تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ناساندنی بەشەكانی تاتەبژمێری ئەپڵ(لێكدانەوە)

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/19

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Qk62lhpMtSXPxMhT.medium%20.jpg[/img]
[b]پێشەكی :[/b]
تا ئێستە [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/gadget]گەجێتێكتان[/url] باز كردوە؟ ناوەكەتان دیتوە ؟ زۆر یەك لە گەجێتەكان بە ئاسانی دكرێنەوە و زۆریشیان كاتێك بیكەیتەوە دەبێ فاتێحای بۆ بخوێنیت ؟ بەتایبەت ئایپەدە تازەكانیە نێو بازار ،كە هەر باسی مەكە بەڵام خۆ مرۆڤەكە دست نەوێستاوە .ماڵپەڕی ifixit ئەم كارەی كردوە و پێمان دەڵێت لە نێوان تاتەبژمێرەكان چ باسە !
خاڵ : كاكە چەقۆ هەڵنەگری خۆت كەی بە ئەندازیار و تاقی بكەیتەوە مەگر ئەوە كە تاتەبژمێرەكەت لە كار كەوتبێت . بەڵام ئەگەر پارەكە زۆرە ئەوە خۆت دەزانی
[b]ناوەرۆك :[/b]
ئامێرە پێویستیەكان بۆ كردنەوەی تاتەبژمێر :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/6kgGQOlLWZnC1iba.medium%20.jpg[/img]
كردنەوەی ئایپەد ئاسان نیە و بەرێز جۆبزی خوا لێخۆش بوویش تا مرد گوتی وای دروست بكەن كە كەس بۆی باز نەبێت تەنانەت خویشمان و بۆكانیەكان ! جا ئەگەر باور بە ئەم قسە ناكەی بەردەوام بمە لە خوێندنەوە !
لەیەكبوونەوەی شوشە و پیشانگەری تاتەبژمێر :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/aQqbTUAsQDTCggWD.medium%20.jpg[/img]
سەرەتا چاوی لێدەكەی هیچ پێچێك نابینی. دەبێ بە گەرما و چەند ئامێری جیاواز چسبی شوشەكە شڵ بكەیتەوە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/IU6owhkaVXCfJ4PY.medium%20.jpg[/img]
كاتێك دەبینی بە چسب شیشەكەیان بە تاتەبژمێرەكە لكاندبێت براستی بۆ بەكارهێنەرانی كردنەوەی ئاسایی نیە و زۆریش دژوارە و هیچ رێگایێكتان بۆ چوونەژۆری تاتەبژمێرەكە نیە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Rh4BXqfHdbPCXIBZ.medium%20.jpg[/img]
بۆ جیاكردنی مۆنیتۆرەكەی دەبێ لە ئامێری ساكشێنی تایبەت كڵك وەر بگرن .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/kPyJEHj1BM4DqlKB.medium%20.jpg[/img]
دوای ئەم كارانەی سەرۆ ئێستا دەگەیی بە پێچەكان كە بازی كەی ئەویش .دەنگی شكاندنی پیكشێلی شوشەكە دێتە گوێیت .(قرچ قرچ قرچ ) جا ئێستا كاتێك پێچ باز بوو بە ژمارەی مۆنیتۆرەكە دەزانین كە ئەمە سامسۆنگ بۆ ئەپلی دروستكردوە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/kGSksJ1WmOyvZLBe.medium%20.jpg[/img]
ئەمە بۆردی ئەسڵی تاتەبژمێرەكەیە كە گشتی شتەكان لێرەن یانی مێشكی لەیەكدانەوەی فەرمانەكانی ئێمە !
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/ZbNee2xS1wEIbaBt.medium%20.jpg[/img]
لە سەر بۆردی ئەسڵی چیپی زۆری تێدایە بۆ وێنە :هێمای نارنجی چیپ Broadcom بۆ وای- فای و بلوتووس ، هێمای زەرد بۆ ١ گیگ DRAM نیشان دەدات.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/ThrO6wQkHXbmuGsT.medium%20.jpg[/img]
هەروەها لە پشتی بۆردەكە A5X دەبینین و بەشی شینیش مۆدێمی 3G و 4G دامەزراوە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/i6ZlJCQfdaHyktRY.medium%20.jpg[/img]
كاتێك كە رێكخراوە لا دەبەین سەرپۆشێك دەبینین كە كاری سارد كردنی رێكخراوە یان پرۆسێسۆرە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/T2lRfNdWeOQJMPQ1.medium%20.jpg[/img]
ئەمەیش بەرێز باتری كە لە گشتی ئامێرەكانی تاتەبژمێرەكمان گەورەترن بەتایبەت لە تاتەبژمێری نوێكان بۆ پاڵپشتی لە مۆنیتۆر و رێكخراوە دەبێ قەبارەی زۆرتر بێت كە ١٠ كاتژمێر بتوانێت شارژ رابگرێت .لە تاتەبژمێركانی نوێ تا ٧٠٪ گەورەتر بوەتەوە .(گاڵتەی پێناكرێت)
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/eyLICksCtBhxqKIJ.medium%20.jpg[/img]
ئەمەیش لەشی بێ گیانی تاتەبژمێرەكە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/1gqTHkNAKxYEkZDx.medium%20.jpg[/img]
هێدفۆن وئانتینی وایرلێسی تاتەبژمێرەكەیش لە سەر بۆردێكی جیاواز لە سووچێك دانراون
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/NeBSMpHLhWQJYRKr.medium%20.jpg[/img]
ئەمەیش دوكمەكانی چوارچێوەی تاتەبژمێرەكە .
وێنەی خوارۆ گشتی بەشەكانی تاتەبژمێرەكە نیشان دەدات بۆ زانیاری زۆرتر سەردانی ماڵپەری فەرمی بكەن.
[b]نەورۆزیش پیرۆز بێت بە هیوای سالێكی خۆش پر لە سەركەوتۆیی.[/b]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/5VZLEaG1s1p62ctH.medium%20.jpg[/img]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان بۆ ئەو هەموو کاتەی دەیبەخشی بەخوێنەرانی کوردئایتی.
سەرکەوتوبیت براگیان

كاك زەندی خۆشەویست و ئازیز بە واتەی فارسەكان "وظیفەی شرعی و قانونی-ه " هیوادارم بە سوود بێت ئێوە بەمبوورن كە لە گەڵ كوردی نوسینەكەم ئەتانخەمە زەحمەت.ساڵی نوێ لێتان پیرۆز بێت. سالێك پر لە خۆشی

دەستەکانت نەڕزن کاک قەزوان

سوپاس‌و دەستت خۆش قەزوانی بەڕێز
منیش هەر وەک کاک زەندی بەڕێز بەڕاستی بیرم لەوه کردبۆوه که کاکه قەزوان زەحمەت دەکێشێ‌و بەشێکی باش له کاتی خۆی بۆ ئەم ماڵپەڕه تەرخان دەکا
هەندێ جار که بابەتێکی باش‌و بە کەڵکم له ماڵپەڕە‌ ناسراوەکانی دیکە وەبەرچاو دەکەوی لای خۆم ڕایدەگەرم بەو ئاواتە‌ی که کاتێکم دەست بکەوێ تا وەریگێڕمە سەر زمانی کوردی و لێره کەڵکی لێ‌وەربگرێ، بەڵام بەداخەوه کێشەکه هەر نەبوونی کاته.
دیاره ئەوەنده گرانن که بێگومان کەم کەس دەوێری ئەم کاره دەگەڵ ئای‌پەدی خۆی بکا!
کارێکی جوان بوو، بەڵام من تێنەگەییشتم مەبەست له «ڕێکخراوه» چییه؟

كاك بەردە سپاس ، دەستخۆش بۆ دوكمەی هاوبەشی گوگل + لە پێپەڕ ، ئەمن ئێستا بینیم) كاك شاودێر سپاس بۆ ئێوەی بەرێزیش وەڵا ئەوە رێكخەرە كە وا هات بە نووسین بەشكەم دروستیبكەن! لە سەرچاوەش زۆر بە پێشكەوتوو تر باسی لێكراوە ٤ پەرەی بوو كە من كردم بە ١ پەڕە .كاك ئاراسی بەرێز حاڵی من دەزانێت .بەڵام زۆر كەس هەیە وەك جەنابتان كوردیێكی باش دەزانن و پێنوسێكی باشتان هەیە ! سەرم سووردەمێنێت بۆ نانوسن ! راستە لای ئێمە گشتی بێكارن.بەڵام زۆر لەو بێكارانە كاتیان هەر لە بێكاری بە فیرۆ دەدەن.كاك شاودێری خۆشەویست ئێمەی كورد زۆر كەم زەحمەت دەكێشین . نازانم شایەد هەر لە بنەرەت فێر نەبووین هەوڵ بدەین.مەبەستم ئێوەی ئازیز نیە.ئەمن یاسام خوێندوە بەڵام خۆ نیوەی كوردستان كۆمپیوتر دەزانێت و ئەندازیاری كۆمپیوترە، كوا ؟ بە ئاوات بووم كە ئەم نووسراوانە لە گوڤارێك دەرچوایێت كوا ؟زۆر یەك لە ئەو ئامێرانە كە شتیان لە سەر دەنووسم تەنانەت بەدەستم نگرتوە بەڵام پێم خۆشەو ئاوانە كە هەیانە لیبزانن بەڵام ئەوانیش بەداخەوە هیچ !

منیش دەلیم کاک قەزوان دەستت خۆش سەرکەتوبیت هەرچەندە ناوەکەت لە گوێزو مازو گەزۆ و بەڕو چوالەو ڕێواس و قنرو قارچک و گیلاخەو گۆزروان و پیچک و گۆیژوو ئەوانەوە نزیکە کە بەرهەمی خاکەکەی خۆمانن. بەڵام بەردەوام بە لەسەر ناساندنی بابەتی تازەو جوان کورت و پوخت، کۆڵ نەدەی شێوەی نوسینە کوردیەکەت لە زۆرمان باشترو چاک ترە.

کاک قەزوان بابەتەکەت زۆر زۆر زۆر گرینگ بوو زۆر سەرسام بووم،دەست خۆش.