تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەندێ تازەکاری iOS 5.1 لەگەڵ ئایپادە نوێکە

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

بۆ خۆی ئایپادە نوێکە وەک لە [url=http://kurditgroup.org/node/14301]هەواڵی پێشوودا[/url] هاتبوو هەندێ تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەم بابەتەدا باسی تازەکاریەکانی ناو iOS 5.1 ئەکەین. هەرچەندە زۆر کەمن بەڵام هەندێ شتی تیایە شایەنی نوسینی ئەم بابەتە بوو.
[img]http://cdn3.pcadvisor.co.uk/cmsdata/features/3343038/iOS-5-1.png[/img]
لە دوای نوێکردنەوەی iOS بۆ پێنج-سفر لە هەموو شتێک گرنگتر لای من [url=http://www.macstories.net/tag/ota-updates/]سەربەخۆیی[/url] iOS بوو لە ماک و پی سی. سەربەخۆیی iOS وەک سەربەخۆیی ئەمەریکا لە ئینگلتەرا گرنگ بوو، بەڵام هەموو ئەزانین کە هێشتا ئەمەریکا چەندە لە ژێر کاریگەری ئینگلتەرایە، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێچەوانەکەشی ڕاستە.
[img]http://www.thetechblock.com/wp-content/uploads/2012/03/iphoto-ipad.jpg[/img]
[img]http://asset2.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2011/08/17/Remote_access_apps_iPad_610x420.png[/img]
پێشتر بینیمان کەوا قاش کردنی بوخچەی ئاپەکانی ئایپاد چۆن گوازرایەوە ناو ماک لایەن (شێرەکە)، وەک لە وێنەی سەرەوەدا هاتوە، وە بە پێچەوانەشەوە لە دوێنێوە iPhoto گوازرایەوە بۆسەر ئایپادە نوێکە (وێنەی سەرووتر).هەندێک هاتوو چۆی تریش لە نێوان هەردوو لایاندا.
هەندێک شتی گرنگ کە بەڕاستی لە دوای دروستکردنی ئەو هەموو پرۆگرامۆکانەی بۆ ئامێرە دەستیەکان زەقتر بۆتەوە، کە بۆخۆیان شتانێک بوون ساڵەهایە لە نێوەندە زانستیەکانی داڕشتنی پرۆگرامدا زانراوبووب. بۆ نمونە خودی MVC کە یەکێکە لە هەرەگرنگترین [url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/method]شێوازەکانی[/url] داڕشتنی پرۆگرام تا دروستبوونی مۆبایلە دەستیەکانی جگە لە ویندۆز شتێک بوو زۆرێک لە پەرەپێدەرەکان یان بە بێ ئاگاداری جێ بە جێیان ئەکرد، یاخود تەنها ئەوانەی خولیای ئاپەکانی سەروێب کە زیاتر CMSەکان پێشەنگ بوون تیایدا ئاگاداربوون کە ئەبێت چوارچوە لە کۆد جیا بێت وە بنکە دراوەش بە تەواوی سەربەخۆ بێت لە هەردوکاین. وە لەمانەش گرنگتر گواستنەوەی هەمان شێواز بۆ ناو شێوازی پەرەپێدانەکە، نەک شێوازی بەرهەمەکە، ئەویش بە گەشەدان و ناساندنی Xcode بە پەرەپێدەران.
ئەوەی لە 5.1 دا هاتوە بابەتی سەرەکی ئەم هەواڵەیە و ئەوانیش ئەمانە شتە دیار و گرنگەکانین کە زیاتر تایبەتن بە ئایپادە نوێکە، وەک چاوەڕوانکرا بوو، بەڵام هەندێ شتییشی تێدایە بۆ ئایفۆنیش:
1. پشتیوانی زمانی یابانی بۆ [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Siri_%28software%29]سیری[/url] پرۆگرامی دەنگی iOS
۲. لەسەر فۆتۆ ستریم ئەتوانی وێنەکان ئێستا بسڕیتەوە (لەگەڵ ئایکلاود)
۳. [url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl/?penase=net]قەدبڕی[/url] کامێراکە، ئێستا سوکە لاساییەکی ئاندرۆیدی تێدا کراوە کە ئەیخزێنی بەرەوژور و بۆ داخستنەوەش بەرەوە خوار لەسەر پەردەی داخرانی ئامێرەکەت. وێنەکەی خوارەوە
[img]http://cdn.asia.cnet.com/i/r/2012/crave/hp/62213802/camera_lockface_600x450.jpg[/img]
٤. ناسینەوەی دەم و چاو ئێستا هەموو دەموو چاوەکان نیشان ئەدات. وێنەی سەرەوە.
۵. کامێرای ئایپاد دیزاین کراوەتەوە
٦. هەندێ دەستکاری بلیمەتی ئای تیونز کراوە
۷. هەندێ دەستکاری دەنگ کراوە بۆ تەلەڤزیۆن و دەنگی تر بە تایبەت لە ئایپاد
۸. هەندێ دەستکاری پێش خستن و لێدانەوەی خێراتر کردن کراوە بۆ ئایپاد
۹. نیشاندراوی AT&T چاککراوە
۱٠. هەندێ گرفتی باتری کە هێشتا مابوون
۱۱. هەندێ جار دەنگ کز دەبوو لە کاتی قسەکردندا ئەویش چاک کراوە
[url=http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=QI0R1IZmewk]ئەم ڤیدیۆ[/url] زۆر کورتەشم دۆزیەوە کە باسی نوێکاریەکانی ئەم ئامێرە "دۆلار-لێچۆڕاوە"ی ئەپڵ ئەکات بۆ ئێوەی بەرێز.
داوای لێبوردن کە وێنەکان گەورەو بچوک و بەو شێوازەی خوازراوبوو ڕێک نەکراون.

بۆچوونەکان

دەست خۆش كاك هیوا زۆر جوانە ، ڤیدیۆیەكە دەرنەكەوتووە
تازە Iphone 4S بڵاو ببۆوە نازانم چۆن لە هەولێر دانەیەكیان دەست كەوتبوو بە 1900 دۆلار فرۆشتیانەوە خوا دەزانی ئەمەیان بە چەند دەفرۆشنەوە!

دەستخۆش کاك هیوا، ڕوونکردنەوەیەکی زۆر جوانە. ئەی کاکە نازانی ئایفۆن 5 چی لێبەسەرهات دەخرێتە بازاڕەوە ناخرێ؟!

لینکی ڤیدیۆکە تەبەخوری کردبوو دیارە..ببورن. وەڵا بڵێم چی کاکە هیوا. کاکە حمید بەخوای ئەکرێ تا ۱٠ بڕوات و دواتریش وەک OSX ئیتر سفر۷ و سفر۷سفر۳ و ئاواهی :)

دەستخۆش كاك هیوای بەرێز ،

دەستخوەش و ماندوو نەبی.