پاراستنی چاو لە لاوازبوون
(خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر كردن)
هاوڕێیان من حەزم كرد لەو بابەتەی ئەم جارەم كە دووەمین هەواڵمە بۆ ئەم سایتە قشتیلكۆكە باسی پاراستنی خۆمان بكەم لە زیانەكانی كۆمپیوتەر جا دامناوە بیكەمە زنجیرە گەر ئێوە ڕازیبن ئەم زنجیرە یە باسی پاراستنی چاو دەكەین.
دەزانن بۆچی یەكەم جار چاوم هەڵبژارد چونكە گەرچاو لاوازبێت ئەوە ناتوانی بەهیچ شێوەیەك وەك ئاسای لێبكەیەوە مەگەر بە چاویلكە یان شتێكی تری یاریدەدەر جابۆیە واباشترە ئاگاداریان بین بازۆری نەڕێسم و لەبابەتەكە دوركەومەوە بابچینەوە ناو کرۆکی باسەکە.
من لێرە لە چەند خاڵێك پوختم كردونەتەوە فەرموون لە خوارەوە
[b]1- كە زۆر گرینگە ئەویش ئەوەیە كە پشوبدەیت چاوەكانت[/b] گەر تۆ بۆ ماوەیەكی زۆر چاوت لەسەر سكرینی موبایلەكەت یان كۆپیوتەرەكەت لانەدەی ئەوە 100% دڵنیات دەكەمەوە ئێستاشنەبی پاشماوەیەك ئەوە چاوەكانت وێران دەین ئەی چیبكەین پشوبدە چاوەكانت تۆ گەر ئەك كاتژمێر یان یەك كاتژمێرونیو هەر چاوت لەسەر شاشەكەت بوو ئەوە بڕۆ بۆ دەرەوە لەو ژورە بۆ ماوە سێ چارەگێك واتە 45 خولەك یان گەر نەتوانی كەمتر وەلەو كاتەدا واباشە بڕۆیەدەری چاوت واباشە چاو لەشتێكی سروشتی وەك : سەوزای یان ئاو یان هەر پیاسەیەك بكەی لەدەرەوە ئەوەش هەرباشە.
[b]2- نەشوشتنی چاوەكان دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر[/b] لەوانە زۆر بەتان یان زۆر بەمان هەستمان بەوە نكردبی شوشتنی دەموچاو ڕاستوخۆ دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر زۆر زۆر زۆر خراپە بۆ یە هەرگیز دوای بەكارهێنانی كۆمپیوتەر دەموچاوت مەشۆ.
[b]3- بەكارهێنانی چاویلكە[/b] ئەمە تاڕادەیەك هەیە بەس زۆر كەمە بەكارهێنانی چاویلكەیەك كە باشتر وایە تایبەت بە كۆمپیوتەر بێ زۆر زۆر باشە چونكە توندی تیشكی سكرینەكە لەسەر چاوت كەم دەكاتەوە دەبێتە هۆی ئارامی چاو ومێشكت.
[b]4- گەر مۆنیتەری كۆمپیوتەرەكەت لەجۆری (CRT)ە ئەوە دڵنیابیت كە لەسەر HZ75 یان زیاترە[/b] , چونكە زۆر بەی كۆمپیوتەرەكان ئۆتۆماتكی لەسەر HZ60 كاردەكەن كەئەمش زۆر خراپە كاریگەری خراپی هەیە جاگەر مۆنیتەرەكەت لەتوانای داهەبوو ئەوە بیگۆڕە بۆ HZ75 یان زیاتر ئاوا باشترە ئەو خاڵەم لە گۆڤارێك بەر چاوكەوت.
[b]5- باشاشەكەت (سكرین)ەكەت لەخوار ئاستی چاوت بێت[/b] واتە چاوت لەسەروی سكرینەكەتەوە بێت ئەوە زۆر باشە چونكە هەموو یان زۆرێك لەتیشكەكان ناگاتە چاوت.
[b]6- بەكار هێنانی شاشەی LED[/b] گەر تۆ ئەم جۆرە شاشەیە باكار بێنی ئەوە لەزۆرێك لەكێشەكان ڕزگارت دەبێت وە دەتوانی زۆرێك لەو خاڵانەی سەرەوە ئەنجام نەدەی تەنیا خاڵی یەكەم و دووەم نەبی.
ئیتر لێرەوە تەواوبوو بەوهێوایەی سوودی لێوەر بگرن ، بالەبیر نەكەین چەند خاڵێكیتریش هەن بەس ئەوانە لەهەموویان گرینگترە ، [b]هەر ڕەخنەیەكتان هەبوو ئەوە ئاگادارم بكەنەوە.[/b]
وە بۆ سەرچاوەكەش لە كۆمەڵێك سایت و گۆڤار و ڕۆژنامەی زۆر وەرمگرتەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک داستان،زانیاریەکان بەسوودن.
کە باسی چاو کرا، بیری نابیناکانی کوردم کەوتەوە، چەندە بێبەشن لە زانستی ئەمڕۆ. بەداخەوە هیچ لایەنێک نییە خەمێکیان لێبخوا.
دەستخۆش کاک داستان، ئێرە ماڵی هەموو کوردێکە و کەسمان خاوەنی نین، هەندیک یاسامان هەیە کە خۆشمان ڕەچاوی ئەکەوین، هەر بابەت و هەواڵێک لەو چواچێوەیەدابێت، بێگومان بە سوپاسەوە بڵاو ئەکرێتەوە.
بەهیوای بەردەوامی بابەتی تر.
تێبینی:-
ئەگەر بکرێت بۆ زۆربەی وشەکانی ئایتی، گەڕانێک[url=http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng] لەم فەرهەنگەدا[/url] ئەنجام بدەیت، پێش بڵاوکردنەوەیان.
بۆ نمونە:
وشەی (شاشة) عەرەبیە، بەکوردی تەماشای [url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=monitor%20%281%29]ئێرە بکە[/url] لە فەرهەنگی زانستپەروەران.
دەست خۆش بەڕێزەکەم بەڕاستی سودی زۆرە بەڵام ئەگەر ڕۆژانە لەسەر کۆمپیوتەریت یەک لەم خاڵانە محاوەلە بکەن ئاو زۆر بۆخۆنە وە چونکە چاو وشک ئەبێت لە کاتی کۆمپیوتەر کردندا چاوەکانت پێویستیان بە ئاوە کۆمپیوتەرەکەی من شاشەی LED واتا باشە کاکە داستان؟
دەست خۆش داستان گیان، سەبارەت بە خاڵی دووەم لە بەرچی ششتنی دەم و چاو باش نیە تکایە ڕونی بکەرەوە، وەهەر وەها ئەگەر ڕێ بدەیت من ئەم خاڵە زیاد دەکەم بۆ سەر باسەکەت کە پێێ دەڵێن 20، 20، 20 واتە سێ بیست، یانی کاتێ کە لەسەر کۆمپێتەرەی 20 خولەک جارێ بۆ بیست چرکە سەیری بیست مەتر دوربکە و لە کاتی سەیرکردنی ڕوکاری کۆمپیوتەرەکەدا 20 چرکە جارێ چاوت بتروکێنە
ئەی گەر ئەم جۆرە مۆنیتەرهlg w1943ss و کۆمپیتەرێکی مۆدیل 2010 بێت
دەستخۆش، بەسوود بوو. من پشوودان لە هەمووی گرنگتر دەزانم. هەموو کاژێرێک با ٥ خولەک پشوو بێت. هەم بۆ ئەژنۆ و جومگەکانیش پێویستە!.
گێزەڕیشتان لە بیر نەچێ. بۆ چاو زۆر بە سوودە.
بابەتێکی جوانە لەساڵانی ڕابردوو کاتێک لەپێش كۆمپیوتەردا دادەنیشتم بیرم لە چاوەکانم و گرفتەکانی تر نەدەکردەوە ڕۆژێکیان لە تاقیگەیەک بووم هەر بۆ خۆشی حەزم کرد پشکنینێکی چاو بکەم ئەوکات کە پێی وتم چاوەکانت کز بوونە زۆر بە گاڵتەجاری وەرمگرد و داوای چاویلکەم کرد کە کردمە چاوم ئەوکات خەفەتێکی زۆر ڕووی تێکردم هەستم پێی کرد
کۆمپیوتەر هۆکاری سەرەکییە بۆ لاواز بوونی چاو
دەستخۆش! بەڕاستی ڕێنمایییەکان زۆر بەجێ و بەسوودن. بەڵام بۆ ئێمەمانان لەوانەیە درەنگ بێت و دیلان-واتەنی تازە کز بووە بیناییمان. هیوادارم ئەوانەی تازەن بە ژمێرەك، پێڕەوییان لێبکەن!