تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایپادی ۳ و دنیایەکی نوێ لەسەرو HD

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

کە ئەوترێ [url=http://en.wikipedia.org/wiki/1080p]Full HD[/url] ووردی(resolution)ی ۱٠۸٠*۱۹۲٠ دێتە یاد. بۆ زانیاری ژمارەی پیکسڵ ( Picture Element)ەکانی بە ژمارەی بەرزیەکەی ناسراوەو بۆیە بە ۱٠۸٠ ئەناسرێت. لەڕاستیا بۆخۆی 1920 پانی وە ۱٠۸٠ بەرزیەکەی بێت. واتە کاتێک ئەڵێن تەلەڤزیۆنێکی ۱٠۸٠ ئەوا بەرزی تەلەفزیۆنەکە ۱٠۸٠ پیکسڵە وە پانیەکەشی ۱۹۲٠ پیکسڵە.
ئایپادە نوێکە بەپێوە ۲٠٤۸ و بە پانی ۱۵۳٦ پیکسڵە. بۆیە ژیرانە کاتێک یەکەمجار نیشانیاندا بە لایا دایان نابوو (هەقیی خۆشیانە) بەرامبەر تەلەڤزیۆنیکی ۱٠۸٠ وەک لەوێنەی دوەمدا دیارە ئایپادەکە نزیکەی ۵٠٠ پیکسڵێکی زیاترە لە تەلەڤزیۆنێکی HD وە بە دڵنیایی تا ئەوکاتەی ئەو دەرچوو تا ئێستاش وابزام هیچ ڕکابەرێکی نیە.
بۆیە کاتێک یەکەمجار ئایپادەکەت ئەکەیتەوە توشی گرفتی ڕاکێشان ئەبیت. ئەمەیان بوو لەسەر ڕای کاکە حامد پێم باش بوو بیکەم بە بابەتێکی چکۆلە لێرە وە لە ڕاستیدا کێشەکە زیاتر هەرای لای وێب داڕێژەران ناوتەوە.
ئەویش ئەوەیە کاتێک کە من ئەو دوگمەیەی لە وێنەی یەکەمدا دیارە دروستم کرد بە پانی ۸۱۱ش کێشام وتم با ۷٦۸ نەبێ کە پانی ئایپادە پێشوەکان بوو وە ئاپەکەی ئێمەش ڕاناکشێ بۆیە گرفتمان نەبوو. بەڵام ئێستا کەسێک کە بیەوێ ئەو ئاپەی ئێمە لەسەر ئایپادەکەی تەماشا بکات ئەوا نزیک ۱۵۳٦-۸۱۱ = ۷۲۵ پیکسڵێک ئەبێ هەموو وێنەکان resize بکرێن ئەگەر دووری وێنەکانمان بە دووری جێگیر دانەنابێت. وە بۆ وێنەی پێشەکی ئاپ، واتە Default.pngیەکانیش ئەوانەی کە پێشتر 768x1024 بوون ئەبێ ئێستا دووبار گەورە بکرێن کە ئەکاتە وێنەکان شێواو دەرکەون.
کێشەکە بۆ هەموو وێنەکانی ئاپەکەت هەمان کێشە ئەبێت. بۆ وێنە ئەو ئاپانەی پێشتر کە ئایکۆنەکانیان بە ۱۱٤ یش دانرابن ئێستا ئەبێ بکێشرێن بۆ 144 لە ڕاستیدا. وە وەک [url=http://www.mactrast.com/2012/03/a-single-retina-ipad-icon-has-more-pixels-than-the-entire-original-mac/]لێرە[/url] باسکراوە، یان گەورەکراوە بابڵێم، گوایە ئایکۆنێکی ناو ئایپادە نوێکە [url=http://www.mactrast.com/2012/03/a-single-retina-ipad-icon-has-more-pixels-than-the-entire-original-mac/]پیکسڵەکانی زیاترە[/url] لە یەکەم ماک!
بە گشتی جیاوازی پیکسڵەکانی Full HD بەرامبەر ئایپاد نزیکەی ۱ ملیۆن پیکسڵە: ۱٠۸٠*۱۹۲٠ بەرامبەر ۲٠٤۸*۱۵۳٦ وەک لە وێنەی دوەمدا دیارە.
ئەم کێشەیە بەتەنها کەسانی پەرەپێدەری ئاپەکانی iOS ناگرێتەوە بەڵکوو وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ کرد ئەگەر وێبەکەشت بە ژمارەی پیکسڵ داڕشتبێت بۆ هەریەکێک لەوێنەکانی ناوی، ئەوا لە ئایپادە نوێکە توشی هەندێک شێواوی ئەبیت.[url=http://www.webmonkey.com/2012/03/what-the-new-ipads-retina-display-means-for-web-developers/] زانیاری زیاتر لێرە هەیە[/url] بۆ وێب داڕێژەران.
لەکۆتاییدا، ئەکرێ جار و بارە لە مێشکی خۆت بپرسی بۆچی بە high resolution ی iOS ئەڵێن [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/retina]Retina[/url] Display (نیشاندانی لە ئاست تۆڕی چاو) ئەویش ئەوەیە کە لە دوریەکی دیاری کراوەوە چاوت توانای بینینی پیکسڵەکانی شاشەکەی نیە. ئێستا چاوت نزیک کەرەوە لە شاشەکەت ئەزانی لەم [url=http://www.apple.com/apple-events/march-2012/]پیشاندانەی[/url] ئەپڵ مەبەستیان چیە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك هیوا بۆ ئەو زانیاریانەو روونكردنەوەتان.

دەستخۆش كاك هیوا زۆر بەجوانی باست كردووە