تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سەرەتا بۆ کۆدنووسی له جاواسکریپتدا

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بێ گومان یەکەم ئەزمونی کۆدنووسی تام و جێژێکی تایبەتی هەیه. گەر ئاواتت بووه ڕۆژێک لە ڕۆژان دەست بە نووسینی کۆد بکەی بەڵام هەر جارەێ بە هۆیەکەوه دواکەتووه ئێستا بۆ تاقیکردنەوەش بووه ئەم هەله بقۆزەوه. سەردانی ماڵپەڕی"codecademy.com" بکه. لەسەر وینۆچکەی "Get Start" کلیک بکه و لەم دەلاقەیەی کراوەتەوه بۆ نموونه سەرەتا ناوی خۆت تاقی بکەوه ("Şawdêr") پاشان "Enter" لێبدە. زۆر به ڕوونی ڕێنماییت دەکا چی بکەی. بەتایبەت گەر سەرەتای نووسینی کۆددت بێ چێژێکی خۆشی هەیه. لەم ماڵپەرەدا فیێر دەبێ چۆن بە زمانی جاواسکریپت کۆد بنووسی.
http://www.codecademy.com/#!/exercises/0

بۆچوونەکان

دەستخۆش، بەسوودە لەبەر ساکارییەکەی! بەڵام بەداخەوە پاش دوو هەنگاوی یەکەم داوای ئەوەت لێدەکات کە خۆت ناونووس (تۆمار) بکەیت :(، هەرچەند بەخۆڕاییشە بەڵام حاڵت دەگرێت.

دەستخۆش كاك شەودێر بەڵام من زۆرتر بەAdobe Dreamweaver كار دەكەم بۆ ئەوە تاگی پێشنیاری زۆری هەیە