پرسیارێك لەسەر ماكنتۆش یان ماكبوك پڕۆ
ئەری دەتوانری بۆ ماكنتۆش یان ماكبوك پڕۆ ویندۆز7 یان ویدۆز8 دابنرێت؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
جا داماننا کرا، بەڵام ئایا کفر نییە ویندۆز لەسەر ماک دامەزرێنی؟!
ئەتوانیت Mac OS لەسەر IBM دامەزرێنیت، بەڵام پێچەوانەکەی نازانم!
بەڵێ دەتوانیت ویندۆز لەسەر ماك بووك دابەزێنی و شان بەشانی Mac OS کاری پێبکەیت. بۆ ئەنجامدانی ئەمە چەند ڕێگەیەك هەن. ئاسانترینیان بەکارهێنانی پرۆگرامێکە بەناوی Parallels Desktop 7. لەم [url=http://www.parallels.com/eu/search/cs/pd/dskd77-2/special-offer/?source=g_eu&gclid=COqctIDY3q4CFQJYmAodDyZFWg]ئەدرەسەدا[/url] زانیاری زیاتری تێدایە[b].[/b]
ئەم پرۆگرامە خۆی بەنزیکەی 60 دۆلارە بەڵام تۆ دەتوانیت [url=https://nct.parallels.com/fulfill/0285.027]لێرەوە[/url] دای بگریت و تاقیبکەیتەوە.
[b]ئەمەش[/b][url=http://www.youtube.com/watch?v=uVfRQ0YIDUI] ڤیدیۆ[/url]یەك بۆ تۆ.[b]
[/b]
براکەم کرتەی ووشەی ڤیدیۆکە بکە خۆی یوتیوبت بۆدەکاتەوە و ڤیدیۆکە دەبینیت، بەس بێگومان دەبێ ئەنتەرنێتت هەبێت.
باوەڕناکەم هیچ لە خێرایی کەمبکاتەوە چونکە ماك و ویندۆزەکە لەهەمان کاتدا کارناکەن. کە یەکێکیانت کارپێکرد ناتوانی ئەوەی تریان هەڵبکەیت تا ئەویان نەکوژێنیتەوە. دوای ئەوە ئەمە هیچ پەیوەندی بە خێرایی ئەنتەرنێتەوە نی یە چونکە ئەگەر نێتیش نەبێت سیستەمەکان هەر کاردەکەن. ئەمە پەیوەندی بەخێرایی چارەسەرکەرەکەتەوە هەیە کە بێگومان ئەوەی تۆ خێرایی یەکی باشی هەیە. نازانم چارەسەرکەری ماکەکەی تۆ چ جۆرێکە، بەڵام بێگومان ماکێك 3200 ی پێدرابێت ئەبێ زۆر خێرابێت.
وایە بۆ خێرایی یەکە من کەمێك بە خێرایی وەڵامەکەی پێشووتم خوێندەوە، دوای لێبوردن دەکەم.
بەخۆشیت بێت و بەخێربێیت.
ئەمەش ڕێگەیەکی تر بۆ دانانی ویندۆز لەسەر ماک، بە هۆی بەکارهێنانی بەرنامەیەک بە ناوی Bootcamp
http://www.youtube.com/watch?v=GOwm1H6nAjs&feature=related
وەڵا خۆم تاقیم نەکردۆتەوە، لە یوتیوب بۆت گەڕام، تاقی بکەرەوە بەڵام پێش ئەم کردارانە دڵنیابە کە سی دی ماکەکەت هەیەو داتاکانیشت بپارێزە.
زۆر ئاسایی دەتوانی دایبنێی
بەڵام ئەگەر ئەومۆڵەی ماکەکەت لێی کری فامیلی مۆڵ ە ئەوا لەوێ ھەمو پرۆگرامێک دەست دەکەوێ ئۆرجینال
ھەم ئەو پۆگرامی Parallels لەوێ ھەیە بە ھەموو جۆرەکانیەوە
دەتوانی ئەوەش بەکاربێنی www.virtualbox.org
بەس یەک پرسیارم ھەبو ئەوە کام جۆرێ ماک ە لە کوردستان بە ٣٢٠٠٠$ ؟
با منیش خۆمی تێخەم.
برالە، کفری خوایە :)
دڵنیام هەم after effect هەم 3DS Maxیشت دەست ئەکەوێت، کوڕە بێ قەزابیت خۆ هیندیستان سۆفتوێر ئەنێرێت بۆ سیلیکۆن ڤالی :) جا خۆی بەزمەکە لەوەیە دوایی کە ویندۆزت دابەزاند هەر ئەبێ ئەوان پەیداکەی وایە یان نا؟ ڕاستە ویندۆزەکەی ئەکرێ زیاتر بێت بەڵام سەر ئێشەکەت کەمترە ئەگەر ڤێرژنی ماکەکە پەیداکەیت و تەواو.
من تاقیم نەکردۆتەوە بزانم جیاوازیان هەیە لە خێراییدا یان نا، بەڵام خۆی بەکارهێنانی ماکەکە خێراییەکەت زیاتر ئەکات. ئەی کەواتە 3200 بۆچی دا بە ماک؟ پی سیەکی i7 خۆی بکوژێت 2000 ناکات!
ئەوەش قسەی من :)
کاکۆ digital city هەیە لە نهۆمی دووەم زۆربەی پرۆگرامەکانیان هەیە ئۆجینال ، ئەگەر تریال و کراک کراوو ئەوانەشت ویست لە بازار زۆرە
سەبارەت بە جۆرەکەی بەوپێیەی باسی لێدەکەی لەوانەیە ئای ماک بێ ، بەڵام پێشکەوتوترین جۆی بە ٢٠٠٠ ە
www.apple.com/imac
سەبارەت بە گرەنتیش نەمزانیە هەتا مردن گرەنتی هەبی ئەمنیش ماک م هەیە و لەوێ کریومە بەس تەنها یەک ساڵ گرەنتی لەگەڵ
ببورە برا منیش مەبەستی وام نەبو بەڵام ئەو نرخەی تۆ نوسیوتە یا هەڵەیە یا من هەڵەم :)
"برا من لەکوردستانم لەیەکێک لەمۆڵەکان چوم ماکنتۆشێکم کڕى [b]32000[/b]$ پێداوە من کارى مۆنتاژ و دیزاین کارى ترى ڤیدیۆی دەکەم......"
خەڵک و ئۆمەتی محەمەد کە ئیشی دەکەوێت دیزاین و دەنگ و ڕەنگ، ماکی پێویستە. ئەوەی ماک چێکی دەکات، و تواناکانی بە سیستەمێکی ویندۆز ناگەڕێت مەحاڵە و بۆشە.
ئەو پارەیە ئەکاتە سێ دەفتەرو بیست قەڵەم بەخوا زۆر گرانە!!
بەرێزان سلاو کاکە من ئیش بە ماک ئەکەم وەڵایی گوناهە ماک ویندۆزی لەسەر دابەزێنی کفرە هەموو پرۆگرامێکی هەیە کاکە داستان مادام تۆ ئیشی مۆنتاژ ئەکەی ئەوە پرۆگرامی (final cut pro ) بەکار بێکە من خۆم مۆنتێرم کار بەوە ئەکەم
http://www.youtube.com/watch?v=iLNN-bMVer4
ئەم لینکە ئەتوانیت ئسفادەی لێ پکەیت .
ئافتەر ئفێکتیش هەیە بۆ ماک بەڵام سریدی ماکس نیە بۆ ماک بەڵام پرۆگرامی تر هەیە .

کاکە داستان گیان دەتوانیت شتێک پکەی من وام کردووە PC یەکم کریوە بەس بۆ 3DS MAX ئەوە زۆر باشە ئەگەر نا پرۆگرامی تر هەیە 3d وەک (SHAKE )
ئەمە فێربونەکەیەتی
http://www.youtube.com/watch?v=nCt6y_MdG3g
بە راستی من بۆیە وام کردووە لەبەر ئەوەی ماکەکەم هیلاک نەبێت وەکە خۆت وت رێندەری زۆری دەوێت 3DS MAX ئەو رێندەرەش ماکەکەت زوو هیلاک ئەکات .

دەست خۆش برا سەرکەوتو بیت