تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاسکرێم سەندەویچ بۆ سامسۆنگ گالاکسی ئێس دوو وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔13۔ )

 

لە ئۆکتۆبەری ٢٠١١ دا گوگڵ وەشانێکی نوێی سیستەمی کارپێکردنی بەناوبانگ Android 4.0 Ice Cream Sansdwich وەشاند، بەڵام ئەم وەشانە بەناوبانگە تەنیا بۆ ژمارەیەکی دیاری کراو لە ئامێرە نوێیەکان بەردەستبوو، بۆیە زۆربەی زۆری بەکارهێنەرانی ئەندرۆید شەو ڕۆژیان ئەژمارد بۆ ئە م وەشانە، بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگی هەیە، چونکە کێشەی پشتگیری زمانی کوردی تێدا چارەسەرکراوە.
لە ئێستاوە بەکارهێنەرانی تەلەفۆنی بەناوبانگ Samsung Galaxy S II کە یەکێکە لەو تەلەفۆنانەی زیاتر لە ٢٠ ملیۆن یەکەی لێ فرۆشراوە ،ئەتوانن ئەم وەشانە دابگرن لەڕێگەی نوێکردنەوەوە بەمەرجێک هێڵی ئینتەرنێت یا 3G یان هەبێت.
ئەم بەرزکردنەوەیە لەیەکەم هەنگاودا لە کۆریای و باشوور و ئەوروپا بڵاوبۆتەوە دوای ئەوەش ناوچەکانی تری جیهان، نوێکردنەوەکانی ئەندرۆید لە ڕێگەی پرۆگرامی Kies ی ویندۆزەوە نوێدەکرێتەوە، بەڵام لەم وەشانەدا ئەتوانن ڕاستەخو لەڕیگەی تەلەفۆنەکانتانەوە دایبگرن.
بۆ نویکردنەوەی ئەندرۆید و هەر پرسیاریک دەرباەرەی ئەم وەشانە و چۆنیەتی ئەنجامدانی دەتوانن لە خوارەوە بۆچوونەکانتان بنووسن.

بۆچوونەکان

Yes....Yes

سڵاو کاک زەندی، من دانێکم لایە، بەڵام هێڵی ئینتەرنێتەوەکەم 3G نیە، ئایا بۆ ئەوەی کاتێک دەتەوێت نوێی بکەیتەوە مەرخە هێڵەکەت 3G بێت؟
سوپاس و دەست خۆش بۆ بڵاو کردنەوەی.

سەڵاو زەندی گیان، دەستخۆش بۆ هەواڵەکە، سێ ڕۆژە هەوڵ دەدەم بەڵام هێشتا هیچ دیار نیە سامسۆنگ کیەسەکەشم کردۆتەوە. لە سایتی عەرەبی ئەندرۆوید نوسیویانە گوایە هەواڵەکە لابراوە لە سایتی ڕەسمی گەلاکسی و ئابدەیتەکە دوا دەکەوێت، نازانم چەند وایە. هیوادارم زوو بگات.

دەست خۆش كاك زەندی منیش وەشانەكەم نوێكردەوە و زۆر بەباشی زمانی كوردی نیشان دەدات بەڵام هەندێ وشەو هێمای عەرەبی لەسەر وشە كوردییەكان دەردەكەون وەكوو (صلی) و هەندێ شتی تر ، بەڵام نازانم بۆ ڕووكارەكەیان نەگۆڕییە و هەروەكو خۆی ماوەتەوە

سڵاو بەیارمەتی كاك زەندی
[url=http://kurditgroup.org/u/gailan]Gailan[/url]@ بەڵێ كاك گەیلان دەتوانی گرنگ ئەوەیە هێڵی ئەنتەرنێت هەبێ و كاك زەندی لەسەرەوە ئاماژەی پێداوە
[url=http://kurditgroup.org/u/sirwanlatif]Sirwanlatif[/url]@ بەڵێ كاك سیروان زۆر ڕاستە چەند ڕؤژێك لەمەوبەر سامسۆنگ هەواڵەكەی بڵاوكردەوە و پاشان لایدا بەڵام دوێنێ بەفەرمی ڕایگەیاند كە وەشانەكە ئێستا بەردەستە و لەسەرەتادا بۆ وڵاتانی ئەوڕوپا و لەم چەند ڕؤژەش دەگاتە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست ، جگە لە سامسۆنگ كایز ڕێگای تر هەیە بۆ داگرتنی ئەم وەشانە بەڵام وابزانم یاساكانی سەكۆ ڕێگە بەبەستەری نایاسایی نادات ئەگەر نا بۆم دادەنایت.
ئاگاداربن ئەم وەشانە تەنها بۆ سامسۆنگی گالاكسی ئێس دووی I9100 دەبێ و بۆ I9100G نابێ كەبەم دواییە كەوتە بازاڕ

سڵاو بەرێزان!
بچنە بەشی
Settings - About- software update- Update
مەرج نییە 3G ، بەهەر ڕێگەیەک پەیوەندیت هەبێت بە نێت ئەتوانی، هەر بەو شێوەیە من نوێم کردەوە، ٢٠ خولکەی خایاند ، ٢١٦ میگابایتە، بەڵام لای من سایتە کوردییەکان یەک پیت پیشان نادات، وێبگەڕەکەی سامسۆنگ هەر کارناکات، بەڵام زمانی کوردی لە فەیسبووک کێشەی نییە.
ویبگەڕی ئۆپرا مینی لە ئێستادا کێشەی هەیە بۆ پیشاندانی زمانی کوردی، ئەتوانن براوسەر[url=https://play.google.com/store/apps/details?id=mobi.mgeek.TunnyBrowser&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsIm1vYmkubWdlZWsuVHVubnlCcm93c2VyIl0.] دۆڵفین[/url] دابمەزرێنن، زۆر بەباشی پشتگیری زمانی کوردی دەکات.
خۆشبەختانە کێشەی زمانی کوردی لەئەندرۆید نەما.
سەرکەوتوبن

دەست خۆش ، پیرۆزە کاک زەندی .
بە پێی هەواڵ ئەبێ ئەمڕۆ ئەبێ هەر یەک لەم وڵاتانە پێیان گەشتبێت Poland, Hungary, Sweden, and Korea
تا ١٩ ی مانگ ئەوانی تریش دێن.

بژین،

بە گووتەی ئێوەی بێت تا ئێستا بۆ کورستان نیە ؟!
کەی بەکارهێنەرانی کوردستانیش دەتوانن نوێی بکەنەوە؟

سوپاس زەندی گیان، سوپاس هیوا سەلیم و هاوڕێیان، لای منیش بە سەرکەوتووی ئاسکرێمەکە دابەزی، بۆ زمانی کوردیش هیچ عەیبێکی نیە بە کورد ئایتی گروپیشەوە، هیوادارم زوو بگاتە کوردستانیش تا برادەرانی ئەوێ لێی بەهردەمەند بن.

زۆر سوپاس هاوڕییان!
بەڵێ کاک فەرهەنگ ، هەر بەوشێوەیەی ئاماژەم پێکردووە ئەتوانی دایەمزرێنیت. بە ٢٥ خولەک تەوادەبێت.

دەستەکانت خۆش خالە '' Zandy '' گیان ، ئەوە ئێستاکە من ئەپلۆدی ئەکەمەوە بۆ Firmware تازە بەلام خالە زەند گیان ئەتوانی لە ڕێگەی Samsung Kies ئەم کردارە بکەی زۆر ئاسانیشە .. . . .

بەڵێ ڕاستە کاک کاروان، بەڵام ئەگەر لەڕیگەی Settings وە بیکەیت، ئەوە هیچ پێوسیت ناکات، کۆمپیوتەر و کابڵەکە بهینەو بیبەستە، لەوانەیە کاتی زیاتریێسی بوێت لەڕیگەی Kies وە.
بەرهەرحاڵ کێشەی خوێندنەوەی زمانی کوردی چارەسەر بوو، بەڵام کیبۆردەکەی خۆمان کێشەی هەیە لەگەڵ هەندێک پیت وەکو کاک هیواش لەسەرەوە ئاماژەی پێکردووە.

بەڵام بەداخەوە ئەوانەی وەشاندنی G یان هەیە، سوود مەند نابن وەک کاک هیوا وتی...