لەیدی گاگا بە نیازی دروستکردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیە
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر گوێبیستی هەواڵی[url=http://www.kurditgroup.org/node/14061] هاککردنی هەردوو هەژماری تویتەر و فەیسبووك[/url]ی ئەم هونەرمەندە بوووین بەڵام ئەم هونەرمەندە گەنج و لاوە هەواداران و لایەنگرانی ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە. هونەرمەندی بە ناوبانگی ئەمریکایی لەیدی گاگا بوو بە یەکەم بەکارهێنەری تویتەر (twitter) لە جیهاندا کە توانی نزیکەی 20 ملیۆن لە لایەنگران و هەوادارانی لەخۆی کۆکاتەوە بەمەش توانی پێش هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وەکو: Justin Bieber ی خاوەن 18 ملیۆن و Katy Perry ی خاوەن 15.7 ملیۆن و Shakira ی خاوەن 14.5 بکەوێت، وە جگە لەمانەش گاگا 48 ملیۆن هاوڕیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك و 800 هەزار لە گووگڵ پڵاسدا هەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕاگەیەندراوێکی مانگی ڕابردوودا کارڕاپەڕێنەرانی گاگا ئەوەیان پشتڕاسکردەوە کە بە نیازی دروستکردی تۆڕێکی کۆمەڵایەتین لە ژێر ناونیشانی [url=http://littlemonsters.com/]Little Monsters[/url] وە هەروەها گرووپێکیشی دروست بۆ ئامادەکردنی یارییەکی باو بە ناوی [url=http://www.facebook.com/pages/GagaVille/123425961070756]GagaVille[/url].
ئەوەی جێگەی باسە ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ئەم ئۆڕە کۆمەڵایەتیە نوێیەن و لە ژێرتاقیکردنەوەدایە وە هەوەدارانی گاگا دەتوانن[url=http://littlemonsters.com/] لێرە[/url] خۆیان ناونووس بکەن کە تەنها پێویستی بە ناو و پۆستی ئەلیکترۆنیە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
تۆڕە کۆمەڵایەتێکانیش وەکو تەسبیحی لێ هات
دەستت خۆش
دەسخۆش کاک هەردی
سەیرە هێشتا "گاگا خان" تۆڕی کۆمەڵایەتی ناسینی نەدۆزیوەتەوە. ئەوە منیش داوای بەئەندامبوونم کرد. هەر کارێک لە قورسایی فێیسبووک کەمبکاتەوە، کارێکی باشە.
دەبێت لۆکە خانیش کارێکی وا نەکات؟
من ئەو تۆڕەرکۆمەڵایەتیانە بە بێ ئیشی ئەزانم! باشە ئەو خەڵکە باسی چی ئەکەن لەو تۆڕەکۆمەڵایەتیانەدا؟
ئەی ئەوە بۆ تۆڕێکی ئایتی دروست نەکەین؟
دەستخۆش کاک هەردی!
کاک هێمن@ تۆ تەنیا لە دیدی خۆتەوە تەماشای ئەم تۆڕە کۆمەڵایتەتییانە دەکەیت، لەوانەیە تۆ لە شارێکی گەورە و خزم و دۆست برادەرێکی زۆرت لە نزیک بێت، بەڵام خەلکانێک هەن لە گوند و چۆڵەوانی یا کەسانێک هەن توانای پەیوەندی کۆمەڵایتەییان سستە و ناتوانن پەیوەندی لەگەل خەڵکانی نزیک خۆی دروست بکەن ، جگە لەوانەش تۆ دەتوانی هاوڕی کۆنەکانت لەهەر سوچێکی ئەم دونیایەدابن بیاندۆزیتەوە و ئاگات لەیەک بێت.
لەم هەندەرانە پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر لاوازە بۆیە ئەم تۆڕانە ئەوەندەی دکتۆرێکی دەروونی سوودیان هەیە.
خاڵی تریش هەن، بەڵام هەر ئەوەندەم لەبیرە.
منیش بە تەمای تۆڕێکی ماسیگرتنم بەس کێشە هۆستەکەم هەیە ڕۆژێ ئیشکا و دوو ڕۆژ ئیش ناکا !