تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

كاتێك مشك و تختەكلیل خراپ دەبێ ؟ PC/ Mac

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

كاتێ مشك و تەختە كلیلەكەت خراپ بوون و گەرەكمان بوو نامەیێكی خێرا بنووسین چی بكەین ؟ پرسیارێكی دژوارە بەڵام كاتێك كە ئایپاد یان ئایفۆنێكمان لە بەر دەست بێت دەتوانین بە داگرتنی ئەپلیكەیشێنێك بەسادەیی هەم بەجێگای مشك وهەم تختە كلیل كارەكمان ئەنجام بدەین. مەبەست ناردنی پەیام بە ئایپاد و ئایفۆن نیە !
ناوی ئەپلیكەیشن Splashtop Touchpad كەدەتوانێت بەجێگای مشك وتختەكلیل كاری پێبكەی لە نێوان iDevice _ەكەت .ئەلبەت ئەم ئەپە بەتەنیایی ناتوانێت كار بكات دەبێت نەرمەوالەیێكیش لە سەر كۆمپیوترەكەت دابمەزرێنیت تا پەیوەندی نێوان iDevice و كۆمپیوترەكەت لە رێگای تۆری Wi-Fi ئەنجام بدرێت.
لە سەرەتاوە دەبێ بەرنامەی[url=http://www.splashtop.com/streamer/download?from=remotedesktop][b] Splashtop Streamer[/b][/url] لە سەر مەك یا ویندۆزەكەت داگریت و دایمەزرێنیت كاتێك داتمەزراند لە سەر یەكێك لە سیستەمە دانراوەكان (مەك یان ویندۆز ) دەبێ وشەی نهێنی یان كۆدی پاراستن هەڵبژێریت تا iDevice _ ەكانی تر ئیستفادە لە تۆرەكەت نەكەن.
ئێستا نۆبەی iDevice _ەكەتە كە دەبێ بەرنامەی ئەپلیكەیشن لە [b][url=http://itunes.apple.com/us/app/splashtop-touchpad/id414383034?mt=8]App Store[/url][/b] دابگریت و لە سەر ئایفۆن ،ئایپاد یان ئایپادتاچ دایبمەزرێنیت كاتی چالاكی ئەپەكەت كۆمپیوترەكەت بەشێوازی خۆكار دیاردەكرێت ئەتۆ دەبێ ناوێكی بۆ هەلبژێریت تا ناسینی ئاسانتر بێت .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/11306.jpg[/img]
ئێستا بۆ پەیوەندی لە گەڵ كۆمپیوترەكەت وشەی نهێنی یا كۆدی پاراستن كە هەلتبژاردبوو بینووسە.كاتێك پەیوەندی بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا ،كۆمپیوترەكەت پەیامێك دەنێرێت و دەتوانی كاركردنی دەستپێكەی و وێنەی خۆارۆ دەردەكەوێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/2887.jpg[/img]
بۆ دیتنی تختەكلیك لە سەر هێمای تختەكلیل لە سوچی راست لە سەرۆ كرتەیێك بكە تاوێنەی خوارۆ بێتە دی .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/4570.jpg[/img]
هەر وا كە دەبینن تختەكلیلێكی تەواو لە بەردەستان هەیە كە تەواوی كلیلەكانی Escape ، Delete ، Home ، PageUp و PageDown ، Tab ، End ، Alt ، Ctrl و Shift و Right Shift تێدایە و بۆ نیشاندانی كلیلەكانی ( Function Keys ) دەتوانن لە سەر دوگمەكانی Arrows و F-Keys كرتە بكەن .
كاتێك پەیوەندی نێوان iDevice و كوۆمپیوترەكەت چرا دەتوانی [url=http://www.zkurd.org/proje/salfbe.pl] بووژاندنەوەی [/url] بكەی . ئەم ئەپە بەشی رێكخستنیشی هەیە كەدەتوانی بە دڵیخۆت رێكی بخەیت .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/5453.jpg[/img]

پاشکۆقەبارە
Image icon 2887.jpg10.11 ک.ب.
Image icon 11306.jpg14.36 ک.ب.
Image icon 4570.jpg42.6 ک.ب.
Image icon 5453.jpg25.03 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بەلام یەک تێبینی مەک نا ماک

دەست خۆش تاقیم کردەوە سەرکەوتووبوو
بەڵام وەشاندى ئایپادیان نەبوو ؟تەنها بۆ ئایفۆن هەبوو
هیوادارم بۆ ئای پاد یش دابنێرێت

دەستەکانت خۆش بن، کاك قەزوان! شێوەی ڕوونکردنەوە و هەواڵنووسینت باڵكێشە و مرۆڤ ئۆگری خوێندنەوە تا کۆتایی دەکات. بەردەوامیتان ئاواتمە.