تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

بەکوردیکردنی دروپاڵ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/10/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔21۔ )

 

دروپاڵ یەکێکە لە سیستمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک کە پەرپرسیارە لە هەڵسووڕاندنی ژمارەیەکی زۆری ماڵپەڕەکانی جیهان.
شایانی باسە کە ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ پشت بەم سیستمە دەبستێت.
http://localize.drupal.org/translate/languages/ku

بۆچوونەکان

کاک سەفیین دەنگوباس ئەمە چیە؟؟

بژین،

وەڵا کاکە جوتیار گیان وابزانم ۳۸٠ پێشنیاری منی لایە لە ساڵی لافاوەکەوە مەجالی نەبوە بڵێ ok بۆ ئەوەی منیش بەردەوام بم لە وەرگێڕانەکانم...باقی والسلام

Soon I promise. Soon means asap
I hope you could see my schedule

هههه کێشە نیە کاک هیوا ئەوە لە جارەکەی تریش وابوو کەلەسەر سێرڤەری دەنگوباس بوو ، گرنگ ئەنجامەکەی ببینین.
وەڵا ئێمەش ئەوەمان دەوی کاک سەفین .

بژین،

کاکە بەخوا نامەوێت scheduleەکەت ببینم..دڵنیابە تێ ئەگەم

سڵاو بەڕێزان من ویستم لە پرۆژەی وەرگێڕانەکەدا خۆم ناونووس بکەم، بەڵام دەبێ گرووپەزمانێ هەڵبژێرم، لەناو گرووپەکانیشدا ناوی زمانی کوردی نییە، ئێوە بۆ چارەسەریی ئەوە چیتان کردووە؟

چۆن تیای نیە کاک دیاکۆ؟
ئەمە ئەو گروپەیە http://localize.drupal.org/translate/languages/ku

بژین،

پێش وەرگێڕانکردن، Drupal core هەڵبژێرە لەگەڵ نوێترین وەشان. چونکە وەرگێڕانی ناوکەی دروپاڵ زۆر گرنگترە لە وەرگێڕانی مۆدیولەکان.

کەوتینەوە جوڵە شوکور؟ کاکە بەردەقانی second adminێک دیاری بکە لە کۆبونەوەکەی شەممە. بە تۆ ناکرێ بەتەنها، یان بەڵکوو هەڵمەتێکی بۆ بکەین.

سڵاو!
کاك هیوا پێش مانگك لەمەوپێش هاواری بەگەرخستنەوەی پڕۆژەکەی کرد و پێشنیاری دیاریکردنی بەڕێوەبەرێکی تری کرد. منیش ئەوە نزیکەی سێ چوار هەفتە ئەبێت 50 تا 60 وەرگێڕانم ناردووە بۆ پێداچوونەوە بەس هێشتا هەر بۆخۆیان لەوناوە ئەیخولێننەوە. نازانم بەنیازین هیچ هەنگاوێك بنێین یان هەر بەچەقیوی ئەمێنینەوە؟!!!!
بژین

کاک حمید، لە کۆبونەوەکە بە حاڵێک شتێک کرا بە شتێک.. باوەڕکە ئەبێ وەک من ۹ ساڵ لەگەڵ هاوڕێیان بیت تا بزانی لێر کات زێڕ نیە بەڵکە یۆرانیۆمە!

سلاو هاورێیان من ئەندامی نوێم ببورن لە هەر کەموو کورتیەک لەبەر ئەوەی شارەزاییم نیە
داواکاریەکم هەیە دەتوانن فەرهەنگکی ئیتالی بۆ کوردی بۆم پەی دابکەن زۆر سوپاستاندەکەم

كاك تاوا لە وەرگێری گوگل و فەرهەنگی كراوە سۆدبگرە باشترە بەم جۆرە :
كوردی بكە بە ئینگلیزی ئینجا ئینگلیزی بكە بە ئیتالی (دوو تەبی بۆ باز بكە كارەكەت شادە دەبێتەوە )

زۆر سوپاست دەکەم کاکە قێزوان ...من زۆر هەولم داوە ....بەلام باشنازانم بەکاری بێنم وەرگێری گوگل و فەرهەنگی
من مەبەستم زمانی ئیتالی بو وەر گێری کوردی

سەردانی ئەم لینكە بكە :زمانی لای چەپ ئیتالی -زمانی لای راست ئینگلیزی هەڵبژێرە :
[url=http://translate.google.com/?hl=en&tab=wT]http://translate.google.com/?hl=en&tab=wT[/url]
یەكەم : وەشەی ئیتالی بكە بە ئینگلیزی
برۆ نێوان فەرهەنگی كراوە : وەشەی ئینگلیزی بكە بە كوردی (خۆ كێو هەڵناكەنی )
بۆ وێنە :
Giudice (ئیتالی) دەكەی بە ئینگلیزی (judge) ئینجا لە فەرهەنگی كراوە بشوێنی وەشی كوردی ئەگەرێی لە ئینگلیزی بۆ كوردی[url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/judge] دادوەر- قازی -حاکم[/url]

باشە زۆر سوپاس دەستت خۆش بێت ................ بەلام کێو بە ئافرەت هەل ناکە نێت ههههههههههههههه

لەوانەیە وەرگێڕی راستەخۆت دەست نەکەوێت ئیتاڵی بکا بە کوردی، هەوڵ بدە بیکەیت بە ئینگلیزی پاشان بە کوردی.
لەم ڕۆژانەدا بیستم کە نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیتالیا کۆمەڵێک بەڵگەنامە و ڕوونکردنەی بە ئیتاڵی و بە کوردی داناوە، بەڵکو لە ماڵپەڕی ئەوان سوود وەربگریت.
لێرەش زمانی ئیتاڵی هەیە http://www.eferheng.com/

" بەلام کێو بە ئافرەت هەل ناکە نێت ههههههههههههههه"
ڕا نەهاتوین ئافرەتێک پرسیارمان لێ بکات :) بەخێر بێت تاڤا خان.

هههههههههه سوپاستان دەکەم
سوپاست دەکەم کاکە هیوا

Скачать игры для nokia n97 программы на любой вкус от него пахнуло жаром кухни.

سکریپتێکى زۆر جوانە بەڵأم چۆن ڕووکارى دەستکارى بکەم بۆ کوردى