وەڵامدانەوەی پەیام و كورتە نامەکان بە وێبگەڕ
كاتێک كە زۆر كارمان بە كۆمپیوترەكەمان هەیە، دەنگێک لە مۆبایلەكە دێت كە لە هاتنی پەیام و کورتە نامە ئاگادارمان دەکاتەوە. یان نووسینی وەڵامێک لەسەر كورتە پەیام بە موبایل زۆر خێرا نیە، رەنگە لەبەر گرینگدان بە كارەكەمان بە كۆمپیوتر نەتوانین وەڵامی بدەینەوە یان بیخوێنینەوە و كاتێكیش كە كارەكەمان بە كۆمپیوترەکە تەواو بووە لە بیرمان بچێت كە پەیامێكمان بۆ هاتووە یان موبایلەكەمان لێ دوور بێت و تاقەتی جولەی لەشمان نەبێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/unnamed.jpg[/img]
ئەپلیكەیشنی DeskSMS بۆ ئەم مەبەستە دروستكراوە كە یارمەتیتان دەدات كورتە پەیامی مۆبایلەكەتان لە رێگای وێبگەرەكەتان، جی مەیل و جی تاڵک بخوێننەوە و وەڵامی بدەنەوە. كارەكەیشی وایە كاتێک كە كورتە پەیامێک دێت بۆ موبایلەكەتان لە زیادكراوەكەی وێبگەری (فایرفۆكس، كرۆم ) یان جی مەیڵ و جیتالک دەیبینن و دەتوانن وەڵامی بدەنەوە، كە بە ژمارەی موبالەكەت كورتە پەیام دەنێریێت. كار پێكردنی زۆر هاسانە DeskSMS لەسەر مۆبایلەكەت دابمەزرێنە، لەگەڵ هەژمارەی گوگل پەیوەندی بە خەزمەتگوزاریەوە بگرە بۆ وەڵامدانەوەی پێبناسێنە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/ss-480-0-121.jpg[/img]
خاڵ:
ئەم ئەپلیكەیشنە بە خۆڕاییە، وەشانی بێتایە، كێشەكانت دەتوانی لە [url=http://www.facebook.com/ClockworkMod]پەڕەی فەیسبووكی ئەپەكە[/url] چارەسەر بكەی
داگرتن :
[url=https://market.android.com/details?id=com.koushikdutta.desktopsms&feature=search_result]لە بازاری ئەندرۆید[/url]
[url=https://chrome.google.com/webstore/detail/nmgcfdmgcfldfkehdgoancleciikdlnf]زیادكراوەی بۆ كرۆم[/url]
[url=https://addons.mozilla.org/en-US/firefox/addon/desksms/]زیادكراوەی بۆ فایرفۆكس[/url]
ئەم ئەپە وشانی هەیە بۆ دامەزراندن لەسەر IOS بەڵام هێشتا بە شێوەی فەرمی بڵاو نەبووە. دامەزراندنەکەشی كەمێ دژوارە. بۆ رێنمایی دامەزراندن و داگرتنی ئەپ بۆ سەر IOS[url=http://moreinfo.thebigboss.org/moreinfo/depiction.php?file=desksmsData] برۆ بۆ ئێرە[/url]

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 30.85 ک.ب. |
![]() | 35.29 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خوەش، سەرکەتوو بی.
سەرکەوتو بیت کاک qezawan
دەست خۆش کاک قەزوان ، چاوەڕێی وەشاندنەکەی بۆ iOS ـم , وەک دەبێژی فەرمی نییە بەکاری نەبەم باشترە .
دەست خۆش ، کاک قەزوان ئەم بەرنامەیە بە خۆڕایی نیە بەڵکوو دوای مانگێک دەبێ 4 زیاترە ئەبێ بیکڕێ ئینجا ئەتوانی بەکاریبێنیت.
واتە مانگێ بەلاشە بۆ تێست.
بژین،