تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن پێناسی هێلی ئینتەرنێتەکەم بکەم لە ماک ؟

رێبین

رێبین

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

سڵاو
چۆن پێناسی هێلی ئینتەرنێتەکەم بکەم لە ماک ؟
ئەوە جۆرەکەیەتی :
Huawei Wimax USB stick
MB323
جۆری سیستمەکەم : Mac OSX Lion 10.7
کاتی کڕیم رێبەرێکی لەگەڵدا بو لەوێ ئاماژە بەوە کرابو کە لەسەر ماک کاردەکات بەڵام چۆنیەتی کار کردن و ناساندنی روون نەکرابوەوە

سڵاو من ماكم نیە بەڵام ئەم وەڵامە سودبەخشە بۆت:
پێویست بە پێناسەكردن ناكات تەنها های ماكسەكه بخە سەر ماكەكەت و پاشان لە Netowrk زانیارییەكان پڕبكەوە
ئەمەش وێنەی Network لە ماك
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/screen-capture.jpg[/img]

بۆ نموونە : ناو و ژمارەی نهێنی ڕێبەر كویك ئەمەیە
{ User = reber | Pass = reber | Dial : #777 } وابزانم ئەوەی های ماكسیش هەروەكو ئەوە بەڵام تۆ پەیوەندی بە 06699 وە بكە بۆ ئەوەی زانیارییەكانت پێ بدەن هەرچەندە بەخۆشیان نازانن چونكە جارێكیان من بۆ ڕێكخستنی ڕاوتەرەكەم پەیوەندیم پێوەكردن نەیانزانی و گۆتیان بیبە بۆ بازاڕ و پاشان برادەرێكم ئەم زانیارییانەی بۆ هێنام .
بە كورتییەكەی چۆنییەتی كۆنێكت كردنەكە هەروەكو Network Manager ی لینوكس وایە

دەستەکانت خۆش کاکە هیوا تاقیم کردەوە بەڵام لەوێ هاوای مۆبایل یان شتێکی بەناوی هاوای نەدامێ
تەنها ئەو هەڵبژاردنانە هەیە کە لە وێنەکە دیارە جانازانم کامەی لەگەڵ ئەوەی من دەگونجێ؟

کاکە هیوا کێشەکە چارەسەر بوو ، لە شەقامی سولتان مظفر هەمان پرۆگرامی کە بۆ ویندۆز بەکارم دەهێنا ئەویان بۆ دانام و بێ کێشە کار دەکات

زۆر سوپاس

بەو ڕێگەیەی بەڕێز هیوا دروستە، ئەوەی لە شەقامی مزەفەر بۆیان کردویت تەرهیمە :)
وە ناشزانم لە ٢٠٠٧ ــەوە هەموو ئامێرەکانی بە خۆکار هەمان بەرنامەی بۆ ویندۆز و ماک لەسەرە، هەرچەندە من بەبێ ئەوە وەکو ئەوەی سەرەوە دەچم بێکێشە و هەموو جیهان یەک بنەڕەتە.
بژین

دەستەکانت خۆش کاکە سیا لەراستیدا من بەکار هێنەرێکی تازەم لە ماک وەک ئەوەی بەرێز هیوا باسی کرد بەهەمان شێوەی لینوکس پێشتریش تاقیم کردبوەوە بەڵام نەگەیشتمە ئەنجام ئەوەی لە شەقامی مزەفەر بۆیان کردم دانانی پرۆگرامی HiMax Panther کە خۆی لەناو ئامێرەکەدا بونی هەیە و لەسەر ویندۆز بەکاری دێنن ،هەڵبەتە بۆ ماکیش لەسەری بو بەڵام من نەم دۆزیەوە :) چونکە ئەو بەرێزەی شەقامی مزەفەریە هەر لە ناو ئامێرەکەم دەری هێنا .
من تەنها کێشەم لەگەل ئەوەهەبو کامە لەوانە هەڵبژێرم کە لە وێنەکەی دیارە ئەگەر توانیت یارمەتیم بدەی سوپاست دەکەم دڵنیام جاری دی پێویستم پێی دەبێتەوە :)