نەرویج بمدات بە دادگا :)
کاکە قەزوان کێشە نی یە چارەسەری نەبێت. ئەگەر زەرەریشت لێدام زەرەرەکەت پێناژمێرم مەترسە :)